جبسی پەتاتە منداڵ تووشی شێرپەنجە دەكات

.
بەریتانیا هۆشداری دەداتە كۆمپانیاكانی خۆراك لە بوونی ئەو مادە كیمیاویەی مرۆڤ تووشی شێرپەنجە دەكات ، كە لە 13 جۆرو پێكهاتەی خۆراكی وەكو جبسی پەتاتەو قاوەی سەفەری و بنێشت و بسكوێت و هەندێ جۆری شیردا… هەیە .
دەستەكە لە لێكۆلینەوەیەكی تازەدا ئاشكرای كردووە، كە 13 پێكهاتە بە رێژەیەكی بەرز لە مادەی “ئەكریلامد” پێكهاتوون ، كە ئەم مادەیەش لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تووشی تێكچوون و ژەهراوی بوون دەبێتەوە .
دەستەكە گوتیشی، ئەم لێكۆلینەوەیە بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ هیچ كاریگەریەكی لەسەر خەڵك نییە بۆ گوڕینی سیستەمی خۆراكی خۆیان .
هەروەها دەستەی خۆراكی بەریتانیا ، داوا لە كۆمپانیایەكانی مادەی خۆراكی دەكات ، بە كەمكردنەوەی ئاستی “ئەكریلامید” لەناو بەرهەمەكانیاندا ، چونكە بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی درێژ ، مەترسی تووشبون بە شێرپەنجە بەرزدەكاتەوە.
ڕۆژنامەی “دایلی مایل”ی بەریتانی ڕایگەیاند ، كە كۆمپانیای “هاینز”و “ماكفیتیز” بەدەم داواكاری دەستەكەوە هاتوون و بڕیاریانداوە گۆڕانكاری لە بەرهەمهێنانی مادەكانیاندا بكەن، بە پێچەوانەوە كۆمپانیای “نەستەلە” بۆ بەرهەمهێنانی قاوە، ڕەتی كردەوە كە ئەم مادەیە لەناو بەرهەمەكانیاندا كەم بكەنەوە .

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!