​بە دەنكێك حەب فێری زمانی بیانی ببە

negroponte-ordenador1

هەرچەندە لە ئێستادا ئەو بیرۆكەیە تازەیە وەكو خەیاڵیكی زانستی دێتە پێش چاو , بەلام زانایەكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت كە لە مەودا دەتوانێت ئەو كارە بكات .

نێكۆلاس نیگرۆپۆنتی زانای بە ناوبانگی تەكنەلۆژی ئاشكرای دەكات كە لە مەودا هیچ كەسێك پێویستی بەوە نابێت بچێتە كۆرسەكانی فیربوونی زمانەوە یاخود كاتی خۆی بە فیرۆ بدات بۆ گەران لە دوای مانای ووشەیەك لە فەرهەنگەكان , ئەوا لە مەودا تەنها لە رێگای خواردنی یەك دەنكە حەبەوە فێری ئەو زمانە دەبێت كە دەیەوێت .

دەربارەی ئەو بیرۆكە نوێیە , نیگرۆپۆنتی دەڵیت : ئەم حەبە بە شێوەیەكی خێرا تێكەڵی خوێن دەبێت و وا لە كەسی بەكارهێنەر دەكات كە زانیاری و داتاكان بە شێوەیەكی خێرا وەربگرێت و پاشان بۆ هەتا هەتایە لە مێشكیدا پاشەكەوت ببێت بە بێ ئەوەی هیچ كام لە زانیاریەكانی نێو مێشكی بیرچێتەوە.

دەربارەی چۆنەیتی دروست كردن و پێكهاتەی ئەم حەبە, نیكۆلاس دەڵیت ئەم بەرهەمەی من یەكەمین حەبی تەكنەلۆژیە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و ئامادەنیم بە هیچ شێوەیەك زانیاری لە بارەی چۆنیەتی دروست كردنیەوە ئاشكرا بكەم .

دەربارەی ئەوەی كە لە ناوەندەكانی راگەیاندندا ئەم بیرۆكەیە بە خەیاڵ باس كراوە و زۆر پسپۆری تەكنەلۆژیش دەڵین نیكۆلاس شێت بوە , ئەوا نیكۆلاس وەڵامیان دەداتەوە دەڵیت : ساڵی 1995 من ووتم كە لە داهاتوودا كۆمپیوتەر پیۆیستی بە ماوس و كیبۆرد نامێنێت , سەیر كەن ئێستا قسەكەم هاتە دی.

لە درێژەی وەڵام دانەوەكەیدا نیكۆلاس دەڵیت : ئەوە هەر من بووم كە لە ساڵانی نەوەدەكان ئاماژەم بەوە كرد رۆژێك دێت تەلەفزیۆنێك بەرهەم دێت كە بە لە مس واتە بە دەست لێدان كاردەكات , ئەوكاتیش گاڵتەیان بە بیرۆكەكەم كرد, ساڵی 1997 ووتم رۆژنامە و گۆڤارەكان بایەخیان نامێنیت و خەڵك لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە ئاگاداری هەواڵ و ڕووداوەكان دەبێت , جارێكی تر ووتیان نیكۆلاس شێتە , بەلام وەكو دەیبینن هەموو ئەو بیرۆكانە و پرۆژانەمان بوون بە راستی .

لە كۆتاییدا نیكۆلاس بەڵێن دەدات كە لە داهاتوودا حەبێك دروست دەكات و ئەو كەسەی تەنها یەك دەنكە حەب بخوات ئەوا پێویستی بە هیچ كۆرسێكی زمان نابێت, بەڵكو تەنها یەك جار هەر شتێك بخوێنێتەوە , ئەوا هەرگیز بیی ناچێتەوە .

جێگای وە بیر هێنانەوەیە نیكۆلاس نیگرۆپۆتینی بەرەگەز یۆنانینەو لە ساڵی 1943 لە ئەمریكا لە دایك بوە و ئەندازیاری شارستانیە و دامەزرێنەری سەنتەری (ئۆ ئێڵ پی سی) و دەستەی بەڕێوەبەری پەیمانگای ماسا چۆسێستی تەكنەلۆژیی ئەمریكە كە ئەو پەیمانگایە بە داهێنانە سەرنج راكێشەكان ناسراوە و هەروەها خاوەنی پرۆژی (لاپتۆپ بۆ هەموو منداڵێك)ە .

 

كوردیو

http://www.kurdiu.org/details.php?section=hawal&lang=1&type=8&id=29461


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!