” نهێنیه‌كانی جه‌زیره‌ی به‌رمۆدا له نێوان دین و زانست دا ”
سه‌ره‌تا ببورن له هه‌ر كه‌م و كورتیه‌ك گه‌ر له بابه‌ته‌كه هه‌بێ له رووی مانا یا له ڕووی تێگه‌شتن چونكه تێگه‌شتنی كه‌مێ قورسه و گه‌ر كه‌سی خوێنه‌ر له پێشدا زانیاری له‌سه‌ر نه‌بوو بێ ئه‌وا به باشی تێناگات.
جه‌زیره‌ی به‌رمۆدا یا سێ گۆشه‌ی به‌رمۆدا ده‌كه‌وێته رۆژ ئاوای كه‌نداوی ئه‌تله‌سی و باشوری وڵاتی فلۆریدا له ئه‌مریكا ڕووبه‌ره‌كه‌ی 770000 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه‌یه ، به كۆمه‌ڵێ وڵات و شار ده‌وره دراوه و پاشان درێژ ده‌بێته‌وه بۆ كوبا و پاشان هایتی و پاشان بۆرتۆریكۆ پاشان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌رمۆدا ، سێ گۆشه‌ی به‌رمۆدا 300 جه‌زیره تری تێدایه ، 100 له‌و جهزیرانه هه‌تا ئێستا پێ ی مرۆفی پێ نه‌گه‌شتوه به هۆی هه‌ندێ نهێنی و رووداوی سه‌یر و شه‌رانگێزی كه زیاتر له 500 ساڵه ده‌بێ ، بۆیه ناو نراوه به ” جزر الشيطان ” واته دوورگه كانی شه‌یتان .
هۆكاری ناونیشانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شێوه‌كه‌ی كه وه‌كو سێگۆشه وایه ، به‌ڵام له راستیدا هۆكاری سه‌ره‌كی ناونانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه كۆمه‌لێك فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا كه ئه‌و كاته‌ی به‌سه‌ریدا ده‌فرین ون بوون و هیچ شوێنه‌وارێكیان نه‌ما هه‌تا ئێستا كه له ساڵی 1945 بوو ، یه‌كه‌م كه‌س كه تێپه‌ری به‌م شوێنه‌دا كه‌سێكی گه‌شتیار و به‌ناو بانگه به ناوی كريستوفر كولومبس ” Christopher Columbus ” هه‌ندێ شتی سه‌یری دیبوو وه‌كو بینینی تۆپێكی ئاگرین كه كهتبویه ناو زه‌ریاكه وه هه‌روه‌ها تێك چونی قیبله‌نمای كه‌شتیه‌كه‌ی و خوێندنه‌وه به هه‌ڵه و گۆرانی ئاراسته‌ی ، ئێستا دوای تێپه‌ر بوونی 5 سه‌ده له گه‌شته‌كانی كولومبس هێشتا نهێنیه‌كان به ته‌واوی دیار نین !!
لێكدانه‌وه و بیردۆزی زانستی و ئاینی زۆره له‌سه‌ر ئه‌م جه‌زیره ، سه‌ره‌تا با بزانین لێكدانه‌وه دینی چین پاشان ده‌چینه سه‌ر لێكدانه‌وه زانستیه‌كان .
له سه‌رده‌می مو‌سا كه‌سێك هه‌بوو ناوی سامه‌ری بوو كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ مو‌سا كردوه و چه‌ند جارێك یه‌كیان دیوه وه‌كو له قورئان دا هاتوه
” فاخرج له‌م عجلا جسدا له خوار ” ئه‌م سامریه له‌سه‌ر رای زانایان وتراوه كه‌وایه سامری ده‌جاڵی مه‌سیح بوه ، ئه‌م سامریه بوه كه به به‌نی ئیسرائیلی وتوه سوجده بۆ ئه‌و مانگا ببه‌ن كاتێك مانگاكه هه‌ندێ جوله‌ی كردوه و سامهریش وه‌رگێرانی بۆ كردوه كه به حساب قسه‌یه‌كی پیرۆزی كردوه وه به‌نی ئیسرائیلیش هه‌موویان سوجده‌یان بۆ مانگاكه برد ته‌نها هارون و یهوشهعی كوڕی نون نه‌بێ.
له‌و كاته‌دا سامری پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه گوایه ئه‌و پێغمبه‌ری تازه‌یه و وه كوری خوایه هه‌مان شێوه‌ی كه ده‌جاڵی مه‌سیح ده‌یلێ ،
بۆیه هارون هه‌وڵی دا گه‌له‌كه‌ی رێنمای بكات و بۆیه پێ ی وتن موسای نێردراوی راستی ئێوه‌یه بۆیه ئه‌بێ دوای ئه‌و بكه‌ون دوای ئه‌م شه‌یتانه سامری مه‌كه‌ون وه‌كو له قورئاندا هاتوه ” ولقد قال له‌م هارون من قبل يا قوم انما فتنتم به و ان ربكم الرحمن فاتبعوني و اطيعوا امري ”
به‌ڵام هه‌موو به‌نی ئیسرائیل ئه‌مه‌یان ره‌ت كرده‌وه بۆیه هه‌ر له په‌رستنی مانگاكه به‌رده‌وام بوون ، ئاشكرایه مو‌سا سروستی وا بوه زوو عه‌صه‌بی بوه بۆیه ڕیشی هارونی برای راده‌كێشێ ، جونكه بێ ئه‌مه‌ل بوو بوو .
