پیربوونی پێست دوادەخات

14920151045552_ijijidj

سایتی Health Digest ی تایبەتمەند بەھەواڵ و سودەکانی بابەتە خۆراکییەکان ئاشکرایکردوە کەزەیتی گوڵەبەرۆژە چەندین سودی ھەیە بۆ پێست.
بەپێی زانیارییەکان زەیتی گوڵەبەرۆژە رۆڵی شێدارکەر دەبینێت و ڤیتامین E تێدایە کەپێست شێدار دەکات و ئەو شێیەش قەرەبوو دەکاتەوە کەلەنێو خانەکانی پێستدا ھەیە و ئەمەش وادەکات زەیتی گوڵەبەرۆژە ببێتە باشترین بۆ پێست، و ھاوکاری بکات لەپاراستن و ھێشتنەوەی ئەو شێیە بۆ ماوەیەکی زیاتر.
ھاوکات زەیت دژەئۆکسانی بەھێزی تێدایە کەچارەسەری ئەو زیانانە دەکات کەرەگە سەربەستەکان دروستی دەکەن.
توێژینەوەیەکی ناوەندی پزیشکی زانکۆی میریلاند ئاشکرایکردوە کەڤیتامین E لەنێو پێکھاتەکانی چاودێری پێستدا ھاوکارە لەپاراستنی لەکۆلاجین و ئیلاستینی پێست و کەمکردنەوەی چرچی وورد و ھێڵەکانی سەر پێستی دەم و چاو، دەشکرێ رۆنی تۆوی گوڵەبەرۆژە بەکاربھێنرێت بۆ پێست، ئەمەش بەچەندین جار دەکرێ لەھەفتەیەکدا، کەچارەسەرێکە پیربوونی پێست دوادەخات.

 

__________

سەرچاوە snnc.co

 

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!