تۆررێنت چییه‌ ؟ چۆن به‌کاردێت ؟ سوودی چییە ؟ ! “Torrent”

سڵاو ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌کان

له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌مان گوێبیستی ئه‌م ناوه‌ بوبێتین Torrent تۆررێنت ، یان کاتێک فایلێک یان هه‌رشتێکمان ده‌وێت ئه‌و که‌سه‌ پێمان ده‌ڵێت به‌ تۆرێنت دایگره‌ یان تۆرێنت باشه‌ یان ده‌ڵێ له‌ تۆرێنت بگه‌ڕێ وه‌ شتگه‌لێکی تر … ، هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌م بابه‌ته‌دا بۆتان ڕونبکه‌مه‌وه‌و چه‌ند شتێکی سه‌ره‌تایی گرنگتان فێربکه‌م و هیوادارم سوودی لێوه‌ربگرن ..

تۆرێنت چییه‌ ؟ و:-

تۆرێنت چۆن به‌کاردێت ؟! و:- 

سوودی چییە ؟:-

.

سڵاو ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌کان

له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌مان گوێبیستی ئه‌م ناوه‌ بوبێتین Torrent تۆررێنت ، یان کاتێک فایلێک یان هه‌رشتێکمان ده‌وێت ئه‌و که‌سه‌ پێمان ده‌ڵێت به‌ تۆرێنت دایگره‌ یان تۆرێنت باشه‌ یان ده‌ڵێ له‌ تۆرێنت بگه‌ڕێ وه‌ شتگه‌لێکی تر … ، هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌م بابه‌ته‌دا بۆتان ڕونبکه‌مه‌وه‌و چه‌ند شتێکی سه‌ره‌تایی گرنگتان فێربکه‌م و هیوادارم سوودی لێوه‌ربگرن ..

تۆرێنت چییه‌ ؟ و:- تۆرێنتیش پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی جیهانی ئینته‌رنێته‌وه‌ که‌ به‌ ملیاره‌ها فایل له‌ په‌ڕگه‌کانی “سایت”ه‌کانی تۆرێنتدا هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بمانه‌وێت له‌و په‌ڕگه‌نه‌دا ده‌توانین به‌ده‌ستیان بهێنی و دایبگریته‌ ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌ت .. .

تۆرێنت چۆن به‌کاردێت ؟! و:- پێش هه‌موو شتێک ئێمه‌ پێویسته‌ ناوی ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ بزانین که‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌و فایله‌ی مه‌به‌ستمانه‌ لێوه‌ی دابگرین ، من لێره‌دا ناوی چه‌ند په‌ڕگه‌یه‌کی تۆڕێنتان پێ ده‌ناسێنم :

www.torrentz.com

ئه‌م په‌ڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو یاخود زۆربه‌ی په‌ڕگه‌کانی تۆرێنته‌ ، لێره‌دا کاتێک به‌ دوای هه‌ر فایلێکدا ده‌گه‌ڕێیت ڕاسته‌وخۆ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ت ده‌خاته‌ به‌رده‌ست که‌ تۆ به‌ دوایدا ده‌گه‌ڕێیت بۆ ده‌ستکه‌وتنی ئه‌و فایله‌ی که‌ مه‌به‌ستته‌ ، تۆش یه‌کێک له‌و سه‌رچاوانه‌ بکه‌ره‌وه‌و له‌ ناو ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ی که‌ کردوته‌ته‌وه‌ چه‌ندی دانه‌ی له‌و فایله‌ تێدایه‌ که‌ تۆ به‌دوایدا گه‌ڕاویت ، تۆش کام له‌وانه‌ت پێویست بوو دایده‌گریت ، له‌ پاشا باسی چۆنێتی داگرتنی ده‌که‌ین …

ئه‌مانش چه‌ند په‌ڕگه‌یه‌کن به‌ڵام وه‌ک باسم کرد وه‌ک ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ نییه‌ که‌ باسم کرد ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ ته‌نها سه‌رچاوه‌ی ئه‌مانه‌یه‌ ..

www.thepiratebay.org

www.overget.org

www.bitsnoop.com

من خۆم به‌زۆری ئه‌مانه‌ به‌کارده‌هێنم و خۆم ڕاهێناوه‌ له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ به‌زۆری ..

به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ، چۆن ئه‌و فایلانه‌ دابگرین که‌ مه‌به‌ستمانه‌ ، سه‌ره‌تا پێویستمان به‌ به‌رنامه‌ی تۆرێنت ده‌بێت ، که‌ به‌رنامه‌کانی تۆرێنتیش زۆرن ، به‌ڵام  باشترینیان ئه‌م  به‌رنامه‌یه‌ که‌ لینکی داگرتنم له‌ خواره‌وه‌ بۆ داناون :

