ئێچ تى سی بەفەرمى پەردەى لەسەر مۆبایلى نوێى +HTC One M9 لادا

HTC-One-M9-Plus-official-images

GSMarena,Aitnews

ئەمڕۆ کۆمپانیاى ئێچ تى سی تایوانى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى کە لە پەکینى پایتەختى چین ئەنجامدرا، بەفەرمى مۆبایلى هۆشمەندى نوێى بەناوى HTC One M9 Plus ڕاگەیاند.

مۆبایلى هۆشمەندى +HTC One M9 ڕوونماکەى لە وەشانى پێشوو (HTC One M9) کە لە سەرەتاى مانگى پێشوو ڕاگەیەندرا گەورەترە و قەبارەى ٥،٢ ئینج و بەڕوونى QHD و 1440×2560 پێکسڵ لەسەرە، وە بە پرۆسێسەرێکى MediaTek MT6795Tـى ٨ ناوەکى و بەخێرایی ٢،٢گێگا هێرتز کاردەکات،  ڕامى ئامێرەکە ٣ گێگا بایتە و یادگەى ناوخۆیى ئامێرەکە ٣٢ گێگابایتە.

کامێراى دواوەى ئامێرەکە 20 مێگاپێکسڵە و پشتگیرى کراوە بە کامێرای دووەمى دواوە بۆ باشترکردنى ڕوونى وێنەگرتنەکە، کامێراى پێشەوەیشى ٤ مێگاپێکسڵە و بەڕوونى “ئەڵترا پێکسڵ”

پاترى ئامێرەکە ٢٨٤٠ میلى ئەمپێرە لە کاژێرێک و پەیکەرى ئامێرەکە کانزییە و تواناى خوێندنەوەى هەستەوەرى پەنجەى هەیە لە دوگمەى سەرەکى.

ئامێرەکە بە دوا وەشانى ئەندرۆید کە ئەندرۆید “لۆلیپۆپ”ـە کاردەکات بە ڕووکارى HTC Sense 7.

ئێچ تى سى یەکەمجار مۆبایلە نوێکەى لە چین و بە سێ ڕەنگ (خۆڵەمێشى و زیوى و زێڕى) دەخاتە بازاڕ، بەڵام کاتى خستنە بازاڕى ئامێرە نوێکەى لە بازاڕەکانى جیهاندا ئاشکرا نەکردووە. وە نرخى ئامێرەکەشى ڕانەگەیاندووە.

.

 سه‌رچاوه‌: kitn.net

.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!