لەتوێژینەوەیەکی بەریتانیدا دەرکەوتووە مۆبایل ژمارەیەکی خەیاڵی میکرۆب ھەڵدەگرێت و سەرچاوەیەکی بەردەستە بۆ گواستنەوەی نەخۆشی.
لەو توێژینەوەیەدا کە لە زانکۆی ئیست ئەنجلیای بەریتانی ئەنجامدرا پشکنین بۆ (٥١) مۆبایل کرا و دەرکەوت مرۆڤەکان لە رۆژێکدا تێکڕا (١٥٠) جار دەستیان بەر مۆبایلەکانیان دەکەوێت، ھەروەھا بڕی (٧) ھەزار جۆر بەکتریای جیاوازی لەسەرە و ئەوەش مەترسیدارە بۆ تەندرووستی، ھەروەھا بەکتریای ناو پیسایی مرۆڤ و ناو خۆڵی لەسەرە و ھەڕەشەن بۆ سەر مرۆڤ.
ھەربۆیە توێژەران ئامۆژگاریمان دەکەن ئاگادار بین و بەلایەنی کەمییەوە رۆژانە یەک جار بە پاکژکەرەوەی تایبەت مۆبایلەکانمان پاکبکەینەوە و خۆمان لە مەترسی نەخۆشکەوتن رزگاربکەین.
SNN
http://snnc.co/Magazine/News.aspx?id=16596&MapID=4#
_________________________________