7 ڕێگە بۆ نەهێشتنی پەڵەی دەم و چاو

3107_NpAdvHover

بۆ لە ناوبردنی پەڵەكانی دەموچاو زۆر ڕێگەی وەك لێزەرو جۆرەها كرێم هەیە، بەڵام چەند ڕێگەیەكی ئاسان و هەرزان هەیە بۆ لەناوبردنی پەلەكان كە دەتوانین لەماڵەوە ئەنجامی بدەین، بەڵام پێش ئەوەی ئەم ماسكانە بەكاربهێنین دەبێ دەموچاوتان باش بشۆن و بە خاولیەكی نەرم وشكی بكەوە.

 

هەروەها دوای بەكارهێنانی هەرماسكێ دەبێت بە ئاوی شلەتێن و سابوونی نەرمكەرەوەی پێست بشۆن و پاشان نابێت تیشكی خۆر ڕاستەوخۆ لە دەموچاوتان بدات.

دەكرێ ئەو حەوت ڕێگەیە بەكار بێنین بۆ لەناو بردنی پەلەكانی دەموچاو…

1. ڕۆژانە دوو جار ئاوی پرتقاڵ یان ئاوی لیمۆی ترش بە لۆكەیەكی پاك لە پەڵەی دەمووچاوتان بدەن، ئاوی پڕتەقاڵ و لیمۆی ترش ڤیتامین (c) و جۆرەها ئانتی ئۆكسیدانی تێدایەو دەتوانن لەكاڵكردنەوەی پەڵەكاندا كاریگەربێت.

2. توێكڵەكەی دوو دانە باوی لێدەكەینەوەو لەڕەندەی دەدەین و تەنیا بەشی سپێنەكەی یەك هێلكەو نیوكەوچكی نانخواردن ئاوی لیمۆی ترش تێكەڵ دەكەین و بە باشی تێكی دەدەین پاشان لەپێستمانی دەدەین و لێی دەگەڕێین تا وشك دەبێتەوە، بیرتان نەچێ لەكاتێك كە ئەم ماسكە بەدەموچاوتانەوەیە قسەمەكەن و پێمەكەنن تاكو چرچی نەكەوێتە دەمووچاوتانەوە، دوای (10) خولەك دەموچاوتان بەئاوی سارد بشۆرن و بەخاولیەكی نەرم وشكی بكەنەوەن ئەگەر ڕۆژانە یەكجارو دە ڕۆژ لەسەر یەك ئەنجام بدەی پێستێكی ڕوون و ساف و بێ پەڵەتان دەست ئەكەوێ.

3. (100) گرام گەڵای ریحانەو تۆزی نەعنای وشك تێكەڵ بكەن پاشان تۆزێ زەردەچێوەو ئاوی گوڵ محەمەدی جوان تێكەڵ بكەن، ڕۆژێ ناڕۆژێ لەماوەی دوو هەفتە لە دەمووچاوتانی بدەن بۆ ماوەی (10 – 15) خولەك پاشان بەئاوی شلەتێن بیشۆن و پێستتان ساف و بێ پەڵە دەبێت.

4. بۆلەناو بردنی پەڵەو زیپكە دەتوانی ڕۆژی جارێك و بەماوەی (15) خولەك تێكەڵەی هەنگوین و زەعفەران لەجێگەی پەلەو زیپكەكان بدەی.

5. تێكەڵەی ئاوی لیمۆی تازەو سیری لەرەندەدراو یان پیازی سوور ڕۆژی دووجار بۆماوەی (6 – 7) هەفتە لەدەمووچاوتان بدەن بۆ ئەوەی ڕزگارتان ببێت لە پەڵە و زیپكە و دەمووچاوتان ساف و ڕوون بێت.

6. شیری ترشاویش كە لە ترشەلۆكی (لاكتیك) ەوە پێكهاتووە دەتوانێ یارمەتیدەر بێت بۆ لەناوبردنی پەڵەكانی سەر دەموچاوتان.

7. كەوچكێكی چایخواردن تۆزی دارچین لەگەڵ یەك كەوچكی نانخواردنی هەنگوین تێكەڵ بكەن و هەموو ڕۆژێك بەیانیان پێش نان خواردن بۆماوەی (20) خولەك لەدەمووچاوتانی بدەن زۆر بەخێرا پەڵەكانی دەمووچاوو لەناو دەچێت.

…………………..

سه‌رچاوه‌: كوردیو

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!