دانانی وشەی نھێنی بۆ ئەپڵیکەیشنەکانت لە ئەندرۆید

2015-04-08_15-12-08-1024x494

.

ئیتر بەکارھێنەری ئەندرۆید ترسی لەوە نەما کە وشەی نھێنی سەر شاشەکەی بزانرێـت چونکە دەتوانێت لە ڕێگەی ئەو ئەپە خۆڕاییە وشەی نهێنی بۆ ھەموو ئەپەکانی دابنێت لە دوای لێدانی ووشەی نھێنی سەر شاشەکەشت.
ئەپەکەش ناوی App Lock and Gallery Vaultـە و دەتوانی وشەی نھێنی بخەیتە سەر ئەپەکان و وێنە و ڤیدیۆ بۆ ئەوە ڕێگری لەھەر کەسێک بکەی کە بچێتە ناو ئەپەکانت و شتە تایبەتەکانت.

بەکارهێنانی ئەپەکە ئاسانە و لەسەر ڕووپەڕی ئەپەکە هەموو ئەپەکانی ناو مۆبایلەکەت دەردەکەون و بە پەنجەنان لەسەر وێنۆچکەی قوفڵەکە دەتوانی هەر ئەپێکت ویست قوفڵی بدەیت و هەر لەناو ئەپی ناوبراو دەتوانیت وشەی نهێنیەکەش بگۆڕیت.

لینکی ئەپەکە لە گووگڵ پلەی :https://play.google.com/store/apps/details?idt
ناوی ئەپەکە: App Lock and Gallery Vault
قەبارەی ئەپەکە: ٩.٧ مێگابایت

.

 سه‌رچاوه‌: kitn.net

.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!