منداڵەکانى پێغەمبەر و حیکمەت لەمردنى کوڕەکانى (صلی اللە علیە وسلم).

MOHAMMED

هۆى ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە کوڕى پێغەمبەران دەبنە پێغەمبەر پاش وەفاتى خۆیان . هەموو دەزانین پێغەمبەرى ئیسلام .

پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) خواى گەورە چەند منداڵێکى پێبەخشى ئەوانیش : 1- القاسم . 2- عبدالله. 3- ابراهیم. 4- زەینەب. 5- ڕوقیە. 6- فاتمەى زەهرا. 7- ام کلثوم. ئەم منداڵانەى هەموو وەفاتیان کردووە کاتێک پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) لەژیاندا بوو،بێجگە لە فاتمەى زەهرا دواى شەش مانگ لە وەفاتى پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) کۆچى دوایى کرد. وە هەموو منداڵەکانیشى لە دایکى ئیمانداران (خەدیجەى کچى خوەیلد) ڕەزاى خواى لێبێت،بیجگە لە ابراهیم کە لە (ماریاى قبتى) خواى لێ ڕازیبێت. حیکمەت لەمردنى کوڕەکانى لە ژیانى پیرۆزیدا چى یە؟ هۆى ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە کوڕى پێغەمبەران دەبنە پێغەمبەر پاش وەفاتى خۆیان …. هەموو دەزانین پێغەمبەرى ئیسلام کۆتا پێغەمبەرە ئەگەر وا بوایە یەکێ لە کوڕەکانیشى دەبووە پێغەمبەر ئەمەش ناگونجێ،چونکە ئەو دوایەمین پێغەمبەرە. ئەوەش حیکمەتى خواى گەورە و زاناى دیار و پەنهانەکانە….کە شایەنى پەرستن و ڕێز و سوپاسى بێ وێنەیە. خواى گەورە لە قورئانى پیرۆزدا دەفەرموێت (انا اعطیناک الکوثر ، فصل لربک وانحر، ان شانئک هو الابتر).. ماناى ئەمەش ئەوە دەگرێتەوە: کاتێک کە بێ باوەڕان بە پێغەمبەریان دەوت وەجاخى کوێرە،بۆ وەڵامى ئەوان خواى گەورە پێى دەفەرموێ تۆ چۆن وەجاخ کوێریت لەکاتێکدا پلەوپایەتى بەرزکردوەتەوە ئەى نێردراوى خوا لە بانگدان و قامەت و نوێژدا؟؟…. تۆ چۆن وەجاخ کوێر دەبیت لە کاتێکدا کەوسەرى پێ بەخشیویت کە ڕووبارێکە لە بەهەشت؟؟ هەروەها قورئانى پیرۆز کە هەمووى موعجیزەیە ؟؟ نا ئەى پێغەمبەرى خوا تۆ دوواهەمین نێردراوى خواى…. قورئانیش ئەوەى سەلماندووە کە تۆ بۆ ئەوە نەهاتویت کە ببیتە باوکى کوڕان،بەڵکو تۆ کۆتا پێغەمبەرى…. خواى گەورە دەفەرموێت : (ما کان محمد ابا احد من رجالکم ولکن رسول الله وخاتم النبیین) . سورەتى احزاب ئایەتى 40. وەجاخ کوێرى ڕاستى ئەو کەسەیە کە بەو قسەیە ئازارت دەدات ..چونکە سامان و ماڵ و منداڵەکەى هیچ سودێکى پێ ناگەیەنێ، دواى مردنیش بێجگە مانەوەى لە سزا و ئازار هیچى بۆ نیە…. ئەوەى بەو ووتەیە توڕەت دەکات ئەو کەسەیە هیچى بۆ نیە لە کارى چاکە و بێ نرخە و هیچ تکایەک نایگرێتەوە …. مەنزڵگەشى تەنها ئاگرى دۆزەخە.

 

 

سه‌رچاوه‌:باخچه‌


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!