ئاگادارییەک بۆ بەکارھێنەرانی گالاکسی

2015234151821

ھاکەران گالاکسی ئێس ٥ یان کردۆتە ئامانج و ھەڵەیەکی ئەلیکترۆنی بۆتەھۆی چوونە ناوەوەی ھاکەران بۆ ناو ئەو مۆبایلە.
بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان شارەزایان کێشەیەکیان لەناو ڤێرژنە کۆنەکانی ئەندرۆیددا دۆزیوەتەوە کە رێگەیەکی ئاسانە بۆ ھاکەران بۆئەوەی بچنە ناو مۆبایلەکانەوە، ھەرکات ھاکەریش چووە ناو مۆبایلەکەتەوە ئەوا دەتوانێت وشەی نھێنی و پەنجەمۆر بدزێت و لەوڕێگەیەوە کۆنترۆڵی تەواوی ئەکاونتەکانت و تەنانەت ئەکاونتی بانکیت بکات، ھەروەھا دەکرێت بە ئاسانترین شێوە پەنجەمۆری کەسەکە ھاک بکرێت و بە پرینتی بەرز و نزمییەکانی پەنجەی بەکارھێنەر بچیتە ناو مۆبایلەکەیەوە.

ھەربۆیە شارەزایان ئامۆژگاری بەکارھێنەران دەکەن بەزووترین کات ڤێرژنی سیستەمی ئەندرۆیدەکەیان نوێ بکەنەوە بۆ تازەترین ڤێرژن، ھەروەھا لە کۆنفرانسی سان فرانسیسکۆدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو ھەڵەیەوە دەکرێت و شارەزایان لەگەڵ کۆمپانیای گووگڵدا چارەسەرێک بۆ ئەو ھەڵەیە دەدۆزنەوە.

 

SNN

http://snnc.co/Magazine/News.aspx?id=20184&MapID=5

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!