فه‌رموون راسته‌وخۆ به‌رنامه‌ی تۆرێنت داونلۆد بكه‌ن Download

من خۆم به‌رنامه‌ی uTorrent به‌کارده‌هێنم ، ئێستا له‌گه‌ڵما بن له‌سه‌ر چۆنێتی داگرتنی فایل له‌ تۆررێنت , سه‌ره‌تا یه‌کێک له‌و په‌ڕگانه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ ، پێم باشه‌ سه‌ره‌تا له‌ www.Torrentz.com ده‌ست بکه‌ین به‌ که‌ره‌کامان چونکه‌ کورته‌ باسێکی ئه‌وه‌م بۆ کردن .. سه‌ره‌تا www.Torrentz.com  ده‌که‌ینه‌وه‌ ، له‌ لاکێشه‌ی SEARCHA دا “شوێنی گه‌ڕانن” ناوی ئه‌و فایله‌ ده‌نووسین که‌ مه‌به‌ستمانه‌ ، بۆ نموونه‌ من ئێستا ده‌مه‌وێ فیلمێک دابگرم به‌ ناوی Game of Death  له‌و شوێنه‌دا ناوی فیلمه‌که‌ ده‌نووسم و پاشان کلیک له‌سه‌ر Search ده‌که‌ین ،پاش ئه‌وه‌ ئه‌و فایله‌مان بۆ ده‌دۆزێته‌وه‌ که‌ مه‌به‌ستمانه‌ ، ئێمه‌ش کام  کوالێتی جۆری فایلمان به‌ دڵ بوو ئه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێرین وه‌ک ئه‌و وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ که‌ من ده‌ستنیشانم کردووه‌ که‌ کام فایله‌م هه‌ڵبژاردووه‌ به‌ کوالێتی BRRip و 720p  سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ چه‌ند زانیارییه‌کی تری له‌سه‌ره‌  :

http://www.yeane.org/wp-content/uploads/2014/10/1_597-1.jpg

.

ئێستا تۆش فایلێک ده‌سنیشان بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یته‌ سه‌رچاوه‌کانی .. من له‌سه‌ره‌وه‌ ده‌سنیشانم کردووه‌ پاش کلیک کردن له‌سه‌ر فایلی مه‌به‌ست په‌ڕگه‌یه‌کی ترمان بۆ ده‌کرێته‌وه‌ که‌ ناوی سه‌رچاوه‌ی فایله‌کانی تێدایه‌ ، ئێمه‌ش کلیک له‌ یه‌کێک له‌و سه‌رچاوانه‌ ده‌که‌ین ، به‌ڵام هه‌موو کات سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌م به‌ پاره‌یه‌ بۆیه‌ تۆش مه‌یکه‌ره‌وه‌ گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌ خۆڕایی ده‌ستت بکه‌وێت ، سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ :

.

555555555555555555555555

http://www.yeane.org/wp-content/uploads/2015/07/2_3981.jpg

.

ئێستا کلیک له‌وه‌ ده‌که‌ین ، که‌ له‌ وێنه‌کدا دیارییم کردووه‌ که‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بریتییه‌ له‌ www.thepiratebay.org پاش کلیک کردن له‌سه‌ری ئه‌م په‌ڕگه‌یه‌مان بۆ ده‌کرێت ، وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌ :

.

http://www.yeane.org/wp-content/uploads/2015/07/3_317.jpg

.

پاش کلیک کردن له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی دیاریمان کردووه‌ له‌سه‌ره‌ له‌سه‌ر وێنه‌که‌ ئه‌و لینکه‌ داده‌گرین و پاشان ده‌چینه‌ به‌رنامه‌ی uTorrent و ئه‌و لینکه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ دامانگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بکه‌ین به‌ داگرتن ، وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌ :

.

http://www.yeane.org/wp-content/uploads/2015/07/5_180.jpg

.

وه‌ پاشان بگه‌ڕێ به‌ شوێن ئه‌و لینکه‌ی که‌ دامانگرتووه‌:

.

http://www.yeane.org/wp-content/uploads/2015/07/4_223.jpg

.

ئێستاش ئه‌مه‌ دوا هه‌نگاوه‌ ، پاش کردنه‌وه‌ی لینکه‌که‌ له‌ به‌رنامه‌ی تۆرێنتدا پرۆسه‌ی داونلۆده‌که‌ به‌رده‌وام ده‌بێت ، وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌ :

.

http://www.yeane.org/wp-content/uploads/2014/10/6_148-1.jpg

…………………..

سووده‌کانی تۆرێنت چییه‌ ؟ و:-

١.دەستکەوتنی هەر فایلێک کە تۆ دەتەوێت”فیلم ، گۆرانی ، بەرنامە ، یاری ، ڤیدیۆ ، کتێب … هتد”

٢.بە دەست خۆتە هەرکاتێک بتەوێت پرۆسەی داگرتن بەردەوامبێت.

٣.لە کاتی کارەبا بڕان و کوژاندنەوەی کۆمپیوتەرەکەت پرۆسەی داگرتنەکەت هەر لەو شوێنەدا دەمێنیتەوە کە وەستاوە و دوای داگیرساندنەوەی کۆمپیوتەرەکەت لە هەمان شوێن دەستپێدەکاتەوە بە خۆکارانە”ئۆتۆماتیکی”.

وە چەندی سوودی تر کە زۆرێک لەو خزمەت گوزاریانە لە ووڵاتی ئێمە کاری پێناکرێت .

لە کۆتاییدا هیوادارم سوودی هەبوبێت بۆ هەمووتان ..

…………………………

ئامادەکردنی هاو كارمان كاك : Razhan

گه‌نجینه‌

………


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!