چۆنیەتی کارپێکردنی یاریەکانی ps2 / xbox / psp لەسەر کۆمپیوتەر

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان 
بەرنامەیکم بۆ هێناون بۆ ئەوەی سەرجەم یاری یەکانی ps2 / xbox / psp لەسەر کۆمپیوتەر کاری پێ بکەن کەزۆربەمان حەزی بەیاری یەکانیان دەکەین بەڵام تەنها کۆمپیوتەرمان هەیە ناتوانن ps2 / xbox / psp بیان کرین یان بەهەر شێوەیەک بێت ئێستا دەست دەکەین بە فێرکاری لەگەڵمان بن .
چۆنیەتی کارپێکردنی یاریەکانی ps2 / xbox / psp لەسەر کۆمپیوتەر
1-​ کردنەوەی یارییەکانیPs2 : بەرنامەی pccx2 دادەگرین , دوای داگرتنی بەرنامەکە لەناو رار دەری دەهێنن وەک لەوێنەکە دیارە دوای ئەوەی ژمارەی یەک کلیکی لەسەر دەکەین و دای ئەمەزرێنین 
دوای دامەزراندن فایلەکان دەخەینە ناو فۆلدەری  2 ” Reemplazar “وەک لەوێنەکەش دیارە 
دوای ئەوە بەرنامەکە دەکەینەوە وەک دیارە Next دەکەین دوای  Create دەکەین  دوایش Create دەکەین دوایش  Next دەکەین
دوای ئەوە وەک ئەم وێنەیەت بۆ دێت 
ئێستا فۆلدەری ژمارە  3 ” bios “کۆپی دەکەینە ناو بەرنامەکە لەوێش فۆلدەری  Documents دوایش دەگەرێنەوە ناو بەرنامەکە کلیک دەکەین لەسەر  Refresh list دوایش سەرجەم فایلەکانمان پیشان ئەدات دوای کلیک دەکەین لەسەر  Finish
بەرنامەکە خۆکارانە دەبێتەوە
دوای یاری یەک هەڵدەبژێرین کە پێشتر دامان گرتووە ناو کۆمپیوتەرەکەمان دوایش کلیک دەکەین لەسەر  System یەکەم دانە هەڵدەبژێرین و تەواو ئیتر ئەو یاری یەی دامانگرتووە کار دەکات لەسەر کۆمپیوتەرەکەت .
2-​ کردنەوەی یارییەکانی Xbox 360 : بەرنامەی  xbox دادەگرین دوای داگرتن لەناو زیپەکە دەری دەهێنین کۆپی فایلەکان دەکەین و لەناو پارتێشنی c  دای ئەنێن دوای بەرنامەکە دەکەینەوە هەر یاری یەکمان بوێت کە پێشتر دامان گرتووە دەیکەینەوە, یان ئەگەر لەسەر  dvd هەمان بێت هەر ئەتوانین کاری پی بکەین وەک لەوێنەکەش دیارە .
3-​ کردنەوەی یارییەکانی PsP :داگرتنی بەرنامەکە بۆ هەردوو سیستەمی ویندۆزی 
ئەم بەرنامەیەش وەک بەرنامەکەی xbox پێویستی بە دامەزارندن نیە تەنها کۆپی دەکەیت و لەناو پارتێشنی c دای ئەنێیت دەکەیتەوە بەڵام بۆ ئەوە دەبێت بەرنامەی java ت هەبێت 
دوای ئەوەی سەرجەم بەرنامەکانمان دانان لەناو کۆمپیوتەر دەبێت یارییەکان بەشێوەی iso دا بگریت بۆ ئەوەی یارییەکان بخوێنیتەوە
لینکی ماڵپەرێک بۆ یارییەکان سەرجەم یارییەکانی  Ps2 / Xbox 360 / PsP تێدا یە 
بۆ هەر کێشەیەک ئەتوانن لەرێگای کۆمێنتی ماڵپەر کێشەکانتان بنوسن 
 …….
سه‌رچاوه‌: arsalanit.com
……

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!