ئەگەر گالاكسیت هەیە ئەمە بخوێنەوە

image00033

كۆمپانیای بەناوبانگی جیهانی لەبواری تەكنەلۆژیا سامسونگ رایگەیاندووە، ئامێری مۆبایلەكانی جۆری (گالاكسی) ڕووبەڕووی زۆرترین هێرشكردن دەبێتەوە.

 

سامسونگ رایگەیاندووە، ئەوان لەئێستادا سەرقاڵی چاككردنەوەی ئەو هەڵە هونەرییەن تاكو رێگری بكەن لەو هێرشانەی دەكرێتە سەر مۆبایلی گالاكسی، هێرشەكانیش لەئێستادا بوونیان هەیە.

پێشتر كۆمپانیای ئاسایشی كۆمپیوتەر (ناو سكیور) رایگەیاندبوو، هەڵەیەكی ئاسایشی هەیە لەمۆبایلی هۆشمەند بەتایبەتی لەبەشی كلیلەكانی كە چەتەكانی بواری ئینتەرنێت دەتوانن لەو ڕێگەیەوە دزە بكەنە ناو كامێراو مایكرۆفۆن و گوێ بۆ پەیوەندییەكان بگرن و وێنەكانیش ببینن و لەهەندێك حاڵەتیش دەستكاری بابەتەكان بكەن.

هەروەها كۆمپانیای سامسونگ رایگەیاندووە، بۆ چەند رۆژی داهاتوو سیستەمی بەرگری دادەنێت بەناوی (نۆكس) تاكو بتوانن بەرگری بكەن لە ئامێرەكانی گالاكسی.

 

سه‌رچاوه‌:كوردیو

……

فێركاری : كلیك له‌سه‌ر skip AD بكه‌ن


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!