سوره‌تی طه :
گفتوگۆی نێوان مو‌سا و سامری ” قال فما خطبك يا سامري ”
مو‌سا به سامری وت چیت ئه‌وی كێشه‌ت چیه ؟
هه‌ندێ له زانایان ده‌لێن ئه‌م گفت‌و گۆیه زۆر گه‌ور بوه به جۆرێك كاره‌ساتێكی گه‌وره بێت به دوای دا , به‌لام هه‌ندێ زانای تر ده‌لێن وا نه‌بوه به‌لكو مو‌سا له قسه كردن‌دا نه‌رم و نیان بوه به لام راستی ئه‌مه پیچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ سروشتی مو‌سا .
پاشان خوا ده‌لێت ” قال ما خطبكما قالتا لا نسقي حتى يصدر الرعاء و ابينا شيخ كبير ”
لێره‌دا دوباره نه‌رمی مو‌سا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه كاتێ له‌گه‌ڵ كچه‌كان قسه‌ی ده‌كرد كاتێ خه‌ریك بوون ئاوی مه‌ڕو ماڵاته‌كان به‌ن ، لێره‌دا وشه‌ی “خطب” هاتوه كه مو‌سا ده‌لێت ما خطبكما ، كه مانای نه‌رم و نیانی و یارمه‌تی دانی پیشان داوه .
پاشان سامری هه‌ندێ قسه‌ی كرد دژی مو‌سا وه‌كو له خوا ده‌لێت :
” قال بصرت بما لم يبصروا به فقبضت قبضة من اثر الرسل فنبذتها و كذلك سولت الي نفسي ”
سامری وتی ئه‌و كه‌سه‌ی كوێر و نابینا بوو چاویم چاك كردوه و بینایم بۆ هێنایه‌وه …
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی گه‌یاند كه سامری علمی غه‌یب ده‌زانێ دوای ئه‌م گفت‌و گۆیه مو‌سا ده‌ركی به‌وه كرد كه له به‌رده‌م ده‌جالی مه‌سیحه كه له پێشوو تر خوا ئاگادری كردۆته‌وه ، پاشان مو‌سا به سامری وت : برۆ به رێ ی خۆتدا تۆ جارێ ژیانت………
وه هه‌روه‌ها وتی پێ ی : تۆ له كاتێكدا كۆتایت پێ دێ كه پێش و دوا ناخرێ
به‌لێ مانای ته‌واو و راست ئه‌گه‌ر سامری ده‌جاڵ بو بێ كه‌واته كه‌س ناتوانێ دژی بۆستێ ته‌نها عیسای مه‌سیح نه‌بێ كه ده‌یكوژێ ، وه هه‌مان كات و وه‌عده كه مو‌سا به سامری وت.
پرسیارێكی سه‌یر دێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆچی شه‌یتان له وێنه‌ی راستی خۆی ده‌رناكه‌وێ له‌گه‌ڵ ده‌جاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئامانجی هه‌ردووكیان یه‌ك شته ؟
وه‌كو ده‌زانین شه‌یتان به أبلس ناو ده‌برێ ، كه جۆرێكه له جنۆكه به‌ڵام گه‌وره تره و توانای زیاتره ، وه‌كو خوا ده‌لێت جنۆكه له ئاگر دروست كراوه ئاگرێك كه دوكه‌ڵی نیه و چاوی مرۆف نایبینێ وه شه‌یتان ده‌لێت منت له له ئاگر دروست كردوه و ئه‌ویشت له خۆڵ دروست كردوه به‌ڵام شه‌یتان له جنۆكه‌كان بوو.
ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه جنۆكه پێش مرۆف واته پێش ئاده‌م له‌سه‌ر زه‌وی ژیاون له ناو خۆیاندا زۆر خراب و شه‌رانی بوون و خوێنی یه‌كتریان رشتوه بۆیه خوا هێزێكی فریشته‌ی نارده سه‌ر زه‌وی و له‌گه‌ڵ جنۆكه‌كان جه‌نگان له‌سه‌ر ویستی خوا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر جنۆكهكاندا بۆیه هه‌ندێ له جنۆكه‌كان ڕایان كرد به‌ره و جه‌زیره‌كانی زه‌ریا و و له‌وێ مانه‌وه ، بۆیه شوێنی سه‌ره‌كی جنۆكه بریتیه جهزیرهكان.
شه‌یتان پاشای جنۆكه‌یه وه هاوپه‌یمانی ده‌جاڵه وه یه‌ك ئامانجیان هه‌یه وه زانیمان نیشتمانی جنۆكه بریتیه له جهزیرهكان بۆیه لێكدانه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا بریتیه له شوێنێ كه پێك هاتوه له جنۆكه ئه‌توانین بلێین روداوه‌كانی وون بوو بریتیه له فڕاندن وه‌كو هۆكارێكی یاریده‌ده‌ر بۆ گه‌وره كردن و فراوان كردنی سوپای ده‌جاڵی مه‌سیح.
ئه‌وه بریتی بوو له لێكدانه‌وه‌ی ئاینی كه زۆرێك له زانایانی ئیسلامی و وه هه‌ندێ له زانایانی مه‌سیحی هه‌مان ڕایان هه‌یه له‌سه‌ری .
با بزانین لێكدانه‌وه زانستیی و تاقی كردنه‌وه‌كان چین !!
وه‌كو گه‌ڕانێك له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ووزه كه بتوانێ نوێ بێته‌وه هه‌ندێ خه‌بیری زانكۆی كردیف هه‌ستان به دۆزینه‌وه‌ی جۆره به‌كتریایه‌كی زۆرر كۆن كه له ژێر په‌ستانێكی زۆرر به‌رز ده‌ژی له ژێر قوڵای زه‌ریاكان دا كه به پێ ی زانیاری زاناكان پێیان وایه به‌كتریای زۆر له‌وێ ده‌ژی كه له‌وه ناجێ له‌سه‌ر وشكانی هه‌بن ، پاش وه‌رگرتنی یه‌كێ له به‌كتریاكان و تاقی كردنه‌وه‌ی پهسستانێكی له راده به‌ده‌ر به‌رز كه بریتیی له رێژه‌ی 1000 ئه‌وه‌نده هێزی په‌ستانی هه‌وای وه پله‌ی گه‌رمی گۆراو له 2 تا 100 پله‌ی سه‌دی.
