زانستی ئایەتی مەككی و مەدەنی

.
نووسەر: م/ شێرزاد عبدالقادر
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله ومن والاه، وبعد:
یەك لەو شتانەی كە یارمەتیدەرێكی بەهێزە بۆ تێگەیشتن لە قورئانی پیرۆز بریتی یە لە زانینی قورئانی (مەككی) و (مەدەنی)، هەر بۆیەش هاوەڵانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وە كەسانی دوای ئەوان گرنگیان داوە بەم بابەتە، ئەوەتا(عبدالله ی كوڕی مسعود) (رضي الله عنه) فەرموویەتی:
(سوێند بەو خودایەی كە جگە لەو پەرستراوی حەق نی یە، هیچ سورەتێك نی یە لە قورئان ئیللا من دەزانم لە كوێ‌ دابەزیوە، وە هیچ ئایەتێك نی یە لە قورئان ئیللا من دەزانم بۆ چ مەبەستێك دابەزیوە، وە ئەگەر بزانم كەسێك هەیە لەمن شارەزاتر بە قورئان كە بەسواری وشتر پێ ی بگەی ئەوا من دەچووم بۆ لای)(رواه البخاري)..
باسی ئێمە بۆ ئەم بابەتە دەی خەینە ڕوو لەڕێگای چەند خاڵێكەوە:
  یەكەم: مانای قورئانی (مەككی) و (مەدەنی).
زانایان چەند بۆچونێكیان هەیە لەسەر پێناسەی (مەككی) و (مەدەنی)، بەڵام لەهەمووی بەهێزتر بریتی یە لەمەی باسی دەكەین.
1- قورئانی (مەككی): بریتی یە لەو قورئانەی (سورەت یان ئایەت) كە جبریل – علیە سلام – دایبەزاندۆتە سەر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە پێش كۆچكردنی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بۆ(مەدینە)، باداگرتنەكە لەدەرەوەی (مەككە)ش بوو بێت.
2- قورئانی (مەدەنی): بریتی یە لەو قورئانەی (سورەت یان ئایەت) كە جبریل – علیە سلام – دایبەزاندۆتە سەر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە پاش كۆچكردن، باداگرتنەكە لە دەرەوەی (مەدینە)ش بوو بێت.
دووەم: تایبەت مەندیەكانی قورئانی (مەككی).
بابەت و ناوەڕۆكەكانی قورئانی (مەككی) زۆربەی كات بریتی یە لە گرنگی دان بەم باسانەی لای خوارەوە:
1- بانگەوازكردن بۆ یەكخوا پەرستن (توحید العبادة) كە هاوەڵ بڕیاردەران بڕوایان پێ‌ نەبوو، هەروەكو خودا لەبارەیانەوە دەفەرمێت:
[إِنَّهُمْ كَانُوا إِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ يَسْتَكْبِرُونَ وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوا آَلِهَتِنَا لِشَاعِرٍ مَجْنُونٍ]   [الصافات: 35 – 36] .
واتە: هاوەڵ بڕیاردەران گەر پێ‌ یان بووترایە بڵێن: (لا إلە إلا الله) ئەوا خۆیان لەوە بەگەورەتر دەزانی كە بەزوبان بیڵێن، وەدەیان ووت ئایا ئێمە واز لە هەموو پەرستراوەكانمان بێنین، بڕۆین بۆ پەرستنی تەنها یەك پەرستراو لەبەر قسەی شاعیرێكی شێت (مەبەستیان پێغەمبەر بوو (صلى الله عليه وسلم)؟.
بێ‌ گومان هۆی نەوتنیان بۆ (لا إلە إلا الله) ئەوەبوو كە لەماناكەی تێ‌ دەگەیشتن، وەدەیان زانی بە ووتنیان بۆی پێویستە واز لە هەموو جۆرە پەرستراوێك بێنن بۆ غەیری خودا.
2- ووریاكردنەوە لەهاوەڵ بڕیاردان لەپەرستندا، وەپووچەڵ كردنەوەی هەرجۆرێك هاوەڵ بڕیاردان هەبێت، بۆ نموونە خودا دەفەرمێت: لەبارەی هاوەڵ بڕیاردەرانی سەردەمی پێغەمبەرایەتی: [وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَؤُلَاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ] [يونس: 18] .
