به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌لجیكی ئه‌وه دیار ده‌كه‌وێت كه وه‌رش كردن پاش نان خواردن ده‌بێته هۆی زیاد بوونی كێش كه زۆرێك له خه‌ڵكی به هه‌ڵه تێیگه‌یشتووه .
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان هه‌ڵسان به درووست كردنی دووكۆمه‌ڵه له گه‌نجان ، یه‌كه‌میان پێیان گوتن كه وه‌رزش وكۆمه‌ڵێك ڕاهێنانی جه‌سته‌یی ئه‌نجام بده‌ن به‌لام پاش نان خواردن ، ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان ده‌توانن وه‌رزش بكه‌ن به‌لام پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به نان خواردن بكه‌ن .
پاش شه‌ش هه‌فته‌و كۆتایی هاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كه كه‌سه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كه هه‌ڵسابوون به وه‌رزش كردن پاش نان خواردن ، به رێژه‌ی یه‌ك كیلۆ گرام كێشیان زیادی كردبوو جگه له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلینیش له جه‌سته.
ئه‌وه‌ی تایه‌به‌ت بێ به كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كه پێش ئه‌وه‌ی وه‌رزش بكه‌ن خواردن و نانیان خواردبوو ، به هیچ شێوه‌یه‌ك كێشیان زیادی نه‌كردبوو و هه‌روه‌ها ئه‌نسۆلینیش له جه‌سته‌یان هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوو .
_________________________________