وه قوڵایه‌كی زۆررر سه‌خت بۆ ملیۆنه‌ها ساڵ ، وه هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌م به‌كتریایانه غازی میثان به‌رهه‌م دێنن كه له شێوه‌ی غازی هایدراته كه به ده‌وری به‌كتریاكه وه‌كو چینێكی سه‌هۆڵی پێك دێ وه به ده‌وری ئه‌میشدا چینێك له ماده‌ی كاربۆن پێك دێت و ده‌وری داوه كه راده‌كه‌ی زۆر به‌رزه و له بهنزیی خاو پاك تره و وه به سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتن و به‌رهه‌م هێنانی وزه داده‌نرێ , به‌ڵام غازی هایدراتیش كۆمه‌لی سیفه‌ت و نهێنی هه‌یه ئه‌ویش بریتیه له توانه‌وه‌ی به خێرای له كاتی كه‌م كردنه‌وه‌ی په‌ستانه‌كه‌ی سه‌ری بۆیه تاقی كردنه‌و و خوێندنه‌وه له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كه‌مێك قورس بوه.
له لایه‌كی تره‌وه پرۆفیسۆر جون باركس له لایه‌ن زانكۆی كردیف كه تایبه‌ته به زانستی گه‌ردونی و ئاوی و فیزیای بانگهێشت كرا بۆ ئه‌م تاقی كردنه‌وه كه یه‌كێ بۆ له‌و كه‌سانه‌ی ناوی له لیسته‌كه‌دا هاتبوو ئه‌م تاقی كردنه‌وه زۆر گه‌وره بوو به سه‌دان زانا و خه‌بیر و پرۆفیسۆر به‌شداریان تێدا كرد و به ناو ئه‌وروپا بڵاو یه‌وه ، ناوی تاقی كردنه‌وه‌كه نرا بوو هياسينث ” Hyacinth ” ماناى گوڵی یاقوت ده‌گه‌یه‌نێ ، كه ده‌رباره‌ی ده‌رهێنانی هایدراتی غازی و به‌كتریا بوو له ژێر په‌ستانێكی زۆر به‌رز ، خهبیرهكانی سه‌نته‌رێكی ئه‌ندزیاری تایبه‌ت داویان لێ كرا جۆره سیستهمو تاقیگهكهیك دروست كه‌ن كه بتوانن ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م بهكتریایهدا بگرن و له تاقیگه‌دا هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ل بكرێ .
باركس ده‌لێ شی كردنه‌وه‌ی ترشی ناوكی ئه‌م به‌كتریا هه‌ڵسوكه‌وت و چالاكی ئه‌م به‌كتریای ده‌رخستوه له‌گه‌ڵ جۆره تازه‌كانی و به‌ڵام تاقی كردنه‌وه‌ی ناشتنی به‌كتریاكه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی په‌ستانێكی زۆر به‌رز و كهشو هه‌وایه‌كی له‌باری پێویست بۆ به‌رهه‌م هێنانه‌وه و دروست كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌كتریایه .
به‌لام زۆری نه‌برد دوای ماندوو بونێكی زۆرر له هه‌مان ناوه‌ندی ئه‌ندازیاری تاقیگه‌كان له زانكۆی كارديف به‌شی ئه‌ندازیاری توانیان سیسته‌مێك دروست كه‌ن بۆ په‌ستانی زۆر به‌رز كه یه‌م جار بو له جیهاندا شتی وا دروست بكرێ ، به به‌كار هێنانی چه‌ند چینێكی تیتانیۆم و پۆڵای سه‌خت
وه په‌نجه‌ره‌كانی له چینێكی ئه‌ستور و تاریك دروست كراوه كه ئه‌مه‌ش سیسته‌مێكه وه هه‌روه‌ها بوونی ژورێك بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی نمونه‌كان .
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌و مه‌ته‌ڵ و نهێنیانه سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌و وخوێندنه‌وه له‌سه‌ر هایدرات ، هه‌ندێ ده‌لێن چینه سههۆڵاوییهكهی میثان كه رووی ئاوه‌كه‌ی داپۆشیبوو له جه‌زیره‌ی به‌رمۆدا وای لێهات بوو كه ناجێگیر بیت بۆیه ئه‌مه‌ش وای كردوهشهپۆلهكانی سه‌رووی ئاوه‌كه‌ش ناجێگیر بن و ته‌وژم دروست بكه‌ن ، هه‌روه‌ها تێكه‌ڵ بوونی میثان و هه‌وا هه‌ندێ جار ته‌قینه‌وه دروست ئه‌كات بۆیه ئه‌بێ ئه‌مه‌ش هۆكار بێت بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كان یا سوتاندیان هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌وه‌نه به‌هێزه كه به‌ره‌و ئاسمان بڕوات ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا فرۆكه‌یه‌ك بفرێت به‌سه‌ر ئه‌و شوینه‌دا ئه‌وا بیخاته خواره‌وه !! ئه‌بێ ئه‌مه تاكه شیكار بێت بۆ ئه‌م مه‌ته‌ڵ و نهێنیانه كه چه‌ه‌ند ساله زاناكانی سه‌ر قاڵ كردوه و ده‌بێته هۆی ون بوونی هه‌ر كه‌س و ته‌نێ كه ده‌چێته ئه‌و شوینه.