واتە: هاوەڵ قەراردەران كەسانێك دەپەرستن (بەپاڕانەوە و قوربانی و…) لە غەیری خودا یان لەگەڵ خودا كە هیچ قازانج و زەرەری نی یە بۆیان، بە پاساوی ئەوەش دەیان پەرستن كە دەڵێن ئەو پەرستراوانەمان لە خودا نزیكمان دەكەنەوە، وەنزامان بۆ لای خودا بەرز دەكەنەوە. بەداخەوەش ئەم بۆچوونە هەڵەیە تەشەنە بووە لەناو موسڵمانانی ئەمڕۆدا، هەربۆیە گەر پرسیارت كرد لە موسڵمانێك كە هاوار دەكاتە غەیری خودا بۆ ئەم كارە دەكەی؟ ئەوا پێت دەڵێت: دەمەوێ‌ لەخودا نزیك ببمەوە بەهۆی ئەو پیاو چاكانەوە، وەدەمەوێ‌ شەفاعەتم بۆ بكەن لای خودا.
3- بانگەوازكردن بۆ باوەڕهێنان بەڕۆژی دوایی، وەباس كردنی زیندووبوونەوەی خەڵكی، پاشان لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا… چونكە بێ‌ باوەڕان بڕوایان بەڕۆژی دوایی نەبوو، هەروەكو خودا دەفەرمێت:
[زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ لَنْ يُبْعَثُوا قُلْ بَلَى وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلْتُمْ وَذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ] [التغابن: 7] .
واتە: بێ‌ باوەڕان گومانیان وابوو كە زیندوو ناكرێنەوە، تۆش ئەی پێغەمبەری خودا(صلى الله عليه وسلم) پێ‌ یان بڵێ‌: بەڵێ‌ سوێند بەخودا ئێوە زیندوو دەكرێنەوە، وەپاشان ئاگادار دەكرێنەوە لە هەموو ئەوانەی كردووتانە، ئەمەش لای خودا زۆر ئاسانە.
4- هێنانەوەی بەڵگەی بینراوو عەقڵی لەسەر یەكخواپەرستی پەروەردگارێتی (توحید الربوبیە) چونكە باوەڕبوون بەم یەكخواپەرستی یە واپێویست دەكات كە خاوەنەكەی بڕوای بە یەكخواپەرستن ببێت، بۆ نموونە خودا لەبارەی بێ‌ باوەڕان دا دەفەرمێت:
[أَفَلَا يَنْظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ وَإِلَى السَّمَاءِ كَيْفَ رُفِعَتْ وَإِلَى الْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ وَإِلَى الْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ] [الغاشية: 17 – 20 ] .
واتە: بێ‌ باوەڕان بۆ سەیری ئەم شتانە ناكەن بەچاوێكی ڕوانین و سوود وەرگرتن، كە ڕۆژانە دەی بینن، بۆ سەیری وشتر ناكەن كە چۆن گرنگ دروست كراوە؟ وە بۆ سەیری ئاسمان ناكەن كە چۆن بەرزكراوەتەوە؟ وە بۆ سەیری چیاكان ناكەن كە چۆن جێگیر كراون؟ وە بۆ سەیری زەوی ناكەن كە چۆن تەخت كراوە بۆ هاتوو چۆ؟ بێ‌ گومان ووردبوونەوە لەمانە بەڵگەن لەسەر شایستەیی خودا بۆ بە تەنها پەرستن.
5- هاندانی موسڵمانان لەسەر ئارام گرتن بەرامبەر ئازاری ناموسڵمانان، بۆ نموونە خودا دەفەرمێت:
[وَاصْبِرْ عَلَى مَا يَقُولُونَ] [ المزمل 10] .
