سوودی گوێ گرتن بۆ قورئانی پیرۆز

Quran001

گوێ گرتن لەقورئانی پیرۆز، تەنها دەستكەوتنی پاداشت لای خوای گەورە سوودی نییە، بەڵكو لەئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە، چارەسەری نەخۆشیش دەكات.

 

لێكۆڵینەوەیەكی زانستی نوێ كە لەشاری قاهیرە ئەنجامدراوە دەریخستووە، گوێگرتن لە قورئانی پیرۆز دەزگای بەرگری لە مرۆڤدا چاڵاك دەكات و گەشەی پێ دەدات و لاشەی مرۆڤ لە ترسناكترین نەخۆشییە بێ چارەسەرەكان دەپارێزێت.

هەروەها لێكۆڵینەوەكە ڕوونیشی كردۆتەوە كە قورئانی پیرۆز پلەی دڵەڕاوێكی و شڵەژاوی خێرا كەم دەكاتەوە، كە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادكردنی بەرگری لە لاشەی مرۆڤدا، ئەمەش كە بە ئاشكرا لە گوێگرتن بە هێمنی و تێڕامانەوە لە قورئانی پیرۆزدا بەدەردەكەوێت.

…………

كوردیو

kurdiu.org


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!