سوودێکی نوێی شیر بۆ مێشک دۆزرایەوە

o-MILK-facebook

لە توێژینەوەیەکی ئەمەریکیدا سوودێکی نوێی شیر بۆ مێشک دۆزرایەوە و ئەوەش مێشکی مرۆڤ زۆر بەھێزتر دەکات.
لەو توێژینەوەیەدا کە لە زانکۆی کەنساسی ئەمەریکی ئەنجامدرا نزیکەی (٦٠) کەس بەشدارییان کرد و چاودێری خشتەی خواردنیان کرا، دەرکەوت شیر خواردنەوە دەبێتەھۆی زیادبوونی ماددەی گلوتاسایۆن کە ماددەیەکی دژە ئۆکسێنەری سرووشتییە، ھەروەھا مێشک لە کرداری ئۆکساندن دەپارێزێت کە لەناوی دەبات.

ھاوکات توێژینەوەکە سەلماندوویەتی ئەو کەسانەی بڕێکی زیاتر شیریان دەخواردەوە بڕێکی زیاتر ئەو دژە ئۆکسێنەرەیان لە مێشکیاندا ھەبوو و لە چەندین نەخۆشی ھاوشێوەی پیربوون و پارکینسۆن دەیانپارێزێت.

 

SNN

http://snnc.co/Magazine/News.aspx?id=18926&MapID=4


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!