واتە: ئەی پێغەمبەری خودا(صلى الله عليه وسلم) (موسڵمانانیش بەدوای ئەوەوە) ئارام بگرە لەسەر ووتەی بێ‌ باوەڕان…
6- تێكۆشان دژی بێ‌ باوەڕان بەقورئان، وە گفتوگۆكردن لەگەڵیاندا بەباشترین ڕێگا، بەبەڵگەهێنانەوە، وە بەئامۆژگاری كردنیان بۆ هاتنە سەر ڕێگای ئیسلام. خودا دەفەرمێت:
[وَجَاهِدْهُمْ بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا] [الفرقان: 52] .. واتە: ئەی پێغەمبەری خودا(صلى الله عليه وسلم) تێ‌ بكۆشە دژی بێ‌ باوەڕان بە قورئان تێكۆشانێكی هەرە گەورە.
7- هێنانەوەی چیرۆكی نەتەوە بێ‌ باوەڕەكانی پێشوو وەكو قەومی (نوح) و (صالح) و (شعیب) و…هتد. مەبەست لەمەش ئەوەیە موسڵمانان پەند وەربگرن لەچاكەكارانی ئەو سەردەمانە، وەبێ‌ باوەڕان ووریابن لەوەی كە هەمان سزای ئەو بێ‌ باوەڕانە بەسەریان بێت.
كەوابوو بەكورتی دەڵێی: قورئانی (مەككی) بریتی یە لەباس كردنی بیروباوەڕ و یەكخواپەرستی، وهاندانی موسڵمانان بۆ دەست گرتن پێوەی وبانگەوازكردن بۆی، وەهاندان لەسەر دەست گرتن بەئارامی…
سێ‌ یەم: تایبەتمەندی یەكانی قورئانی (مەدەنی):
بابەت و ناوەڕۆكی قورئانی (مەدەنی) زۆر كات بریتی یە لەگرنگی دان بەم بابەتانەی خوارەوە:
1- بانگەوازكردنی موسڵمانان بۆ تێكۆشان و خۆبەخشین لەپێناو خودا (الجهاد في سبیل الله)، چونكە موسڵمانان لەكاتێكدا كۆچیان كرد لە (مەككە) وە بۆ (مەدینە) دەوڵەتی ئیسلامیان پێكهێنا، هەر بۆیەش پێویستیان بە بەرگری هەبوو لە ئاین و دەوڵەتی خۆیان، هەر بۆیەش لە قورئانی (مەدەنی) دەبینین هاندان هەیە بۆ تێكۆشان و جەنگ لەبەر خودا، هەروەكو خودا دەفەرمێت:
[إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ] [التوبة: 111 ] .
واتە: بەڕاستی خوای گەورە نەفس و ماڵی ئیماندارانی كڕیوە بەرامبەر ئەوەی كە بەهەشتیان بۆ هەیە، ئەمەش بەوەی ئیمانداران جەنگ دەكەن لەپێناوی خوادا.
2- باس كردن و ڕوون كردنەوەی حوكمەكانی ئیسلام وەكو باس كردنی سوو خواردن (الربا) كە خوای گەورە بڕیاری ئاشكرا كردنی جەنگی كردووە دژی ئەنجامدەری، هەروەكو دەفەرمێت:  [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ] (البقرة 278-279).
واتە: ئەی ئیمانداران تەقوای خوا بكەن، وە وازبهینن لەوەی ماوەتەوە لە بەردەستان لە سوو(ربا) گەرخۆتان بە ئیماندار دەزانن، جا ئەگەر واز نەهێنن ئەوا ئاگاداربنەوە بە جەنگێك لەلایەن خواو پێغەمبەرەوە(صلى الله عليه وسلم) دژتان…
3- دانانی سزای دیاری كراو، واتە: (الحدود)، وەكو دانانی حەدی زیناو دزی وغەیری ئەمانە، بۆنمونە: خودا دەفەرمێت:
[وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا] (المائدة: 38).
واتە: دز جا چ پیاو بێت یان ئافرەت ئەوا پێویستە دەستیان ببڕن.
4- ئاشكرا كردنی خوڕەوشتە خراپەكانی دوو ڕوەكان، لەبەر ئەوەی لە قۆناغی (مەدینە) وە لەدوای جەنگی بەدردا دووڕوویی دەركەوت، بۆ نموونە خودا دەفەرمێت:
[وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آَمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَمَا هُمْ بِمُؤْمِنِينَ] (البقرة: 8).
