توێژینەوەیەک: شەحنکردنى مۆبایل دەبیتە هۆى قەڵەویی

Bluelounge-miniDock-1024x942[1]

توێژینەوەیەکى تازە ئاشکرایکردووە شەحنى مۆبایلە زیرەکەکان و ئامێرەکانى تابلێت و لاپتۆپ و بەکارهێنانیان بەشەودا لە کاتى خەوتن دەبێتە هۆى قەڵەویی، کە یەکێکە لە هەرە بڵاوترین نەخۆشییەکانى دەیەى ڕابردوو، بەپێى زانیارییەکانى پێگەى “تى- سرى” ئەلیکترۆنى.

 

ئەم توێژینەوەیە کە توێژەرانى زانکۆى مانچستەرى بەریتانى سەرپەرشتیان کردووە ئاماژەى بەوە داوە ئەو ڕووناکییەى لە شاشەى مۆبایلەوە دەردەچێت دەبێتە هۆى زیادکردنى کێش، چونکە کار دەکاتە سەر دەردانى هۆرمۆنى خەوتن ناسراو بە “میلاتۆنین”.

توێژینەوەکە ڕوونیشیکردووەتەوە ڕێژەى تەندروستى میلاتۆنین کار دەکاتە سەر خەوتنێکى ڕێک و تەندروستى خۆراک و هەرسکردن، تا خۆراک و خواردنەوەکان بگۆڕدرێن بۆ وزەى بەسوود بۆ لەش.

کەمى دەرکردنى ماددەى میلاتۆنین کار دەکاتە سەر سیستەمى هەرسکردن و پرۆسەى گۆڕینى خواردن بۆ وزە تێکدەدات، هەروەها کار دەکاتە سەر کاتژمێرى بایۆلۆژى مرۆڤ، ئەمەش ئەگەرى تووشبوون بە قەڵەویی و نەخۆشى شەکرە زیاد دەکات.

لەبەر ئەم هۆکارانەیە شارەزایان ئامۆژگارى خەڵکى دەکەن لە دەرەوەى ژوورى نوستنەکانیان مۆبایل شەحن بکەنەوە، تا ڕووناکییە تایبەتەکانیان کار نەکاتە سەر خەوتن و سیستەمى هەرسکردن.

………..

سه‌رچاوه‌ : NRT2

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!