پێنج خۆراک کە زیان بە گورچیلە دەگەیەنن

4755151992015_Kidney-Disease

گورچیلە ئەندامێکی سەرەکیی لەشە و ساغیی ئەم ئەندامە کاریگەریەکی تەواوی لەسەر لەش دەبێت و ئەگەر بێتوو هەر چەشنە کەموکورتییەک لە گورچیلەدا ڕووبدات ئەوا کێشە بۆ ھەموو لەش دروست دەکات. لێرەدا باس لە چەند خۆراکێک دەکەین کە زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنن.

گۆشت
گۆشت پێکھاتیەکی پڕ پرۆتینە و کێشە بۆ گورچیلەکان دروست دەکات چونکە ڕێژەی پرۆتین زیاد دەکات لەلەشدا و گورچیلە ناتوانێت ھەموو پاشماوەکانی ئەو کردارە بەو خێرایە بپاڵێوێت و بیان کاتە دەر.

• خوێ
لەشی مرۆڤ پێویستی بە ڕێژەیەکی زۆر نییە لە خوێی سۆدیۆم بۆیە دەتوانرێت بە خواردنی سەوزە و میوە ئەم ڕێژەیە بۆ لەش دابین بکرێت. دوور بکەوەرەوە لە زۆر بەکارهێنانی خوێ.

• خواردنەوە گازییەکان
خواردنەوە گازییەکان کاریگەریی خراپیان ھەیە لەسەر گورچیلە. یەکێکن لە ھۆکارە سەرەکییەکانی دروستبوونی بەردی گورچیلەو ڕمڵ.
• شیرە مەنیەکان – بەرھەمەکانی شیر و سپیایی
شیرەمەنییەکانیش ھاوشێوەی گۆشت خواردنێکی پڕ پرۆتینن. زیادبوونی پرۆتین وادەکات کە گورچیلەکان سست ببن و لەکار بکەون.
• کافاین
کافاین یەکێکە لەسەرچاوەکانی شێواندنی ئەرکی گورچیلە. کافاین ھەڵدەستێت بە ھەستیارکردن یا ھاندانی خوێن و زیادکردنی شەپۆل (تەوژم) ی خوێن لە گورچیلەکاندا. بەکارھێنانی کافاین دەبێتە ھۆی نەخۆشی سستیی درێژخایەن یا پووکانەوەی گورچیلە و قەڵەوی و زیادبوونی ڕێژەی شەکری خوێن.

…………………………..

سەرچاوە:nrt2

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!