به‌رنامه‌ی -وانە گرنگەکان بۆ تێکڕای موسلمانان بۆ ئایفۆن و ئایپاد

11329841_761341797296541_6300786805528947188_n

بەرنامەی ـــ وانە گرنگەکان بۆ تێکڕای موسلمانان
ئەم بەرنامەیە دابەزێنن زۆر سوودی هەیە و بابەتی گرنگ و پێویستی تێدایە

 بۆ وه‌رگرتنی كلیك له‌سه‌ر داونلۆد بكه‌ن

 ( Size: 10.1 MiB ) ( ئه‌م فایله‌ 958 جار داگیراوه‌ )

.

……………..

پێشەکی
بسم اللە الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە سەرئەنجام بۆپارێزکارانە. وە ‌صەلات و سەلام لەسەر بەندەو ڕەسولی خودا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) وە لەسەر خانەوادەو یارو یاوەرانی بە تێکڕا.
پاشان…
ئەم بابەتە کورتەیەکە بۆ ڕۆشن کردنەوەی هەندێک لەو واجیباتانەی کە پێویستە تێکڕای خەڵکی بیزانن دەربارەی دینی ئیسلام، وە ناوم لێنا بە (وانە گرنگەکان بۆ تێکڕای خەڵکی).
وە داواکارم لە پەروەردگار کە بیکاتە مایەی سوودو کەڵک بۆ موسوڵمانان و لە منیشی قەبوڵ بکات، وە هەر خۆشی بەخشندەیە.

عبدالعزیز بن عبد اللە بن باز

ووتەی وەرگێڕ

بسم اللە
سوپاس و ستاییش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، ڕاگری ئەرزو ئاسمان، بە بەزەیی و دلۆڤان، لێبوردەی میهرەبان، جێی ئومێدی هەمووان، خالقی ئینس و جان. وە دروودو سەلام لەسەر گیانی پاکی پێغەمبەر، پێشەواو سەروەر، وە سەلامی خوا لەسەر خانەوادە و هاوەڵە بەڕێزەکانی تا ڕۆژی دوایی.
خوێنەرانی بەڕێز… (سێبەر) هەستا بە وەرگێڕانی نامیلکەی (الدروس المهمة لعامة الأمة) کە تا ئێستا وەرگێڕراوە بۆ زیاتر لە 17 زمانی جیهانی. لەبەر پڕسوودی و گرنگی ئەم بابەتە، ئێمەش بە پێویستمان زانی کە کتێبخانەی کوردەواری لێی بێ بەش نەبێت. چونکە ئەوەی لەم نامیلکەیەدا هاتووە پێویستی هەموو تاکێکی موسوڵمانە. وە ئێمەش وەکو ئەرکێکی ئاینی بە پێویستمان زانی کە تاکی کوردی موسوڵمانی پێ ئاشنا بکەین. وە هەستاوین وەکو خۆی وەرمان گێڕاوە لەگەڵ زیاد کردنی چەند پەراوێزێک دا. وە ڕاڤەی ئایەتەکانمان لە (تەفسیری ئاسان) وەرگرتووە.

ناوەڕۆک

وانەی یەکەم: سورەتی فاتیحەو سورەتە کورتەکان
وانەی دووەم: پایەکانی ئیسلام
وانەی سێهەم: پایەکانی باوەڕ
وانەی چوارەم: بەشەکانی یەکتاپەرستی(تەوحید) و بەشەکانی هاوبەشی دانان(شیرک)
وانەی پێنجەم: چاکە (الاحسان)
وانەی شەشەم: مەرجەکانی نوێژ
وانەی حەوتەم: پایەکانی نوێژ
وانەی هەشتەم: واجباتەکانی نوێژ
وانەی نۆهەم: باس کردنی تەحیات
وانەی دەه،.ەم: سونەتەکانی نوێژ
وانەی یازدەهەم: ئەو شتانەی نوێژ بەتاڵ دەکەنەوە
وانەی دوازدەهەم: مەرجەکانی دەست نوێژ
وانەی سیازدەهەم: فەرزەکانی نوێژ
وانەی چوادەهەم: ئەو هۆکارانەی کە دەست نوێژ بەتاڵ دەکەنەوە
وانەی پازدەهەم: خۆ ڕازاندنەوە بە ڕەوشتە دروستە جوانەکان بۆ هەموو موسوڵمانێک
وانەی شازدەهەم: لە خۆ گرتنی ئادابە جوانەکانی ئیسلام
وانەی حەڤدەهەم: بە ئاگایی و ئاگادار بوون لە هاوەڵ پەیداکردن و جۆرەکانی سەرپێچی
وانەی هەژدەهەم: کفن و دفن و ئامادە کردنی مردوو و نوێژ کردن لەسەری

ئاماده‌كردنی  Sarmad Gardi

.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!