~~~ دكتۆر مییر فیرلاگ Meyer Verlag كه كه‌سێكی شاره‌زا و خه‌بیر و زانای بواری ئاویه ده‌لێت سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا له قوڵای یه‌كی زۆره‌وه كه ده‌گاته 2كلیۆ مه‌تر كه له 2 هه‌ره‌می گه‌وره پێك هاتوه وه به پێ لیكۆڵینه‌وه‌كان وا بۆی ده‌چن كه له شوشه دروست بوبن به‌لام به‌به‌كار هێنانی هه‌ندێ ئامێر و ته‌كنه‌لۆجیای نوێ ی سه‌رده‌میانه ده‌ركه‌وتوه كه هه‌ره‌مه‌كان له مادده‌ی كرسیتاڵ دروست بوون به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یر و ئاشكرا بووه ئه‌م هه‌ره‌مانه سێ ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ره‌مه‌كه‌ی خۆفۆی میصر گه‌وره ترن. لێكۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا واده‌كات زیاتر فێر بین و بزانین له‌سه‌ری به‌لام ئاسان نیه‌و و كاتی زۆر تی ده‌وێ له‌گه‌ڵ ئامێر و ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو تر ، له یه‌كێ له چاو پێكهوتنه رۆژنامهوهنیهكانی كه له جزیرهكانی باهاما ئه‌نجام درا باس له‌وه كرا كه چ جۆره ته‌كنه‌لۆجیایه‌ك به‌كار هاتوه بۆ دروست كردنی ئه‌م دوو هه‌ره‌مه به‌لام هه‌تا ئێستا نازانرآ !! هه‌ندێ له زانایان رایان وایه كه پێشتر ئه‌م هه‌ره‌مانه له‌سه‌ر زه‌وی دروست كراون به‌لام به‌هۆی شه‌پۆله‌كانی تسۆنامی وبومه‌له‌رزه‌ی گه‌وره و به‌هێزی یه‌ك له دوای یه‌ك وای كردوه بچنه خواره‌وه و له‌سه‌ری رووی زه‌وی نه‌مێنن ، له لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێ زانا وون بونی جه‌زیره‌ی ئه‌تلانتیس و سێگۆشه‌ی بهرمۆدایان به‌ستۆته‌وه به یه‌كه‌وه كه ده‌لێن به‌هۆی ئه‌م دوو هه‌ره‌مه‌وه بوه وه ده‌شلێن هه‌ر ئه‌م دوو ههرهمهن كه بونه‌ته هۆی دابین كردی ئه‌م وزه گه‌وره بۆ ئه‌م جه‌زیره له ماوی 100 ساڵدا .
ئێستا با بزانین به‌هێزترین لێكدانه‌وه ئه‌و شته بینراوانه چین كه جه‌ند كه‌سێ به چاوی خۆیان دیویانه :-
ئێمه له‌شوێنێكدا بووین كه به‌رزی ئاوه‌كه زیاتر بوو له 600 مه‌تر له پرێكدا قیبله‌نمای كه‌شتیه‌كه به پێچه‌وانه‌ی میلی كاتژمێر ده‌سورایه‌وه ، له‌و شوینه‌دا هاژه هاژو ده‌نگێكی زۆر سه‌یری و به‌رز ده‌هات له پرێكدا ئاوه‌كه له‌م لاو ئه‌ولاوه شه‌پۆله‌ی ده‌دا هه‌تا وامان لێ هات نه‌مان ده‌زانی رێگه‌كه‌مان كامه‌یه پاشان مه‌كینه‌ی كه‌شتیه‌كه له كار كه‌وت هه‌ستمان ده‌كرد شتێك ده‌یه‌وێ به‌ره‌و دواوه رامان كێشێ ، گوریسی سه‌ر كه‌شتیه‌كه به ڕێكی له‌سه‌ر هه‌وا ره‌ق بوو نه‌ده‌جوڵا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه به‌هێز بوو هێزی 1000 ئه‌سپی هه‌بوو وه درێژی 50 مه‌تر بوو وه وه باخیرهیهكی گه‌وره‌ش له‌وێ بوو درێژی باره‌كه‌ی 280 مه‌تر ده‌بوو وه كێشی هه‌زاران ته‌ن ده‌بوو له پرێكدا باخیره‌كه ون بوو كه به‌سترابویه‌وه به كه‌شتیه‌كه‌ی ئێمه‌وه له رێگه‌ی گوریسكهوه پاشان گوریسه‌كه بینیمان پچڕاوه به‌ڵام به رێكی وه‌ستاوه بێ ئه‌وه‌ی بكه‌ویته خواره‌وه ، ره‌نگی ئاوه‌كه گۆرا بوو بۆ شێوه‌ی شیری و وه هه‌ندێ روناكی سه‌یر مان له ئاوه‌كه و ئاسمان ده‌بینی پاشان قیبلهنماكه ته‌واو خاوبویهوه ، ته‌نكی سوته‌مه‌نی كه‌شتیه‌كه به نیوه ده‌ی خوینده‌وه له پرێكدا خوێندنه‌وه‌ی فول بوو كه‌شتیه‌كه‌مان به‌ره‌و لا راست راده‌كێشرا ، پاشانن بینیمان ئاوی زه‌ریاكه له شێوه‌ی بازنه به‌رز بویه‌وه به شیوه‌یه‌ك ده‌توت چه‌كی ئه‌تۆمی تێدا ته‌قێنراوه‌ته‌وه به به‌رزی نزیكه‌ی 500 مه‌تر به شه‌رتی نه بومه‌له‌زره روداوه نه هیچ هه‌ندێ روناكیمان له‌سه‌ر رووی ئاوه‌كه بینی و سه‌ر رووی ئاوه‌كه ته‌واو روناك بویه‌وه پاشان سێ شت وه‌كو له‌شێك ئه‌جوڵانه‌وه و ون ده‌بون له شێوه سێ هیڵ .