(ROM) و (RAM) چیه‌ ؟ و جیاوازیان چیه‌ ؟

11429809_770821669681887_7117516630297709169_n

ڕوم (ROM) : بریتیه‌ له‌ پارچه‌یه‌کی بچوک که‌ له‌سه‌ر بۆردی دایک جێگیرکراوه‌ ، وه‌ هه‌ر سێ پیتی (ROM) که‌ بۆ ناوی ئه‌م پێکهاته‌ ده‌نوسرێت له‌ سێ ووشه‌ی (Read Only Memory) وه‌ وه‌گیراوه‌ که‌ به‌واتای (بیره‌وه‌ریه‌ک که‌ ته‌نها ده‌خوێنرێته‌وه‌) دێت ، ڕوم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له‌ لایه‌ن هه‌مان کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ری مه‌زه‌بۆرده‌که‌وه‌ ، هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه‌ پرۆگرام ڕێژ ده‌کریت (بایۆسی) له‌سه‌ر جێگیر ده‌کرێت .
بایۆسیش به‌رنامه‌یه‌کی بووتکراوه‌ له‌سه‌رتای به‌گه‌ڕخستنی کۆمپیوته‌ردا تێستی سه‌ره‌تای هاردوێره‌کانی له‌ ئه‌ستۆدایه‌ و پێش لۆدبوونی سیسته‌م له‌ هارده‌وه‌ به‌ ده‌نگه‌ کۆدێک له‌ دروستی کاری پارچه‌و پێکهاته‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ ئاگادارمان ده‌کاته‌وه‌ و ڕاپۆرتێکی ورد له‌ ڕوێکی ڕه‌شدا به‌ تێکست پیشان ده‌دات . ڕوم بیره‌وه‌ریه‌کی بچوکه‌و توانای جێگیرکردنی داتای که‌مه‌ به‌ڵام له‌م به‌شه‌ که‌مه‌دا بووته‌ پرۆگرامێک جێگیرکراوه‌ که‌ ناونراوه‌ به‌ (بایۆس) چه‌ندین فرمانی جیاوازی تێدا به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت پێش ئه‌وه‌ی سیسته‌مێک یاخود هاردیک له‌ ئارادابێت که‌ له‌ ڕێگایه‌وه‌ ده‌توانرێت فرمان ئاراسته‌ی به‌شێکی دیاریکراوی بۆ نمونه‌ وه‌ک (هاردێکی ده‌ره‌کی یان سیدی یان فلاشێک … هتد) بکه‌یت که‌ ببێته‌ یه‌که‌م به‌ش که‌ سیسته‌می لێوه‌ لۆد ببێت.
ئه‌و بووت پرۆگرامه‌ی که‌ له‌ ڕومدا جێگیرکراوه‌ به‌ هیچ جۆرێک شیاوی گۆڕانکاری نیه‌و ناتوانرێت داتای نوێ ی بۆ زیاد بکرێت یان لێی که‌م بکرێته‌وه‌ ، به‌ جۆرێک داڕێژراوه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌مێنێته‌وه‌و هیچ گۆڕانکاریه‌ک له‌ فرمانه‌که‌یدا ڕونادات ئه‌گه‌رچی چه‌ندین ساڵیش بێت ‌له‌ کاردابێت ، هه‌ر ئه‌م سیفه‌ته‌ش گرنگترین جیاکه‌ره‌وه‌ی (روم) ه‌ له‌هه‌ر ڕه‌قه‌کاڵایه‌کی تری کۆمپیوته‌ر.

