حەوت ڕاهێنان بە وێنەوە بۆ چارەسەر و پارێزگاری كردن لە ماسولكەكانی پشت

.

 

حەوت ڕاهێنان بە وێنەوە بۆ چارەسەر و پارێزگاری كردن لە ماسولكەكانی پشتلەڕۆژگارو سەردەمی ئیستاماندا خەڵكێكی زۆر توشی پشت ئێشان و ئازای پشت ئەبنەوە جا هۆكارگەلێك هەن بۆ توشبون بە ئازای پشت وەك زۆر خۆمنادو كردن و زۆر وەستان لەسەر قاچ و زۆر دانیشتن لەسەر كورسی بەتایبەت فەرمان بەران و شوفیراەكان وە زۆربەی ئافرەتان وە ئەو كەسانەی ئەگەنە تەمەنی لاوی توشی ئەم حالەتانە ئەبن ئەویش بەهۆی بەرزكردنەوەی قورسایی بە شێوەیەكی ناتەندروست یا قورساییەك بەرزئەكەنەوە كەلە توانای ئەوان دا نیە یا ڕەنگە لەتوای ئەوانیشدا هەبێت بەڵام بەشێوەكی نا تەندروست بەرزی ئەكەنەوە خۆیان ناخەنە ژێر قورساییەكە یا ڕەنگە بەیەك دەست شتێكی قورس بەرزبكەنەوە یا هێزی لایەكی جەستەیان بەكا دێنن كە ئەمەش ئەبێتە هۆی توش بون بە ئازاری پشت و فەقەراتەكان هەشە لەكاتی یاریكردن توشی ئەم ئازارە ئەبێتەوە ! جا چۆن چارەسەر پیویستە ئاواش خۆپاراستن پیویستە ئەم ڕاهێنانانە هەم چارەسەرە هەم بۆ پاراستن بە كاردێت بەو هیوایەم سودی هەبێت

ڕاهێنانی یەكەم

پاڵكەوتن لە سەر سك ئینجا بەرزكردنەوەی دەستی چەپ لەگەل قاچی راست دووبارەكردنەوە 8تا 12 جار
دواتر بە پێچەوانەوە بەرزكردنەوەی دەستی راست لەگەڵ قاچی چەپ دووبارەكردنەوە8تا 12 جار

ڕاهێنانی دووەم

پاڵكەوتن لەسەر سك وە نوشتانەوەی دەستەكان بەرزكردنەوەی سینگ بە دەست پالنان بە زەوی تا سینگ لە زەوی ببێتەوە بۆ سەرەوە وەڕاگرتنی بۆ ماوەی 10 چركە ئینجا بەردەوام بوون دوبارە كردنەوە 8تا 12 جار

ڕاهێنانی سێیەم

پاڵكەوتن لەسەر زگ ئینجا دەست خستنە ژیر چەناگە جا بەرزكردنەوەی سینگ و قاچ لەیەك كاتدا وەبەرزكردنەوەی لەسەر زەوی لە نێوان 2-5 سم تا 5 سم دوبارەكردنەوەی 8 تا 12 جار
ڕاهێنانی چوارەم

پالكەوتن لەسەر پشت ئینجا نوشتانەوەی قاچەكان دواتر بەرز كردنەوەی پشت بە قاچەكان و شانەكان مانەوە لەسەرەوە بۆماوەی 5 چركە دووبارە كردنەوە 8 تا 12 جار

ڕاهێنانی پێنجەم

پاڵكەوتن لەسەر پشت نوشتانەوەی قاچەكان ئینجا دەست دانان لەسەر سینگ دواتر بەرزكردنەوەی سەر بۆ سەرەوە راگرتنی بۆ چەند چركەیەك

ڕاهێنانی شەشەم

پاڵكەوتن لەسەر پشت ئینجا ڕاكێشای قاچی چەپ بە دەستە رَاست بۆسەر قاچی ڕاست وە ڕاگرتنی لە 10 چركە بۆ 30 چركە دووبارەكردنەوە لە 8 جار بۆ 12 جار وە بە پیچەوانەشەوە بۆ قاچەكەی تر

ڕاهێنانی حەوتە م و كۆتایی

پاڵكەوتن لەسەر پشت وە نوشتانەوەی قاچەكان دواتر ڕاكێشانی قاچی ڕاست بە پارچە پەرۆیەك وە ڕاگرتنی لە نێوان 10 تا 30 چركە دوبارە كردنەوە 8 تا 12 جار وە قاچەكەی تریش بە هەمان شێوە .

…..

ئاماده‌كردنی  Halgurd Kurdistani

قوتابى ماستەر-لە تورکیا

.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!