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووداوی وون بوهنهكان زۆر تۆقێنه‌ر بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌یر بوون بۆیه هه‌ندێ كات لێكدانه‌وه‌ی كه‌مێ قورسه و به ته‌واوی باوه‌ری پێ ناكرێ ، بۆیه پێویسته باش له لێكدانه‌وه‌كان تێ بگه‌ین و به‌یه‌كه‌وه به‌راوردیان بكه‌ین ، ئه م ناوچه ده‌كه‌وێته ته‌یاره ده‌ریایه‌كان كه به‌ره‌و باشور درێژ ده‌بێته‌وه بۆی هه‌یه هۆكارێ بێت بۆ ئه‌م كاره‌ساته وه خێرای ئه‌م په‌روانانه ده‌گاته 10 میل له كاتژمێرێكدا ، یا بۆی هه‌یه ئه‌و ناوچه به ئه‌ڵغام و ته‌قه‌مه‌نی ژێر ئاوی تێیدا نێژرا بێت كه به‌هۆی جه‌نگه‌كانی پێشوو ترهوهه بو بێ به‌لام ئه‌م جۆره قسه و لێكدانه‌وانه به هیچ جۆرێك باوه‌ر پێ كرا‌و نیه و ده‌توانین بلێین په‌یوه‌ندی نیه پێوه‌یه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره ته‌قه‌مه‌نیانه گه‌وره‌ش بن ئه‌وا ناتوانن ببنه هۆكار بۆ ون بوونی سه‌دان كه‌شتی و به‌له‌م وه پاشان به هیچ جۆرێ كاریگهیهر بۆ سه‌ر فڕۆكه نیه كه له‌به‌رزی سه‌دان و ههزارات میل ده‌فرێت .
سه‌دان كه‌شتی به‌هۆی لێواری شاخ و به‌رده‌كانی ناو ده‌ریا و زه‌ریاكان شكاون و پاشان غه‌رق بوون به‌لام ئه‌ی ده‌رباره‌ی ن بوونی فرۆكه‌كان جی ؟
وه هه‌روه‌ها ون بوونی هه‌ندێ كه‌شتی به‌هۆی بونی چاڵێكی شینی گه‌وره له نێوان به‌رده گه‌وره كلساویهكان كه كاتێ كه‌شتیه‌كه به‌سه‌ر رووه‌كه‌ی دا چوی پاشان رای كێشاوه به‌ره‌وه خواره‌وه یا سه‌ره‌وه !!
ئه‌و شوینه له پێشدا وه‌كو ده‌ڵێن ئه‌شكه‌وت بوه له‌سه‌ر رووی زه‌وی به‌لام به‌هۆی به‌رز بونه‌وه‌ی ئاو له چاخی سه‌هۆڵی كه پێش 12 هه‌زار ساڵ بۆ 15 هه‌زار ساڵ رووی داوه به‌هۆی ئه‌مه‌وه ئه‌و ئه‌شكه‌وتانه رۆچون ئه‌ویش به درێژای 500 مه‌تر مه‌زنده ده‌كرێ هه‌موو ئه‌مانه له جزیرهكانی باهاما ده‌بینرێن له یه‌كێ له جهزیرهكان جه‌ند كه‌سێ جۆره ماسیه‌كی قرشیان دیوه كه ده‌لێن هه‌تا ئێستا له‌و جۆره ماسیه له‌و جه‌زیره بوونی نه‌بوه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ بهسترااوه به كۆمه‌لێ ئه‌شكه‌وته‌وه كه له ژێر ئاوه‌كه‌ن و ئه‌و ماسیه له رێگه‌ی ئه‌شكه‌وته بهستراووهكان له شوێنێكی تره‌وه گه‌شتوه‌ته ئێره ، ئه‌م ئه‌شكه‌وتانه بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی شێوه‌ی راكێشانن و هه‌ڵمژین بۆ ناوه‌وه دروست بكه‌ن بۆیه ده‌توانن كه‌شتی و به‌له‌م قوت بده‌ن وه‌كو ئاماژه‌ی پێ كراوه له‌و شوێنه زۆری لێیه.
هه‌ندێ زانا ده‌لێن بۆی هه‌یه له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا هه‌ندێ جار به نا ئاشای به‌هۆی بوونی ئاوێكی زۆر و دروست بوون په‌ستانێكی زۆرر له ژێره‌وه بۆ سه‌ره‌وه وا ده‌كات كه ئاستی ئاوه‌كه زۆرر به‌رز بێتهووه به‌ره‌و ئاسمان به‌مه‌ش جۆره گه‌رده‌لولێك دروست ئه‌كات كه توانای قوت دانی فرۆكهشی هه‌بێت !!! به‌ڵام ئه‌مه شتێكی مه‌عقول نیه و باوه‌ر پێ كردنی ئه‌سته‌مه له قسه‌یه‌كی بازاری ده‌چێ..
