ئەو شتانەى لەبارەى فڵچەی ددانەوە نەتزانیون

maxresdefault

هەمووان فڵچەی ددان بەکاردەهێنین، زۆربەشمان زانیاریمان سەبارەت بە چۆنێتی بەکارهێنان و شێوازى هەڵگرتنى ئەو کەرەستەیەوە هەیە، بەڵام ڕەنگە ئەو زانیارییانەى ئێمە بەپێی پێویست نەبن، بۆیە هەوڵبدە بەمشێوەیەی لاى خوارەوە مامەڵە لەگەڵ فڵچەی ددان شتندا بکەیت:

 

* هەرگیز بەر لە شتنی ددانەکانت، فڵچەکەت مەشۆ و تەڕی مەکە.
* هەرگیز فڵچەی ددان شتن لە حەمام و لە نزیک تەوالێتدا دامەنێ، چونکە میکرۆب و ڤایرۆس لەسەری کۆدەبنەوە.
* تەنانەت منداڵی ساوا و شیرخۆریش پێویستە فڵچەی ددانى بۆ بەکاربهێنیت.
* هەموو سێ مانگ جارێک فڵچەکەت بگۆڕە.
* نابێت فڵچەى ددان بە داپۆشراوى هەڵبگیرێت، بەڵکو پێویستە سەرەکەى بە دەرەوە بێت بۆ ئەوەى با لێیبدات.
* نابێت فڵچەی ددان لە شوێنێکی داخراودا هەڵبگیرێت، وەک کۆمەدى و لۆکەر، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەى بەکتریا لەسەر فڵچەکە.

………….

سه‌رچاوه‌:NRT2


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!