جاکى شان بوو بە مسوڵمان؟

JA

ماوەى چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە سینەماکارى بە رەگەز چینی جاکى شان ئایینی ئیسلامی هەڵبژاردووە و بووە بە مسوڵمان.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕى ( Hayet.net)دا بڵاوکراوەتەوە، ئەکتەری هۆڵیوود جاکی شان بووەتە مسوڵمان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش وێنەیەکی ئەو ئەکتەرەیان بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا جاکى شان لە نێوان کۆمەڵە کەسێکدا دانیشتووە و مێزەرێکی رەشی لەسەردایە هاوشێوەی ئەو مێزەرانەى مسوڵمانەکانى رۆژهەڵاتی ئاسیا لەسەریان دەکەن.

ئەمەش بۆ جارى دووەمە باس لە مسوڵمانبوونی جاکى شان دەکرێت، و بەر لە چەند مانگێک هەوڵێکی لەوشێوەیە بڵاوکرابووەوە. بەڵام تا ئێستا ئەو ئەکتەرە هەوڵەکەى نە پشتڕاستکردووەتەوە و نە رەتیشیکردووەتەوە.

JAL2
..
 سه‌رچاوه‌ : باخچه‌

– See more at: http://www.baxcha.com/Detail.aspx?id=99152&LinkID=3#sthash.TRuQ9TJZ.dpuf


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!