ڕام (RAM) : بریتیه‌ له‌ پێکهاتوێکی وێنه‌ شانه‌یی که‌ له‌سه‌ر بۆردی دایک شوێنی تایبه‌تی هه‌یه‌و له‌ وانه‌یه‌ له‌ بۆردێکدا زیاد له‌ دوو شوێن هه‌بێت بۆ ئه‌م هاردوێره‌ ، هه‌ر سێ پیتی (RAM) که‌ بۆ ناوی ئه‌م پێکهاته‌ ده‌نوسرێت له‌ سێ ووشه‌ی (Random Access Memory) وه‌ وه‌رگیراوه ، ده‌کرێت بگۆڕێت و هه‌ندێک جار له‌سه‌ر بۆردی دایک زیاد له‌ چوار ڕام له‌ یه‌ک کاتتدا جێگیر ده‌کرێت ، ڕام کاری سه‌ره‌کی بریتیه‌ له‌ هه‌ڵگرتنی هه‌ندێک داتا به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی ئه‌م داتا و زانیاریانه‌ی که‌ له‌سه‌ ڕام ده‌مێنێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی کاتی یان فایله‌کانی سیسته‌مه‌ یاخود به‌رهه‌می به‌رنامه‌کانه‌ له‌ کاتێکدا به‌کارهێنه‌ر کاریان له‌سه‌ر ده‌کات .
ڕام قه‌باره‌که‌ی گۆڕاوه‌و جۆره‌کانیشی جیاوازه‌ له‌ لاپتۆپدا ڕوبه‌ری ڕام بچوکتره‌ وه‌ک له‌ له‌ دیسکتۆپدا ، به‌ڵام وه‌ک توانا هه‌مان توانایان هه‌یه‌ ، توانای ڕام به‌ ویستی به‌کارهێنه‌ر زیاد و که‌م ده‌کرێت ، زیادکردنی توانای (ڕام) یش به‌و مه‌به‌سته‌یه‌ که‌ به‌کارهێنه‌ر زۆرترین خێرایی ده‌ست بکه‌وێت له‌ کاتێکدا کار له‌سه‌ر سیسته‌م یان به‌رنامه‌یه‌ک ده‌کات .
ڕوم و ڕام له‌ چه‌ند لایه‌نێکی بنه‌ڕه‌تیدا لێک جودان که‌ لێره‌دا به‌ کورتی باسیان ده‌که‌م :
یه‌که‌م : ئه‌و داتاو زانیاریانه‌ی که‌ له‌سه‌ر ڕوم جێگیرکراوه‌ هه‌میشه‌ییه‌ و دوای بڕینی ته‌زووی کاره‌با به‌هیچ جۆرێک گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نایه‌ت به‌ڵام له‌ ڕام دا ئه‌م کاره‌ پێچه‌وانه‌یه‌و له‌ پاش ئه‌وه‌ی وزه‌ی لێ بڕا خاڵی ده‌بێته‌وه‌و هیچ زانیاریه‌کی له‌سه‌ر نامێنێت چونکه‌ زانیاریه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی تێدا لۆد بووه‌ .
دووه‌م : ئه‌وزانیاریانه‌ی له‌سه‌ر ڕام جێگیرکراوه‌ به‌ ئاسانی ناگۆڕرێت و که‌مترین جاریش ناجار به‌ نوێکردنه‌وه‌ی ده‌بین (Non-Volatile) ، به‌ڵام له‌ ڕامدا زانیاریه‌کان به‌ پی ی ویستی سیسته‌م لۆد ده‌بیت و هه‌میشه‌ش له‌ گۆڕاندایه‌ (Volatile).
سێیه‌م : ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ ڕومدا جێگیرکراوه‌ ڤایرۆسی پێناگات و ناتوانێت هیچ گۆڕانکاریه‌ک له‌ پێک هاته‌که‌یدا بکات و فرمانێک له‌ فرمانه‌کانی بگۆڕێت ، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕومه‌وه‌ هه‌ندێک جار بۆهۆی کاری ڤایرۆسه‌وه‌ ڕام خاڵی ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ندێکی فایلی لۆد بوو تێک ده‌شکێنێت ، به‌ واتایه‌کی تر ڤایرۆس ده‌توانێت له‌ ڕامدا خۆی بشارێته‌وه‌ مه‌ترسی بۆ به‌کارهێنه‌ر دروست ده‌کات چونکه‌ ڕام به‌ئاسانی سکان ناکرێت به‌ هۆی دژه‌ ڤایرۆسه‌وه‌ .
چواره‌م : ڕوم به‌سروشتی خۆی خێراییه‌کی مام ناوه‌ندی هه‌یه‌ له‌ گۆڕانکاریکردن له‌ ناوه‌ڕۆکی فرمانه‌که‌یدا وه‌ ئه‌م خێراییه‌ جێگیره‌ ، به‌ڵام ڕام به‌ پێ ی سه‌رده‌م به‌رهه‌می نوێ ی لێ دروست ده‌کرێت و خێراییه‌که‌ی زیاتر ده‌کرێت ، چونکه‌ خێرایی پێداویستیه‌کی سه‌رده‌میانه‌یه‌ له‌ ته‌کنه‌لۆژیای زانیاریه‌کاندا .
پێنجه‌م : له‌ ڕوی جۆره‌وه‌ ڕوم جۆری یه‌که‌می ته‌نها پێک هاته‌یه‌کی ساده‌یه‌و بایۆسی له‌سه‌ر جێگیرکراوه‌و به‌ هیچ جۆرێک شیاوی گۆڕانکاریکردن نیه‌ له‌ پێک هاته‌که‌یدا ، وه‌ له‌ ئێستاشدا چه‌ند جۆرێکی جیاوازی لێ به‌رهه‌م هێنراوه‌ نمونه‌ی جۆری یه‌که‌م (P-ROM) به‌رهه‌م هێنراوه‌ که‌ کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ر ڕێت پێده‌دات به‌زیادکردنی زانیاری و گۆڕانکاریکردن تێیدا به‌ڵام کاتێک که‌ کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ر خۆویستانه‌ داوای بکات ، وه‌ دووه‌م جۆری (EP-ROM) ه‌ که‌ ڕێ به‌ به‌کارهێنه‌ر ده‌درێت که‌ سه‌ربه‌خۆ چه‌ندین جار زانیاریه‌کانی نوێ بکاته‌وه‌و گۆڕانکاری تێدا بکات ، جۆری سێیه‌م که‌ ناوده‌برێت به‌ (EEP-ROM) که‌ توانای له‌ دوو جۆره‌که‌ی تر زیاتره‌ به‌وه‌ی پرۆگرامه‌رێکی شاره‌زا ده‌توانێت له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ خۆی پرۆگرام ڕێژی بکات و فه‌مانه‌کانی بۆ زیاد بکات .
به‌ڵام ڕام ئه‌و جۆرانه‌ی که‌ تا ئێستا لێ ی به‌رهه‌م هێنراوه‌ وه‌ک (SD RAM) و (EDO DRAM) و (FPM DRAM)…هتد هه‌موویان هه‌ر یه‌ک فرمان به‌ جێ ده‌هێنن و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دروست ده‌کرێت که‌ تێپه‌ڕاندنی که‌مترین کاته‌ بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵام له‌ پرۆسێسه‌ره‌وه‌ ، ته‌نها گۆڕانکاری له‌ توانا و شێوه‌که‌یدا ده‌کرێت و هیچ گۆڕانکاریه‌کی فرمانی تێدا ناکرێت .
شه‌شه‌م : له‌ ڕوی پێک هاته‌ی مادیشه‌وه‌ ڕوم له‌ (diode) پێک دێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌ ته‌نیشته‌کانی ڕام بده‌ین پێک دێت له‌ ڕیزێک یان دوو ڕیز له‌ (Transistor) و (Capacitor)


 _________________________________

You may also like...