چی ده‌بێته‌ هۆی له‌ بیرچوونه‌وه‌؟

52925332_a5c3ea425a_z

ئایا دەزانیت لەبیرچوونەوە دەگەڕێتەوە بۆ زۆر شت کە لەژیانی رۆژانەوە روبەرووی دەبیتەوە، بزانە کامانەن

١- سەرئێشە: توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژه‌ی بەوەدا سەرئێشه‌ ئاستی توشبوون بەبیرچوونەوەو خڵەفان زیاددەکات.

٢- سەکتەی مێشك: سەکتەی مێشك کاری خانەکانی مێشك دەوەستێنێت ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر ئاستی ئۆکسجین کە پێویستێتی، پاشان کاریگەری دەکاتە سەر زاکیرەو توشبوون بەبیرچوونەوە زیاد دەکات.

٣- تێکچوونی هەناسە: توێژینەوەیەك باس لەوەدەکات نەمانی هەناسە کتوپر لەکاتی خەوتندا مەترسی توشبوون بە لەبیرچوونەوەو خڵەفان زیاد دەکات.

٤- خواردنی هەندێك دەرمان توشی لەبیرچوونەوەو لاوازی زاکیرەت دەکات، وەکو دەرمانی خەو، دژە حەساسیەت و هەوکردن، دەرمانی چارەسەرکردنی دڵەڕاوکێ، ئازارشکێن، دەرمانی کۆلستڕۆڵ و شەکرە.

٥- کەمی ڤیتامین: B12 کەمی خواردن و کەمی ڤیتامین B12 دەبێتە هۆی لەبیرچوونەوە، ئەم ڤیتامینە پاررێزگاری لەتەندروستی ئەعصاب دەکات و توشبوون بەلەبیرچوونەوە کەمدەکاتەوە، ئەم ڤیتامینە بەشێوەیەکی گەورە لەگۆشت و ماسیدا هەیە.

٦- دڵەڕاوکێ و خەمۆکی: خەمۆکی کاریگەری دەکاتە سەر توانات لەتەرکیزکردندا، توشی بیرچوونەوە دەکات.

٧- کەم خەوی: دەبێت کاتێکی باش بخەویت بۆ چالاککردنی زاکیرەت و بەهێزکردنی.

 

سه‌رچاوه‌: سایتی ده‌نگوباس


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!