رایه‌كی تر كه ئه‌مه رێ ی تێ ده‌چێ ئه‌وه‌یه بۆی هه‌یه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌ی له دوای یه‌ك و زوو دوباره ببنه‌وه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی گورزه شه‌پۆلێكی گه‌وره موگناتیسی دروست كات به‌ره‌وه ئاسمان بڵاو بێته‌وه بۆیه ئه‌گه‌ر فرۆكه به‌سه‌ر ئه‌و شوینه‌دا بفرێت ئه‌وا به‌هۆی به‌هێزی شه‌پۆله موگناتیسیه‌كان به‌شه‌كانی فرۆكه‌كه له كار بخات و بیخاته خواره‌وه…
له كتێبی “بینای ون بوو ” جۆن سبنسر ئه‌وه ته‌كید ئه‌كاته‌وه ناوچه سێگۆشهییهكه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌لێ بونه‌وه‌ری ئاقڵن كه له جیهانێكی تره‌وه هاتوون هه‌ر ئه‌وانن كه‌شتیی و فرۆكه ئه‌و شتانه‌ی به‌سه‌ر ئاوه‌كه دێن و ده‌ڕۆن و ده‌فرن ده‌یان گرێت و به هیزێكی زۆرر گه‌وره رایان ده‌كێشێ به جۆرێك وه‌كو وا بێت تولێك له دره‌ختێك بكه‌یته‌وه .
ئیفان ئاندرسۆن ده‌لێ : به هیچ جۆرێ دوور نهكهوتوینهتهوه له بوونی پێشكهوتنێ كه له ژێر ئاو بێت ، ئاو سێ به‌شی زه‌وی پێك هێناوه ته‌نها یه‌ك به‌شی زهوری نیشته‌جێ ی تیدایه باشه نابێ له‌و سێ به‌شه‌ی تر دانیشتوی تری تیدا بێ به‌ڵام به شێوه‌ی جیاواز ! كێ ده‌لێ له‌وێ بونه‌وه‌ری زۆر زیره‌ك تر و ئاقڵ تر له مرۆفی تێدا نه‌بێ له ژێر سێگۆشه‌كه‌دا ؟!
چه‌ند جارێك بینراوه له ده‌می كۆمه‌لێ كه‌سی باوه‌ر پێ كرا‌و كه هه‌ندێ جار هه‌ندێ له‌شی جوڵاو كه له ژێر ئاوه‌كه‌وه جوڵاون و به خێراییه‌كی زۆر به‌رز كه تا ئێستا نه‌بینراوه له ژێر ئاوه‌كه‌وه به‌ره‌وه بۆشای ئاسمان ده‌رچوون به جۆرێ ده‌تووت به ووزه‌ی ئه‌تۆمی كاریان ده‌كرد ، مه‌به‌ست له ووزه‌ی ده‌مج كردن و چڕ كردنه‌وه‌ی گه‌ردیله‌كانی ئه‌تۆمیه ، نه‌ك جیا بونه‌وه یا پارچه بوون ، وه هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌ش و بونه‌وه‌ری نه‌ناسرا و نا دیار له هه‌مان شوێن بینراون.
له یه‌كێ له رۆژنامه‌كانی رووسیا به ناوی پانۆراما ژماره‌ی 95 له نوسراوێكدا له سه‌ر بیردۆزی هنریك تلا لایفسكی ده‌رباره‌ی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا وه لێكدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره دانراوه له‌سه‌ری ته‌كید له بوونی روونیهكی گه‌وره كراوه له‌سه‌ر خێرای گواستنه‌وه و خێرای سورانه‌وه وه‌كو ده‌زانین كه له فیزیادا خوێندومانه فێر بووین ئه‌گه‌ر ته‌نێك له سورانهوهدا بوو ئه‌وا هه‌تا خێرا تر بسورێته‌وه ئه‌وا كێشی كه‌م ده‌كات به جۆرێك كێشی سالب وه‌رده‌گرێ ئه‌گه‌ر له سنوری دیاری كرا‌و تێپه‌رێت وه له چوار چێوه‌ی بیردۆزی “كێشی وون بوو ” زانا هنریك توانی لێكدانه‌وه بۆ سروستی با و گه‌رده‌لولی بكات ئه‌و جۆره با و گه‌رده‌لوله‌ی له توانایدایه شت هه‌لگرێ و بیگوازێته‌وه بۆ شوێنێكی تر به‌راده‌یه‌ك ده‌توانێ بینیایهك هه‌ڵگرێ ، زاناكانی بواری ئاوی شوێنێكی به‌رهه‌م هێنه‌ری شه‌پۆلی بازنه‌ی ئاویان دۆزیه‌وه له هه‌مان جه‌زیره به‌و جۆره ئه‌م بیرۆدۆوه پاڵنه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م زانایه نزیك بێته‌وه له دۆزینه‌وه‌ی نهێنی و مه‌ته‌ڵی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا كه به‌سوود وه‌رگرتن له جۆره ئهندازیاریهكی تایبه‌ت له لایه‌ن زانا ” فلێنسر ” وه دروست كرا بوو .
وه هه‌روه‌ها هنریك لێكدانه‌وه‌ی بۆ هه‌ندێ رووداوی بواری فرۆكه‌وانی كرد له‌وانه له سه‌ره‌تای ساڵی 1970 اكان یه كێ له فرۆكه‌كان به‌خۆی و سه‌رنشینه‌كانیه‌وه له‌سه‌ر شاشه‌ی راداری مه‌تاری ” ميامى ” وون بوو پێش نیشتنه‌وه‌ی به ماوه‌ی 20 خولهك پاش نیشتنه‌وه‌ی دوای 20 خوله‌كه‌كه له‌سه‌ر راداره‌كه ده‌ركه‌وته‌وه بێ ئه‌وه‌ی فرۆكه‌وان و سه‌رنشینه‌كان هه‌ست به هیچ جۆره روداوێكی نا ئاسای بكه‌ن به‌ڵام فرۆكه‌كه به 10 خولهك دره‌نگ تر نیشته‌وه ، به پێ ی بیردۆزی رێژه‌ی ئه‌نیشتیان كات ناوه‌ستێ ته‌نها كاتێ نه‌بێ كه فرۆكه‌یه‌ك یا ته‌نێك به خێارای ڕووناكی بفرێت 300000 كیلۆمه‌تر له چركه‌یه‌كدا ، كه ئه‌مه‌ش شتێكی نه‌گونجاوه…هه‌تا ئێستا نه‌بوه
جار ته‌واو نه‌بوین ئێستا با نهێنی ته‌واو بزانین….
