رۆژ لەدوای هەندێک ماڵپەر دروست دەبن کە زیان بەبەکارهێنەرەکانی ئەدات هەندێک جاریش زانیاری ئەو کەسە دەدزرێت بەهۆی وەرگرتنی ئایپی کەسەکە لەم بابەتەدا ٨ پێکراوم بۆ داناون بۆ ئەوەی یەکێک لەو پێکراوانە بەکار بێنیت بۆ ئەوەی هیچ ماڵپەرێک نەتوانیت جاسوسیت لەسەر بکات .

1/ not scripts :
پێکراوێکی جوانە بۆ هەردوو براوسەری مۆزێلا و ئۆپیرا
2/ Last Pass :
داگرتن بۆ سێ براوسەر مۆزێلا و گۆگل کرۆم و ئۆپێرا
3/ WOT :
پێکراوێکی زۆر باشە هەر ماڵپەرێک بیەوێت جاسوسیت لەسەر بکات خۆی پێکراوەکە سور دەبێت داگرتن بۆ هەرسێ براوسەرەکە
4/ Vanilla Cookie :
پێکراوێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی کۆکێزی ئەو ماڵپەرانە بسرێتەوە کە جاسوسی لەسەر خەلک بکات داگرتن بۆ هەرسێ براوسەرەکان
5/ HTTPS Everywhere :
ئەمەش بۆ HTTPS بەکار دێت بۆ ئەوەی بەباشترین شێواز خۆت بپارێزی لە هاک و جاسوسی داگرتن بۆ براوسەرەکانی گۆگل کرۆم و مۆزێلا و ئۆپیرا
6/ تەنها بۆ کرۆم :
ناوی : KB SSL ENFORCER هەموو ئەکاونتەکانت بۆ تەشفیر بکات بۆ ئەوەی ئەگەر هاکیش بکرێیت کەس نەتوانێت دەستی بکەوێت لێرە دابگرن .
7/ Disconnect :
ئەمەش پێکراوێکی زۆر جوانە سەرجەم ئەو ماڵپەرانەت بۆ دیاری دەکات کە شیاون بۆ بەکار هێنان داگرتن بۆ مۆزێلا و گۆگل کرۆم و ئۆپێرا
8/ Script Safe :
ئەمەش بۆ ئەوە بەکاردێت کە سەرجەم فایلەکانی چاڤا قەپات بکات بۆ ئەوەی هیچ ماڵپەرێک نەتوانیت لەرێگای چاڤا جاسوسیت لەسەر بکات داگرتن بۆ کرۆم و مۆزێلا
……….
.
سهرچاوه: arsalanit.com
_________________________________