فێركاری: هێنانەوەى فایلە سڕاوەکانى کۆمپیوتەر و فلاش میمۆری

سڵاو. پێمان باشبوو لەم بابەتەدا تیشک بخەینە سەر بەرنامەیێکى بەهێز بۆ هێنانەوەى فایلە سڕوەکانى کۆمپوتەر، کە ئەویش بەنامەى “Recuva”یە و بەرهەمى کۆمپانیاى Piriformـە کە جگە لەم بەرهەمە چەندین بەرهەمى بەهێزیترى هەیە. کارى بەرنامەى “Recuva” بریتیە لە هێنانەوەى ئەو فایلانەى کە لەسەر کۆمپیوتەر سڕاونەتەوە بە شێوەیەکى سەرکەوتوو. بەرنامەکە لە توانایدایە بەدواى گشت جۆر فۆرماتێکى فایل بگەڕێت، جا فایلەکە وێنە یاخود ڤیدیۆ بێت یانیش بەرنامە و داتا و دەقى نووسراو…هتد. ئەوەى ئەو بەرنامەیەى جیاکردۆتەوە لە بەرنامەکانى تر بریتیە لەوەى کە پێویستى بە سڕیاڵ نییە بۆ چالاککردن.

|داگرتنى بەرنامەى Recuva بەقەبارەى ٤م،ب|

download button

 

    • لە خوارەوەدا و بەوێنە باس لە چۆنیەتى هێنانەوەى فایلى سڕاوە دەکەین بە بەرنامەکە:

١. دواى دابەزاندن و کردنەوەى بەرنامەکە، ئەو پەنجەرەیەى خوارەوەمان نیشاندەدات، ئەوەى لەسەرتە بیکەى ئەوەیە کە تەنها کرتە لەسەر Next بکەى.

1

٢. دواتر پەنجەرەیەکى ترت بۆ دێنێت و تێیدا دەتوانیت جۆى ئەو فایلەى کە دەتەوێت بیهێنیەوە دیاری بکەیت، بۆ نموونە: (ئەگەر دەتەوێت تەنها وێنە سڕاوەکانت بێنیەوە ئەوە پێویستە Pictures هەڵبژێریت و دواتر کرتە لە Next بکەیت).

2

 

٣. دواتر پەنجەرەیەکى ترت بۆ دێنێت کە تێیدا دەتوانیت شوێنى بەدوا گەڕان فایلە سڕاوەکەت واتە لە چ شوێنێک فایلەکەت سڕاوەتەوە ئەو شوێنە دیاری بکەیت، بۆ نمونە دەتوانیت قلاش میمۆرى دیاری بکەیت. دواتر کرتە لە Next بکە.

3

 

٤. دواتر پەنجەرەیەکى نوێت بۆ دەبێتەوە و هەڵبژاردەى Enable Deep Scan چالاک بکە تاکو بە وردى گەڕانەکە بەئەنجام بگات، دواى ئەوە کرتە لەسەر Next بکە.

4

 

٥. ئێستا کردارى گەڕانەکە بەئەنجام دەگات و دەبێت چاوەڕێ بکەیت تاوەکو کۆتایى پێدێت.

5

 

٦. دواتر و لەم پەنجەرەیەدا کۆمەڵێک وێنەى یاخو فایلى سڕاوەت بۆ دێنێت تۆش دەتوانیت بە دیاریکردنى هەر وێنەیەک ئامادەى بکەیت بۆ هێنانەوە و پاشەکەوتکردن، دواى دیاریکردنى وێنەکان کرتە لە Recover بکە.

6

 

٧. دواى دیاریکردنى وێنەکان و کرتەکردن لەسەر Recover پەنجەرەیکى بچووکى ترمان بۆ دەبێتەوە، تێیدا جێگەى دووبارە زەخیرەکردنەوەى فایلەکان یاخود وێنەکان دیاریدەکەین و کرتە لە Ok دەکەین.

7

 

ئێستا بە سەرکەوتوویی کردارى هێنانەوەى فایلە سڕاوەکان بە ئەنجام گەیشت.

سه‌رچاوه‌: kitn.net


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!