دوعای لابردنی خەم و خەفەت

11162521_823034051121430_7927231638656522303_n

دوعای لابردنی خەم و خەفەت

فه‌رمووده‌ی پێغەمبەر  (صلى الله عليه وسلم).

پێغەمبەر “صلى الله عليه وسلم” دەفەرموێ‌: هەرگیز هیچ كەسێك نیە كەتووشی ناخۆشی و خەم و خەفەتێك ببێت و بڵێت:
(اللهم إني عبدك ابن عبدك ابن أمتك ناصيتي بيدك ماض في حكمك عدل في قضاؤك أسألك بكل اسم هو لك سميت به نفسك أو علمته أحدا من خلقك أو أنزلته في كتابك أو استأثرت به في علم الغيب عندك أن تجعل القرآن ربيع قلبي ونور صدري وجلاء حزني وذهاب همي).

واتە (خوایە من بەندەی تۆم كوڕی بەندەی تۆم كوڕی كەنیزەك و كۆیلەی تۆم، ناوچەوان و چارەنووسم بە دەستی تۆیە و حوكم و بریاڕت بەسەرمدا گوزەشتووە، بریاردانت بەسەرمدا داپەروەرانەیە، داوات لێدەكەم بەهەموو ناوەجوانەكانت كەخۆتت پێ ناساندوون یان فێری یەكێك لە بەدیهێنراوەكانی خۆتت كردوون یان لە كتێبەكانی خۆتدا داتبەزاندوون، یان لە زانستی بەرفراوانی نادیار و غەیبانی خۆتدا هێشتووتەتەوە و پێی كارگەری داوات لێدەكەم قورئان بكەیتە شیفا و بەهاری دڵم، رووناكی سینەم، دوورخەرەوە و رەوێنەرەوەی خەم و پەژارەم، لابەری خەمەكانم).

بەڵكو بەڵنیاییەوە خوای گەورە خەم و خەفەتەكەی لادەبات وشوێنەكەی پڕ دەكاتەوە بەدەروولێكردنەوە و دڵخۆشی و كامەرانی، پرسیاریان كرد: ئەی پێغەمبەری خوا ئایا لەبەری نەكەین؟ فەرمووی: بەڵێ پێویستە هەركەسێك دەیبیسێت لەبەری بكات.

……….

الراوي: 1.عبدالله بن مسعود المحدث: أحمد شاكر – المصدر: مسند أحمد –
صحيح 2. /احمد 1 / 391 وصححة الالباني انضر سلسلة الاحاديث الصحيحة.

 

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!