هنریك ده‌ڵێ : ته‌نێك كاتێ ده‌سورێته‌وه ئه‌وا كێشی كه‌م ده‌كات هه‌تا خێرا تر بسوڕێته‌وه ئه‌وا كێشی زیاتر كه‌م ده‌كات تا ده‌گاته برێكی سالب هه‌مان شت له ناوچه‌ی به‌رمۆدا ڕووده‌دات ، به جۆرێ هێزێكی راكێشانی گه‌وره دروست ده‌بێ له‌و ناوچانه‌ی كه رێژه‌یه‌كی زۆرر له په‌ستان و سیسته‌مێكی شه‌پۆلی بازنه‌ی هه‌یه بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌شتیه‌ك كه‌وته سنوری سورانه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كه ئه‌وا توشی هێزێكی راكێشانی گه‌وره دبێت و له جه‌ند ساتیكی كورتدا قوتی ده‌دات ، هه‌روه‌ك چۆن له‌گه‌ل فرۆكه‌كان ڕووده‌دات كاتێك دووچاری گه‌رده‌لول و ته‌وژمی به‌هێز ده‌بنه‌وه بۆیه توشی هه‌مان كاره‌ساتی وه‌كو كه‌شتیه‌كان ده‌بنه‌وه به جۆرێك پارچه تێك شكاوه‌كانی به سه‌دان كیلۆمه‌تر فرێ ده‌درێن دوور له شوێنی كاره‌ساته‌كه
وه به نیسبه‌ت كاتی دواكه‌وتنی نیشنتنهوهی فرۆكه‌كه به 10 خولهك كه له‌سه‌ر شاشه‌ی راداره‌كه ون بوو به پێ ی بیردۆزی فيزياى “gravity anomaly” كه ئه‌نیشتاین باسی كردوه ، هه‌مان بیردۆز لێكدانه‌وه بۆ ون بونی فرۆكه‌كه ده‌كات بۆیه گۆران له ئاراسته‌ی رۆشتنی فرۆكه‌كه رووداوه
“gravity anomaly” واته هێزێكی كێش كردنی ناوازه كه هه‌ندێ جار رووده‌دات ، بۆیه نه‌هاته‌وه سه‌ر راداره‌كه دوای چه‌ند خوله‌كێ نه‌بێت ، هێزی راكێشانی ناوازه پشت به سورانه‌وه‌ی دژیه‌كی ئاراستهر شه‌پۆله‌كانی ئاو نابه‌ستێ به‌لكو پشت به شێوه‌ی دروست بووی له ژێر زه‌ویه‌وه ده‌به‌ستێ بۆیه كه‌شتیوانه ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكا له رێگه‌ی پێوه‌ری ” Oscillation ” كه به‌كار دێت بۆ پێوانی به‌رزی له‌ره‌له‌ر ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه سنورێكی 25 مه‌تری هه‌یه‌له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا كه ناتوانرێ بزانێ هێزی راكێشانی چۆنه و گه‌ڕانی له‌سه‌ر بكرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزی راكێشانی سه‌ر رووی زه‌وی تێكه‌ڵ بوه وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی راكێشانی كه‌شتیه‌كه‌ی ئه‌مان لاوازه له‌و سنوره‌دا ، به‌لام له فرۆكه و كه‌شتی ئاسای دا هێزی كێش كردن ناوازه‌ی سه‌ر سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا زۆرر گه‌وره‌یه بۆ یه ده‌توانێ سیسته‌مه ئه‌لیكترۆنیه‌كان بواری ئاسمانی یا ئلوی له كار بخات و تێكیان بات وه قیبلهنماكان وا لێ كات به ئاراسته‌ی هه‌ڵه بجولێن ، وه به پێ یكات ئه‌م هێزی راكێشانی ناوازه ده‌گۆرێ بۆیه هه‌میشه كه‌شتیوانه ئاوی و ئاسمانیه‌كان له‌و شوینانه راده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی له سیستهمهكانیادا روو ده‌دات كاتێ له‌و شوینه نزیك ده‌بنه‌وه ، وه ئه‌وه‌ش ده‌گرێنه‌وه هه‌ندێ فرۆكه كه به نزیك سێگۆشه‌ی به رمۆدا فریون وایان لێهاتوه زوو تر بگه‌نه‌وه مه‌تار به‌راورد به‌و كاته‌ی بۆیان دیاری كراوه ئه‌ویش به‌هۆی بون هێزێكی ناوازه‌ی پاڵنه‌ر له‌سه‌ر فرۆكه‌كه، به‌لام ئه‌وه‌ی سه‌یری له‌سه‌ر شاشه‌ی تایبه‌تی ناو فرۆكه‌كان سیسته‌می پێوه‌ری خێرای ، خێاری زیاده و گۆرانكاری پیشان نه‌داوه.
وه زاناكانیش ئه‌وه ده‌لێن هه‌ندێ شوێنی تر هه‌یه وه‌كو سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ” جه‌زیره‌ی شه‌یتان ” له ده‌ورو به‌ری كه‌ناره‌كانی وڵاتی یابان كه چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا هه‌ندێ كه‌شتی تێدا ون بوه بێ ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستاش هیچ ئاسه‌وارێكیان بدۆزرێته‌وه ، بۆیه حوكمه‌تی وڵاتی یابان خه‌لكی له‌وه ئاگادار كردۆته‌وه كه نزیكی ئه‌و شوینانه نه‌كه‌نه‌وه به‌هۆی بوونی هێزی راكێشانی ناوازه تێیدا.