واتە: هەندێك لەخەڵكی هەیە (واتە دووڕووەكان) دەڵێن بڕوامان هێناوە بەخواو ڕۆژی دوایی، بەڵام لەڕاستیدا ئەوان ئیماندار نین.
5- كپ كردنی دەمی خاوەن كتێبەكان (أهل الكتاب) لە جوولەكەو غەیری ئەوان، وەگفتوگۆكردن لەگەڵیاندا، بۆ ئەوەی قسەیان نەمێنێ‌. هەروەكو خودا دەفەرمێت:
[وَلَا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِلَّا الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ] (العنكبوت: 46)   واتە: گفتۆگۆ مەكەن لەگەڵ گاور و جولەكە بەباشترین شێواز نەبێت، بەزانیاری و ڕەوشتی جوان و نەرمی ووتە و بانگەشە كردن بۆ چاكە.. بەڵام ئەوانەی كە مەبەستیان حەق نی¬یە لەوان، بەڵكو تەنها دەیەوێ‌ خۆی بیباتەوە ئەوا گفتۆگۆكردن سوودی نی یە لەگەڵیدا.
6- باسكردنی سەركەوتنی موسڵمانان لەجەنگەكانیاندا، خودا دەفەرمێت: [وَلَقَدْ نَصَرَكُمُ اللَّهُ بِبَدْرٍ وَأَنْتُمْ أَذِلَّةٌ] (ال عمران: 123).
واتە: بەڕاستی خودا ئێوەی موسڵمانانی سەرخست لە غەزای بەدردا لەكاتێكدا ئێوە كەم و زەلیل بوون لەژمارەو چەكدا.
چوارەم: سوودی زانینمان بە (مەككی) و (مەدەنی).
1-سوود وەرگرتن لێ‌ ی لەڕاڤەكردنی قورئان، چونكە زانینی شوێنی دابەزینی قورئان (سوورەت یان ئایەت) یارمەتیدەرێكی باشە بۆ تێگەیشتنی قورئان تێگەیشتنێكی ڕاست و دروست، ڕاڤەكاری قورئان دەتوانێت – لەڕوانگەی ئەم زانستە – جیاكردنەوە بكات لەنێوان (ناسخ) و (منسوخ) لەكاتی پێویستیدا بۆی، چونكە ئایەتی دواتر – لەدابەزین- نەسخی ئایەتی پێشتر دەكات بەچەند مەرجێك كەلەجێی خۆی باسكراوە.
2-سوود بینین لەشێوازو بابەتە جۆراوجۆرەكانی بۆ چۆنێتی بانگەوازكردن بۆ ڕێگای خودا، چونكە هەموو شوێنێك قسەی تایبەتی خۆی هەیە، بەتێڕوانینمان لە شێواز و ناوەڕۆكی (مەككی) و (مەدەنی)، وە بەڕەچاوكردنی حاڵی خەڵكی دەوروپشت ئەوا ڕێبازێكی ڕوونمان بۆ دەردەكەوێت لەچۆنێتی قسەكردن و بانگەواز، بەجۆرێك كە گونجاو بێت لەگەڵ دەروونی بەرامبەرەكە(* ).
3-بەئاگابوون لەڕووداوەكانی ژیاننامەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەڕێگای ئایەتەكانی قورئانەوە.
