١٠ ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە ئازارى ددان

Toothache-Man

ددان ئێشە یەکێکە لەو ئازارانەى هەموو کەسێک دەبێت جارێک تووشى بێت لە ژیانیدا، هۆکارەکانیش زۆرن، بەڵام لە هەموویان سەرەکیتر کلۆربوونى ددان و هەوکردنى پووکە.

 

هەندێک ڕێگا و چارەسەر هەن بۆ نەهێشتنى ئازارەکە بۆ ماوەیەک ئەگەر بەیەکجاریش نەبن بێگومان دەبێت تاقیان بکەیتەوە.

1- بەکارهێنانى خەیار: چەند پارچە خەیارێک بخەرە سەر شوێنى ئازارەکە.

2- بەکارهێنانى نەعناى وشک و شۆفان.

3- بەکارهێنانى پەتاتە، پەتاتەیەک کەرت بکە و بیخەرە سەر شوێنى ئازارەکە.

4- کەمێک دارچینى وردبکە و بیدە لە دانت، با زۆر پێوەى نەبێت، تەنها چەند خولەکێک.

5- بەکارهێنانى چاى سەفەرى و سیر و زەنجەبیل، هەریەک لەمانە دەتوانیت بخەیتە سەر شوێنى ئازارەکە.

6- زەیتى زەتون و لۆکە، لۆکەیەک بە زەیتەکە تەڕبکە و بۆ ماوەى ١٠ خولەک لەسەر شوێنى ئازارەکە دایبنێ.

7- ماددەى یۆد، کەمێک یۆد بە لۆکەیەک بدە لە شوێنى ئازارەکە.

8- بەکارهێنانى ئاوى گەرم و خوێ، دەمت بە ئاو و خوێ پاک بکەرەوە.

9- ئەسپرین وردبکە و بیدە لەو شوێنانەى پوکت کە هەست دەکەیت ئازاریان هەیە.

10- پارچەیەک سەهۆڵ بەکاربهێنە، بەڵام هەوڵمەدە بە ددان کەرتیبکەیت.

………

سةرجاوه:NRT2

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!