سڕینەوەی هارد درایڤ بۆ هەتا هەتای و وە چۆن وا بکەیت کە دوایی فۆڕماتت کرد ویندۆسێکی خێرا و باش دەربچێت

10405435_10152512954676818_126520586637138635_n

 

Wipe Your Hard Drive using KillDisk Free

سڵاوو هاوڕێیان ….

بابەت ؛؛ سڕینەوەی هارد درایڤ بۆ هەتا هەتای و وە چۆن وا بکەیت کە دوایی فۆڕماتت کرد ویندۆسێکی خێرا و باش دەربچێت ..

بەڕیزان پێشەکی تکایە تکایە تکایە ئەگەر کێشەت نیە لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەت ئەوە ئەم کارە مەکە بە هیچ شێوەیەک وە یان ئەگەر کۆمپیوتەرەکەت بەشی ڕیکۆڤەری ماوە ئەوە ئەم کارە مەکە ، ئەم فێرکاریە تەنها بۆ ئەو کەسانە باشە کە کۆمپیوتەرەکە خۆیان دروستیان کردوە وە یان چەند جارێک فۆڕماتیان کردوە بە ویندۆسی جیاواز جیاواز و دوای سەیر ئەکەن کۆمپیوتەرەکانیان خاوە دوای فۆڕمات کردن ئەگەر تۆی بەڕیز ویندۆسی ئەسڵیت هەیە یان ڕیکۆڤیەری ماوە ئەوە ئەمە مەکە باشە ئەمە تەنها بۆ کاتێکە کە ویندۆسی قاچاغ بەکاردێنیت چەند جارێک و هەست ئەکەیت کۆمپیوتەرەکەت خاوە ئەگەر ئەمە بکەیت ئەوە دڵنیابە ویندۆسە کۆنەکان هەموی ئەسڕێتەوە و پاشان فۆڕماتێکی زۆر جوان ئەکەیت ،،

 

بۆ زیاتر زانیاری سەیری ڤیدیۆکە بکە بە دەنگی خۆم وە لینکەکانیش لە ژێر ڤیدیۆکەدان

وە قەبارەی سیدیەکە زۆر کەمە تەنها ٤.٢٥ مێگابایتە ..

وە ئەگەر پێویستت بە بەرنامەی ئوڵترا ئایسۆ بوو ئەوە سەیری ئەم ڤیدیۆ بکە و وە لینکەکانیش لە ژێر ڤیدیۆکەدان..

تێبینی ؛؛ تکایە هەرپرسیارێکتان هەیە ئەگادارمان بکەن پێش ئەوەی توشی کێشە ببن چونکە ئێمەش ئەوەی ئەیزانین چەند ساڵێک لەمەو پێش کەسانی دڵسۆزو شارەزا فێریان کردوین و ئێمەش حەزەکەین بە دڵسۆزی کارەکانمان بکەین و وە شێوازی تریش زۆرە بۆ سڕینەوەی هارددرایڤ بەس من ئەمەم لە لا ئاسان بوو بۆ ئێوەی بەڕێز و زۆر سوپاستان ئەکەم و تکایە بڵاوی بکەنەوە تا هەموو لایەک سودمەند بن.
پرسیار ؛؛ پێتان باشە فێرکاری داهاتوو لەسەر چی بێت ؟

لەگەڵ ڕێزوو خۆشەویستی برا بچوکتان ،،
▂▃▅Salah/Marco@IT▅▃▂


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!