رۆژانە دوو ھێلکە بخۆیت لەم نەخۆشیانە بەدوور دەبیت

eggs-for-weigh-loss

سەرباری ئەوتوێژینەوانەی کەپێشتر کراوە و سود و زیانی خواردنی ھێلکەی بۆ مرۆڤ خستۆتەروو، توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی رێنمایی دەدات بەخواردنی دوو ھێلکە بەشێوەیەکی رۆژانە تا بەدوورت بگرێت لەچەند نەخۆشییەک.

لەوبارەیەوە توێژینەوەیەکی پزیشکی کەتوێژەرانی زانکۆی (تافتس) لەئەمریکا ئەنجامیان داوە چەند سودێکی تەندروستی نوێ و سەرنجراکێشی ھێلکە خراوەتەروو.
لەو توێژینەوەیەدا کە شەش مانگ بەردەوام بوە توێژەران بەشدارانیان کردوە بەدوو بەشەوە کەیەکێکیان یەک ھێلکە و ئەوی تر دوو ھێلکەی خواردوە بەشێوەیەکی رۆژانە دواتر تاقیکردنەوە و پشکنینیی ژیری و ووریاییان بۆ کراوە، دەرکەوتوە کەخواردنی دوو ھێلکە بەشێوەیەکی رۆژانە مرۆڤ دەپارێزێت لەمەترسیەکانی توشبوون بەبیرچونەوەو لەدەستدانی ژیری سەرباری پاراستن لەئەگەری توشبون بەلەبیرچونەوە و زەھایمەر بەھۆی بەساڵاچونەوە.

…………

 

سه‌رچاوه‌:SNN


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!