دژه‌ پۆڕن ڕزگارت ده‌كات له‌ كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌ ئابرووبه‌ره‌كان (Anti-Porn)

زۆربه‌ی شته‌كان تاڕاده‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین هه‌موو شته‌كان دوو لایه‌نیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش چاك و خراپن. ئێمه‌ی مرۆڤ زۆر فێل له‌ خۆمان ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین ناتوانین به‌سه‌ر خۆماندا زاڵبین به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌مه‌ بۆ سودی خۆمانه‌ كه‌ زاڵبین چونكه‌ كۆمه‌ڵگای ته‌ندروست له‌سه‌ر ئه‌وه‌ وه‌ستاوه‌. جا ئینته‌رنێتیش یه‌كێكه‌ له‌و شتانه‌ی كه‌ دوولای هه‌یه‌ خراپ و چاك و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كه‌سه‌كه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ بوه‌ته‌ جێگای باس ئینته‌رنێت نهێنی تره‌ و له‌ هه‌موو شوێنێك له‌گه‌ڵـت دێت و ده‌چێت چونكه‌ ئێستا مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان زۆر زیره‌كانه‌ ئینته‌رنێتمان بۆ فه‌راهه‌م ده‌هێنن.

جا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ بده‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن ناتوانیین له‌ ڕووه‌ خه‌راپه‌كه‌ی ئینته‌رنێت خۆمان بپارێزین ئه‌وا ئه‌م پڕۆگرامه‌ بچكۆله‌ ئه‌م كاره‌ت بۆ ده‌كات و ڕزگارت ده‌كات له‌م نه‌هاممه‌تییه‌. به‌ڵێ ئینته‌رنێت شوێنێكی پارێزراو نییه‌ و كۆمپیوته‌ره‌كه‌شت ده‌رگایه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جیهانه‌ زۆرداره‌ت پێ بناسێنێت و هه‌موو ئه‌و شته‌ خه‌راپانه‌ی سه‌ر زه‌وی له‌سه‌ر ڕووی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت كۆببنه‌وه‌ و به‌ منداڵه‌كانت بڵێت “خوا حافیز منداڵی” و به‌خێربێی “جیهانه‌ زۆرداره‌كه‌” كه‌ پڕییه‌تی له‌ هۆیه‌كانی ڕووخاندنی خود.

“یه‌ك ئامۆژگاری بچوك ماوه‌ بیڵێم ئه‌ویش له‌به‌ر خاتری خوا له‌كاتی دانانی پاسۆرده‌كه‌ خۆت دای مه‌نێ با كه‌سێكی تر دایبنێت!”

 لێره‌وه‌..

www.Yeane.org

 بۆ وه‌رگرتنی كلیك له‌سه‌ر داونلۆد بكه‌ن

 ( Size: unknown ) ( ئه‌م فایله‌ 3,444 جار داگیراوه‌ )

.

 

بۆ چۆنییه‌تی دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كه‌ و چۆنییه‌تی چالاككردنی ئه‌م ڤیدیۆیه‌مان بۆ دروست كردوون.

ده‌ست خۆشی بۆبه‌رێز(سه‌ردار عبداللة) كه‌ هه‌لساوه‌ به‌ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌
 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!