دوژمنە گەورەكەی گوێی مرۆڤ بناسە

ear3

پزیشكێكی پسپۆڕ لە بورای چاو و گوێچكە ڕایدەگەیەنێت، و لۆكە بە دوژمنی یەكەمی سەلامەتی و تەندروستی گوێچكە دادەنرێت، هاوكات ئاشكراشی دەكات، كە هەرچەندە بەهۆی مۆمی ناو گوێچكەوە، گوێچكە پاكدەبێتەوە، بەڵام جار جارە پاككردنەوەی گوێچكە بە پێویست دەزانێ‌.دكتۆر ستیڤن روچ ؛لە پەیمانگای ماساچوستسی ئەمریكی بۆ چاو و گوێچكە؛ دەڵێت: “گوێچكە هەروەكو هەموو بەشێكی دیكەی جەستە چەند ڕێگایەك هەیە بۆ پاراستنی، چونكە هەمیشە گوێچكە خۆی پاكدەكاتەوە”.

وتیشی: “مۆمی ناو گوێچكە یارمەتیدەرە بۆ دەركردنی پیسی لە گوێچكەی ناوەڕاستەوە بەرەو گوێچكەی دەرەكی” .

ڕاشیگەیاندووە، پاكردنەوەی گوێچكە بە لۆكە زیانی هەیە و لۆكە بە دوژمنی یەكەمی سەلامەتی و تەندروستی گوێچكە دادەنرێت، بەڵام ئاشكراشی كردووە، كە لەهەندێك كاتدا گوێچكە پێویستی بە پاكردنەوە هەیە، چونكە رێجیمكردن و تەمەن و كەشوهەوا ڕۆلێكی بنەڕەتیان هەیە لەسەر گۆڕانكاریی لە مۆمی ناو گوێچكە و هاتوچۆكردنی بە ئازادی .

ئەو پزیشكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە هەندێك حاڵەتی دیكەی وەك دەنگی بەرز زیان بەگوێچكە دەگەیەنێت، بۆیە دەبێت لەكاتی بوونی دەنگی بەرزدا گوێچكە دابپۆشرێت.

 

 

…………

xelk.org خه‌ڵك

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!