پێنجەم: كەی كاردەكەین بەقورئانی (مەككی) و (مەدەنی)؟
پێشەوا (إبن تیمیە) (رەحمەتی خوای لێ بێت) بۆچوونی وایە كە قورئانی (مەككی) كە بەنگەواز دەكات بۆ ئارام گرتن لەسەر ئازاری بێ‌ باوەڕان، وەجەنگ نەكردن دژ بێ‌ باوەڕان لەكاتێكدا كاری پێ‌ دەكرێ كە موسڵمانان لەحاڵەتی لاوازیدان، بەڵام قورئانی (مەدەنی) كە بانگەواز دەكات بۆ جەنگ كردن و بەكارهێنانی هێز جێ‌ بەجێ‌ دەكرێ‌ لەكاتی تواناو بەهێزی موسڵمانان، هەروەكو لەكتێبی (الصارم المسلول) دا دەفەرمێت:… ئەو ئایەتانە (ئایەتی مەككی) لەبارەی كەسێكەوەیە كە ئیماندارێكی لاوازە، كە ناتوانێت پشتگیری ئایین بكات بەهێز وبەدەست و زوبان، ئەوا ئەوەندە پشتگیری ئایین دەكات كە لەتوانایەتی بەدڵی یان بەوەی كە پێی دەكرێ‌، وە ئایەتی زەلیل كردنی پەیمان لەگەڵ كراوەكان (ایات الصغار علی المعاهدین) (مەبەستی ئایەتی بەكارهێنانی توانا، ئایەتی جەنگ كردن) لەبارەی هەر ئیماندارێكەوە كە بەهێزە، وە دەتوانێت پشتگیری ئاین بكات بەدەست یان بەزوبان، وەبەم ئایەتانەش موسڵمانان كاریان دەكرد لەكۆتایی تەمەنی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەلەسەردەمی خەلیفە ڕاشدێكان، هەر بەم شێوەیەش دەبێت تاوەكو ڕۆژی دوایی بەردەوام كۆمەڵێك هەیە لەموسڵمانان كە دەست گرتوون بەحەقەوە، وەهەردەم پشتگیری ئایین دەكەن بەو پەڕی پشتگیری یەوە، جاهەركەسێك لەئیمانداران لەخاكێكدا بوو كە تێیدا لاوازبوو، یان لەكاتێكدا بوو كە تێیدا لاوازە ئەوا باكاربكات بەئایەتی ئارام گرتن و لێ‌ بوردن بەرامبەر بێ‌ باوەڕان، بەڵام موسڵمانانی خاوەن توانا و دەسەڵات ئەوا كاردەكەن بە ئایەتی جەنگ كردن دژی هەڵگرانی بێ‌ باوەڕی كە تانە دەدەن لە ئایین، وەهەروەها كاردەكەن بەئایەتی جەنگ كردن دژی خاوەن كتێبەكان (أهل الكتاب) تاوەكو سەرانە (جیزیە) دەدەن بەوپەڕی زەلیلی).
بێ‌ گومان لەم قسەیەی (إبن تیمیە) زۆرشت دەردەكەوێ‌ كە موسڵمان پێویستە جوان لێی ووردبێتەوە بۆ ئەوەی بەتەواوی ڕێبازی بانگەواز و ڕووكردنی خەڵكی بۆ ئیسلام – چ پێشەوا وە چ خەڵكی تر – چۆن دەبێت بۆی دەركەوێ‌.
والحمد لله رب العالمین
وەرگێڕانی لە (كيف نفهم القرآن) بەهەندێك دەستكاریەوە.
==============================
(*) كەوابوو خوای گەورە بەشەرعی پاكی خۆی بێ‌ پێویستمانی كردووە لەوەی كە ناوەڕۆك و ڕێگای غەیرە شەرعی بەكاربهێنین بۆ قسەكردن لەگەڵ بەرامبەردا، وەكو ئەو نەخۆشیە بڵاوەی كە ئەمڕۆ دەیبینین كە زۆر لە موسڵمانە خوێندەوارەكان كە خۆیان بە (ڕۆشنبیر) دەژمێرن پەنا دەبەنە بەر كتێبی (فەلسەفە) یان (منطق) یان (دەروون ناسی ئەوروپی) كە گوایە بۆ ئەوەی فێری بەڵگەو موناقەشەو شێوازی گفتوگۆببن، بەڵام دەبینین لەئەنجامدا زۆر لەوانە دووردەكەونەوە لەقورئان و فەرموودە، وە دووردەكەونەوە لەپەیوەست بوون بەڕەوشتی موسڵمانان، وەئەگەری ئەوەی هەیە كە چەندەها گومان و شوبهەو بۆچوونی هەڵەیان بۆ دروست بێت، ئەمەش تەنها ئاماژەیەكی خێرایە، باسەكە زۆری دەوێ‌.
سه‌رجاوه‌ :(مــــەکــــۆی پـــێـــشــــین)
.
له‌دوعای خێر بێ به‌شمان مه‌كه‌ن

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!