بۆچی تایەی ئۆتۆمبێل ڕەنگی ڕەشە؟

car-tyres-flintshire-5

هەمووان دەزانین ڕەنگی تایەی ئۆتۆمبێل ڕەشە، بەڵام ئایا هەرگیز ئەو پرسیارەت بە خەیاڵدا هاتووە کە بۆچی ئەو ڕەنگە بۆ ئەو بەشەی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکان دەستنیشان کراوە و ئایا هۆکارێکی دیاریکراو لەپشت ئەو دیاردەیەوە هەیە؟

 

هەمووان دەزانین ڕەنگی تایەی ئۆتۆمبێل ڕەشە، بەڵام ئایا هەرگیز ئەو پرسیارەت بە خەیاڵدا هاتووە کە بۆچی ئەو ڕەنگە بۆ ئەو بەشەی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکان دەستنیشان کراوە و ئایا هۆکارێکی دیاریکراو لەپشت ئەو دیاردەیەوە هەیە؟
هەندێک پێیان وایە کە تایە خۆی لە بنەڕەتدا ڕەنگی ڕەشە، بەڵام لە ڕاستییدا ڕەنگی ئەو مەتاتەی کە دوای تێکەڵکردنی لەگەڵ (سۆلفار) و چەند پێکهاتەیەکی دیکەدا تایەی لێدروست دەکرێت، خۆڵەمێشییەکی زەردباوە.
بەوپێیەش ئەگەر لە تایەی ئۆتۆمبێلە کۆنەکان ورد ببیتەوە، ئەوا بۆت دەردەکەوێت کە ڕەنگی تایەکانیان بە بەراورد بە تایەی ئۆتۆمبێلەکانی سەردەم، کراوەترن. بەڵام بەپێی زانیارییەکان، لەم ساڵانەی دواییدا کارگەکانی دروستکردنی تایەی ئۆتۆمبێل زیاتر لە ٢٠ جۆر پێکهاتەیان بۆ مەتاتی تایبەت بە دروستکردنی ئەو جۆرە تایانە زیاد کرد، کە سەرەکیترینیان ماددەی کاربۆنی ڕشە، بۆیە دەبینین ڕەنگی تایە بووە بە ڕەشێکی تێر.
بەشێوەیەکی گشتییش، ڕۆڵی ئەو کاربۆنە، گواستنەوەی گەرمییە لە لەشی ئۆتۆمبێلەوە بۆ تایەکان بۆ ئەوەی لەوێشەوە گەرمییەکە بەسەر زەویدا بڵاوببێتەوە، ڕێژەی کاربۆنی ڕەشیش لە تایەی ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێدا زیاترە بە بەراورد بە ئۆتۆمبێلی ئاسایی، هەربۆیە لەکاتی پێشبڕکێکاندا زوو زوو تایەی ئۆتۆمبێلەکان دەگۆڕدرێن.
 …………
لڤین پرێسlvinpress.com

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!