ژەھری زەردەواڵە کرایە چارەسەری نەخۆشییەکی کوشندە

A young Paper Wasp Queen builds a nest to start a new colony.

لەتوێژینەوەیەکی بەڕازیلیدا دەرکەوتووە کە دەکرێت ژەھری زەردەواڵە بەکاربھێنرێت بۆئەوەی نەخۆشییەکی کوشندەی باو چارەسەر بکرێت.

 

لەو توێژینەوەیەدا کە لە زانکۆیەکی بەریتانی ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە زەدەواڵە لە جۆری پۆلیپیا پۆلیستا دەتوانێت بە ژەھرەکەی چارەسەری شێرپەنجە بکات، ھەروەھا ئەو ژەھرە دەتوانێت ھەموو خانە شێرپەنجەییەکان لەناوبەرێت بەبێ ئەوەی ھیچ خانەیەکی جەستە زیانی بەربکەوێت، ھۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ماددەیەک کە ناوی ئێم بی ١ی لێنراوە و زەردەواڵەکە لەڕێگەیەوە دوژمنەکانی لەخۆی دووردەخاتەوە.

 

ھاوکات ئەو جۆرە ژەھرە لەسەر چەند مشکێک تاقیکراوەتەوە و خانەی شێرپەنجەیی لەناو چەورییەکاندا درووستکراوە و دەرکەوتووە کە توانای ھەبووە ھەموویان لەناوببات، ھەربۆیە زانکۆ بەریتانییەکان لەگەڵ زانکۆ بەڕازیلییەکەدا دەیانەوێت ژەھری ئەو زەردەواڵەیە بکەنە چارەسەرێکی نوێ بۆ شێرپەنجە.
 ………………
s: snnc.co

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!