یەكێك لە دۆكتۆرەكان دەڵێت: ئەو زانیارییە بە 10 كەس بگەیەنە، ئەگەری ئەوە هەیە ژیانی یەكێك لە مردن رزگار بكەی

یەكێك لە دۆكتۆرەكان دەڵێت: ئەو زانیارییە بە 10 كەس بگەیەنە، ئەگەری ئەوە هەیە ژیانی یەكێك لە مردن رزگار بكەی
1241754676908-bus-accident
.
ئەو چیرۆك و زانیارییە بە وردی بخوێننەوە و پاشان بڵاوی بكەنەوە
ژنێك لە یەكێك لە ئاهەنگەكان، بەهۆی بەرزی پاژنەی پێڵاوە تازەكەی، ساتم
ەیەكی كرد و سەری بە پلیكانەی هۆڵەكە كەوت. سەری سوڕا و هەموو هەموو لێی هاتنە پێش، بەڵام ئەو دڵنیایی كردنەوە كە شتێكی وا رووی نەداوە. هێنایان لەسەر كورسیان دانا و ئاو و خواردنیان پێدا. ئەویش تا درەنگانێك مایەوە و دوای ئەوە سەرئێشەكە زۆری بۆ هێنا و مێردەكەی بردیە نەخۆشخانە.
دوای چەند كاژێرێك، هاوسەری ژنەكە تێلی بۆ خزمەكانی كرد و پێی راگەیاندنن، كە ژنەكەی بەهۆی جەڵتەلێدانەوە كۆچی دوایی كرد
خۆ ئەگەر ئەوانەی نێو ئاهەنگەكە، لەكاتی رووداوەكە نیشانەكانی جەڵتەی مێشكیان بزانیبا، دوور نەبوو، ئێستا ژنەكە زیندوو بوایە
خوێندنەوەی ئەو چیرۆكەی سەرەوە و زانیارییەی خوارەوە، چەند خولەكێكی كەمی دەوێت، بەڵام بە زانینی سوودێكی مەزن بە خۆت و دەوروبەرت دەگەیەنیت
دكتۆری دەمارەكان دەڵێن: ئەگەر لەماوەی سێ كاتژمێری جەڵتەی مێشك، بتوانرێت نەخۆشەكە بگەیەنرێتە نەخۆشخانە، گریمانەی نەهێشتنی ئاسەواری جەڵتەكە زۆرە، كە ئەمە دەبێتە هۆی روونەدانی مردن.
بەڵام چۆن بزانین ئەو كەسە جەڵتە لێی داوە، بۆ ئەوەی دەستبەجێ بیگەنینە نەخۆشخانە؟
نیشانەكانی جەڵتەی مێشك چییە؟
زۆر ئاسانە، ئەگەر گومانت لە نەخۆشەكە كرد كە جەڵتە لێی داوە، یان بۆ دڵنیابوونی خۆت، ئەو سێ پرسیار یا داواكارییەی لێ بكە
یەكەم: داوا لە نەخۆشەكە بكە، كە زەردەخەنەیەك بكات
دووەم: داوا لە نەخۆشەكە بكە، كە هەردوو باڵی بەرز بكاتەوە
سێیەم:داوای لێ بكە كە رستەیەكی بەسوود بڵێ، بۆ نموونە: الحمدلله رب العالمین
ئەگەر نەیتوانی، یان زەحمەتی لە ئەنجامدانی ئەو سێ داواكارییە بینی. یەكسەر داوای یارمەتی بكە و بیگەیەنە نەخۆشخانە
ئەو نیشانانەی سەرەوە كۆمەڵێك خۆبەخشی غەیرە دۆكتۆر ئاشكرایان كردووە كۆمەڵەی جەڵتەی ئەمەریكاییش لە كۆبوونەوەی دەستەی گشتیان پەسەندیان كردووە
بۆیە دۆكتۆرێك دەڵێت: ئەگەر بەشداری بكەی لە بڵاوكردنەوەی ئەو پەیامە بۆ 10 كەس، ئەگەری رزگاركردنی یەكێكت پێ دەبەخشرێت.

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!