ئایا ناوك كه‌وتن ڕاسته‌؟

man-in-white-shirt-with-stomach-pain-against-gray-background

ناوك كه‌وتن یه‌كێك بووه‌ له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ له‌ كۆندا و هه‌تاوه‌كوو ئێستاش زۆر كه‌س باوه‌ڕیان پێیه‌تی، به‌ڵام ئایا له‌ زانستی پزیشكیدا شتێك هه‌یه‌ به‌ناوی (ناوك كه‌وتن).

به‌وته‌ی د. كارزان بایز پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو، شتێك بە ناوی ناوك كەوتن لە زانستی پزیشكی نییە، چونكه‌ به‌ گوته‌ی ئه‌و”ناوك كەوتن لەدێر زمانەوە قسەیەكی باو بووە، كە كەسێك كەمێك تامی دەمی تاڵ بێت و نانی بۆ نەخورێ، وایزانیوە ناوكی كەوتووە، بەڵام ئەمە دوورە لە راستی، لەبەر ئەوەی زۆر نەخۆشی هەیە ئەم هۆكارانەی هەیە، ئەمەش بەگوێرەی كەسەكە و نەخۆشییەكە دەگۆڕێت” به‌وته‌ی ئه‌و دكتۆره‌  واباشترە، كاتێك هەر نیشانەیەكی نەخۆشی هەبوو راستەوخۆ سەردانی پزیشك بكات بۆ ئەوەی لەلایەنی تەندروستی خۆی دڵنیابێت نه‌ك بڕوا به‌و جۆره‌ شتانه‌ بكات.

………….

سه‌رچاوه‌:باخچه‌

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!