فەرهەنگی Rebinی 5 زمانی بۆ سیستەمی ویندۆز وەشێندرا + داگرتن!

2015-07-06_23-08-48شایەنی ئاماژەیە، فەرهەنگی ڕێبین یەکێکە لە فەرهەنگە ناوازەکان کە ماوەیەکی زۆرە بۆ هەردوو سیستەمی مۆبایل _ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس_ وەشێندراوە. ئەم فەرهەنگە پێنج زمان لە خۆی دەگرێت و گەڕانەکەیشی وادانراوە بۆ هەر یەک لەو پێنج زمانە دەتوانی بگەڕێیت و وەرگێرانەکەی بە چوار زمانەکەی تر وەرگریت. ئەم فەرهەنگە لەسەر مۆبایل بۆ چالاککردنی پێویستە بە ناردنی بڕێک باڵانس بۆ گەشەپێدەری فەرهەنگەکە چالاکی بکەیت ئەگەر نا تەنها دەتوانی گەڕان بۆ ڕێژەیەکی کەم لە وشەکان بکەیت.

سوپاس بۆ خوا، دواجار توانرا ئەم فەرهەنگە بۆ سیستەمی ویندۆزیش ئامادە بکرێت و کە بەهەمان شێوەی مۆبایل دەتوانن سودی لێوەربگرن. وەکو لای هەموانیش ئاشکرایە کە ئەم فەرهەنگە پێك دێت لە زیاتر لە ٤٠ هەزار وشە بە پێنج زمان! بیرمان نەچێت ئەم فەرهەنگە ڕێژەیەکی کەم لە وشتەکان پێشان دەدات و پێویستە بە ناردنی ٢٠٠٠ دینار باڵانس چالاکی بکەیت بۆ ئەوەی گشت وشەکان ببینیت و گەرانیان بۆ بکەیت، بەم شێوەیەی لە وێنەکە هاتووە:

 

لەخوارەوە کرتە لە دوگمەی داگرتن بکە بۆ داگرتنی فەرهەنگەکە و بەهیوای سودوەرگرتن!

download button



 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!