یابان و گه‌وره‌ترین پێشانگای گوڵ

gallery-lotus-flower.jpg

ولاتی یابان به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشكه‌وتن و درووست كردنی شته‌ سه‌رسووڕهێنه‌ره‌كانی جیهان . ئه‌م جاره‌یان له‌ ماوه‌ی وه‌رزی زستاندا نزیكه‌ی 8.5 ملیۆن گڵۆپی كاره‌بایی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی له‌ پێشانگایه‌كدا نمایش كرد .

ناوی ئه‌م پێشانگایه‌ (تۆكیۆ نیو كیوین) بوو یاخووت به‌ كوردیه‌كی (گووله‌كانی زستان) بوو ، له‌ ناگاشیمای ده‌روه‌ی شاری نووگایا ئه‌نجام درا .

ووته‌بێژی ئه‌م شوێنه‌ ڕایگه‌یان : ئێمه‌ باخچه‌ی زۆر گه‌وره‌مان هه‌یه‌ ، به‌لام ئه‌م گوڵانه‌ی زۆر تێدا نیه‌ كه‌ له‌ وه‌رزی زستاندا به‌ دیار ده‌كه‌ون ، بۆیه‌ ئه‌م بیرۆكه‌مان بۆ هات كه‌ پێشانگایه‌كی ڕووناكی بكه‌ینه‌وه‌ .

شێوازی دانانی ئه‌م گڵۆپ و ڕووناكیانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ به‌رزیه‌كه‌ی نزیكه‌ی 100 مه‌تر ده‌بێت بۆ هه‌زاره‌ها گڵۆپی له‌م جۆرانه‌ كه‌ خۆی وه‌كو گوڵ نیشان ده‌دات  . له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌مه‌ بۆته‌ هۆی سه‌ردانی كردنی ملینه‌ها خه‌ڵك له‌ شوێنه‌كانی تری جیهان .

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!