وابزانم ئه‌مه باوه‌ر پێ كراوه و ئه‌قڵی ئیمه ده‌توانێ قه‌ناعه‌تی پێ بێنێ.
زانیاریه‌كی تریش هه‌یه پێویسته بیزانن ئه‌ویش په‌یوه‌ندی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدایه له‌گه‌ڵ دۆلاری ئه‌مریكی :
دۆلاری ئه‌مریكی كۆن ” 1 دۆلار ” هه‌ره‌می فیرعه‌ونه‌كانی له‌سه‌ر كێشراوه ، سامری و مو‌سا له مصر و فه‌له‌ستین دابه‌زین ” رۆژانی به‌لێنی فیرعه‌ونی ” بۆیه ده‌جاڵ ” سامرى ” بيرۆكه‌ی هه‌ره‌مه‌كانی به لاوه جوان و سه‌رنج راكێش بوو كه له چه‌ند قاتێك پێك هاتووت و هه‌ر قاتێك پله‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه كۆتا قات واته سه‌ره‌كه‌ی گه‌وره ترین ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یه‌نێ بۆیه چاوێكی تێدایه ، ئه‌وه‌ش بریتیه له چاوی ده‌جاڵ به عربی پێ ی ده‌لێن ” الاعور ” ئه‌وه‌شی ئه‌م قسه پشت راست ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه هه‌مان شێوه‌ی هه‌ره‌مه‌كه له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا هه‌یه وه‌كو وتمان زۆرێك رایان وایه كه شوێنی نیشته‌جێ بوونی جنۆكه و عه‌رشی شه‌یتانه ، چونكه عه‌رشی شه‌یتان له‌سه‌ر ئاوه ، هه‌موو ئه‌مانیش هاوه‌ڵی دهجاڵن وه ئێستاش سیسته‌می جیهانی تازه New World Order ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و به‌لێنه كۆنه كه له كۆندا دراوه و ده‌بێ جێ به جێ بكرێ ، به دڵنیایه‌وه ده‌جاڵی مه‌سیح قاڕه‌ی ئه‌مریكای باشوری دۆزیوه‌ته‌وه پێش كۆلۆمبس زوو تر ئه‌مه‌ش شتێكی سه‌یره ئه‌م قاره ئه‌م هه‌موو هه‌زاران ساڵه بمێنێته‌وه
كه ئه‌و هه‌موو رووداوانه‌ی ون بوونی كه‌شتیانه روویان داوه پێش به‌لێنی كۆلۆمبس وه له‌و سه‌رده‌مه ناونرا بوو به ده‌ریاری شه‌یتان ، بیردۆزێك هه‌یه له‌سه‌ر قسه‌كانی پێشوو ئه‌گه‌ر ده‌جاڵی مه‌سیح سامری بێت ئه‌وا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه سه‌ده‌یه‌كی زۆررر به‌سه‌ر چوه و سامری له‌و زانستانه‌وه فێر بوه و بۆیه زیره‌كیه‌كی وای په‌یدا كردوه كه تێپه‌ڕ كات به‌سه‌ر زیره‌كی و مێشكی مرۆف وه‌كو دیاره ، وه شاره‌زای له بواری تر هه‌یه كه چۆن مرۆف بۆ لای خۆی راكێشێت ئه‌گه‌ر بێتوو ته‌كنه‌لۆجیا زۆر پێشكه‌وێت له چاو ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا.
شتێكی تر هه‌یه بۆ زانیاری خۆتان بیزانن باشه ، له وشه‌ی US كه كورت كراوه‌ی United States ه، ئه‌م ناوه له راستیدا له ناوی كه‌سێكی بازرگانی ئه‌مریكاوه وه‌رگیراوه به‌ناوی ساموێل ویڵسن وه نازناوی مام سام ویڵسنی شی هه‌بوه ئه‌م كه‌سه له جه‌نگی ساڵی 1812 ز یارمه‌تی سوپای ئه‌مریكای زۆر ده‌دا كه گۆشتی مانگای زۆر بۆ ده‌ناردن كاتێ گۆشته‌كه‌ی ده‌كرد ناو به‌رمیلی ئه‌وسه‌رده‌مه له‌سه‌ر به‌رمیله‌كه به بۆیاخ ده‌ینوسی U.S وه‌كو هێماكردن بۆ گه‌وره ده‌وڵه‌ت ، وه ئه‌مه‌ش هیمایه بۆ هه‌مان نازناوی Uncle Sam واته مام سام ، بۆیه به خێرای ئه‌م نازناوه بوو به مورادیفی ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڵام هه‌موویان ئه‌م وشه‌یه‌یان پشتگوێخست و نازانن له راستیدا ئه‌م ناوه له سامری یه‌وه هاتوه كه ئه‌ویش ده‌جالی مه‌سیحه چونكه وشه‌ی سام كورت كراوه‌ی ناوی سامری یه ” Sam = Samiri” وێنه‌ی ئه‌م پیاوه كه ده‌یبینن كڵاوێكی له‌سه‌ر دایه‌و ئهستێرهیهكهی پێوه‌یه وه شێوه‌ی جله‌كانیشی وهكوجادووگهر وایه به‌لام وێنه‌كه ده‌لاله‌ت له خاوه‌نه‌كه‌ی ناكات به‌لام ده‌لاله‌ت له مانایه‌كی ڕوون ده‌دات.
نووســــين و وهرگـــــێڕان و پێداچــــوونهوهی ~~~#Maxwell
_________________________________