How To Setup Bios For First Boot
سڵاو خۆشەویستان ..
چۆن بەشی بایۆس دائەمەزرێنیت پێش فۆڕمات کردن .
لە بابەتی ئەمجارەدا باسی ڕێکخستنی بەشی پشتەوەی کۆمپیوتەر ئەکەین ئەویش پێی ئەڵین .. BIOS ..
بەشی بایۆس ئەو شوێنەیە کە ئەتوانین دەستبگرین بەسەر زۆرینەی بەشەکانی هاردوێر واتە پارچە ڕەقەکانی کۆمپیوتەرەکەت و وە زۆرینەی سیستەمەکەش ، وە بەشی بایۆس قسە زۆر هەڵ ئەگرێت و شتی زۆر تێدایە بەڵام من تەنها ئەوەم ڕون کردۆتەوە کە چۆن وای لێبکەین کە ویستمان فۆڕمات بکەین لە سیدی ڕومەکەوە هەستێت و دەست بکات بە فۆڕمات کردن .
بۆ زیاتر زانیاری فەرموون سەیری ڤیدیۆکە بکەن بە دەنگی خۆم تەنها ٦ خولەکە ..
تێبینی ؛ ئەم فێرکاریەم لە ٢٨ ی ٥ ی ٢٠١٣ تۆمار کردوە و وە کۆمپیوتەرەکەی خۆم دیسکتۆپە و وە خۆم پارچە پارچە کڕیومەو بەستومە بۆیە هەر پارچە و هی کۆمپانیایەکە و وە ئەم فێرکاریەی کە باسم کردوە زیاتر پەیوەندی بە مەزەربۆردەوە هەیە و وە ئەوەی من هی کۆمپانیای گیگابایتە و لەوانەیە ئەوەی تۆ هی کۆمپانیایەکی تر بێت بویە ئەگەر لێی تێنەگەشتیت ئەوە بە ئینگلیزی نوسیومە لە سەرەوەی بابەتەکە تەنها کۆپی بکە و لە یوتوب دایبنێ و لە تەنیشتی ناوی مۆدیلی کۆمپیوتەرەکات بنوسە ، هیوادارم بابەتەکان لایک و شەیر بکەن بۆ ئەوەی زیاتر لە خزمەتتاندا بین ..
پرسیار ؛؛ پێتان باشە فێرکاری داهاتوو لەسەر چی بێت ؟
لەگەڵ ڕێزوو خۆشەویستی برا بچوکتان ،،
▂▃▅Salah/[email protected]▅▃▂
_________________________________