ھەڵەیەکی فەیسبووک ئاشکراکرا

2390914273_da19cc9362_o

.

لە توێژینەوەیەکی شارەزایاندا دەرکەوتووە فەیسبووک لەپشتی ئەو پرۆگرامەوە بووە کە ناوی کووکییە.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بەکارھێنەرانی فەیسبووک لەماوەی پێشوودا تووشی کێشەیەک بووبوون کە ناوی (Tracking Cookie)یە و ئەو پرۆگرامە چالاکی پێشووی بەکارھێنەر دەباتەوە ناو سێرڤەری ماڵپەڕەکە، ھەروەھا تواناشی ھەیە ھەرکات کەسەکە کارێکی تر جگە لە فەیسبووک بکات بیگوازێتەوە سەر سێرڤەری فەیسبووک و ئەوەش بەکارھێنەر دەخاتە مەترسییەوە.

ھاوکات فەیسبووک رایگەیاندووە کە ئەو کێشەیە ئێستا چارە کراوە و ھیچ کێشەیەک درووست ناکات و پێشتریش زیاتر ئەو کەسانەی تووش دەکرد کە بەکارھێنەری فەیسبووک نەبوون و فەیسبووکیان دەکردەوە، بەڵام ئامادەنەکردنی راپۆرت لەوبارەیەوە وادەکات بوترێت کە فەیسبووک لەپشت ھەموو کارەکەوەیە.

 

SNN

http://snnc.co/Magazine/News.aspx?id=19633&MapID=5


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!