باشترین چارەسەری سروشتی بۆ جیوب

Man with Headache

دۆخی شێداری کەشوھەوا کاریگەرییەکی زۆری ھەیە لەسەر ھەوکردنی جیوب، بۆ ئەوەی باشترین چارەسەر بزانیت دەتوانی سود لەم پێکھاتە سروشتییەی خوارەوە ببینیت.
زەنجەبیل و ھەنگوین: کەدژەئۆکسانی تێدایە و رێگری لەبەرھەمھێنانی پرۆستاگلاندین و لیکۆترین دەکات کەدوو پێکھاتەن بەرھەمھێنانیان کاریگەری ھەوکردنی دەبێت ھاوکات زەنجەبیل رێگر دەبێ لەگرژبونی قەسەباتەکان و کەمکردنەوەی ئازاری ناو لوت.
ھەنگوین دژە میکرۆبێکی سروشتییە و رێگرە لەدروستبونی نیشانەکانی جیوب و مادەی خۆراکی روەکی تێدایە کەئەرکیی بەرگری کردن بەھێز دەکات لەرێی ھاندانی دژە تەنەکانەوە.
بۆ کەمکردنەوەی ئازاری خورانی لوت و سەرئێشە کەمێک زەنجەبیل بکوڵێنە تا قەبارەی ئاوەکە دەگاتە نیو کوپ و دواتر کاتێ سارد بۆوە بیخۆرەوە، پاشان چەند دڵۆپێک لەھەنگوینی تێ بکە و دەشتوانیت کەوچکێک زەنجەبیلی ھاڕڕاوی تێ بکەیت کەتێکەڵی بکەیت لەگەڵ چەند دڵۆپێک ھەنگوین ئەمەش رۆژی دووجار دەخورێت.

 

snnسه‌رچاوه‌

http://snnc.co/


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!