كیبۆردی كوردی بۆ ماك Kurdish keyboard for MAC

Mac
بەڕێزان ئەم کێبۆرە هەر وەکو ئەوەی ویندۆزە کە لەسەر کیبۆردی عەرەبی ١٠١ بنچینە کراوە بەڵام بە بوونی پیتە کوردییەکانی (گ، ژ،چ، ڤ، ۆ، ڵ، ێ، ڕ )وە. واتە هەمان کیبۆردە عەرەبییەکەی ماکە بەڵام پیتە کوردییەکانیان لە جێ دانراوە ئەمە لە هەمان کاتتدا عەرەبییەکانیش فەرامۆش نەکراون واتە بە بەکارهێنانی دووگمەی Shift دەتوانیت پیتە عەربییەکانیش بەکاربهێننیت بۆ نمونە لەم کیبۆردەدا فرمانی سەرەکی پیتی (ض) پیتی (چ) کوردییە بەڵام کە Shift دابگریت وپاشان ئەم دوگمەیە دابگریت ئەوا پیتی (ض) خۆی دەنوسرێتەوە. کەواتە باری ئاسییەکەی ئەم کیبۆردە کوردییە بەڵام لەدوای داگرتنی Shift کاری دووەمی دوگمەکان دەست پێدەکات و دەتوانیت بە پیتە عەرەبییەکان بنوسیت.

١. سەرەتا بەرنامەی كیبۆردەكە دابەزێنە

 بۆ وه‌رگرتنی كلیك له‌سه‌ر داونلۆد بكه‌ن

 ( Size: 151.9 KiB ) ( ئه‌م فایله‌ 4,019 جار داگیراوه‌ )

.

چۆنیەتی داونلۆد کردنی :سەرەتا 5چرکە چاوەرێ بە دواتر  كلیك له‌سه‌ر skip AD بكه‌ن

٢. لە finder بڕۆ بۆ Liberary پاشان بگەڕێ بەدوای فوڵدەری Keyboard Layouts

٣. پاش ئەوەی فوڵدەری Keyboard Layouts كردەوە ئەو كیبۆردەی كە داتگرتووە بە ناوی (MAC-Kurdish-Keyboard) بیكەرە ناوی.

٤. ئیستا بڕۆ بۆ System Preferences لەوێوە بڕۆ بۆ Language and Text لەوێ کلیکک لە تابی input sources بکە و پاشان لەژێر Select Input Methods to use بگەڕێ بەدوای کیبۆردی kitn بەناوی (kitn101 Kurdish(CKB و ڕاستێک لەتەنیشتی بدە و دەبینت ئەویش زیاد دەبێت بۆ زمانەکانی تر کە لەسەرەوە لە تەنیش کاتژمێرەکە دەتوانیت دیاری بکەیت و دەست بکەی بەنوسین بە کیبۆردەکە.

تێبینی: ئەم کیبۆردە پشتگیری لە م جۆرە وەشانانەی ماک دەکات:
هەر لەوەشانی ماک ١٠.٢ـوەوە تا ئۆ ئێس ئێکسی یۆسمێتی کە دەکاتە (10.10 OSX Yosemite).

بە سوپاسەوە لە ماڵپەڕی (تۆڕی تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی) وەرگیراوە.

نەخشەی كیبۆردەكە

١١-620x432


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!