کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تا ٢٠١٨ گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تا ٢٠١٨ گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە

.

یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یانەکەی تا ساڵی ٢٠١٨ نوێبکاتەوە و موچەکەی بۆ ١٥ ملیۆن یۆرۆ بەرزبکاتەوە.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی نزیک لە ھەواڵەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئاشکرایکردوە یانەی شاھانە دەیەوێت گرێبەستی ئەو ئەستێرەیەی تا ساڵی ٢٠١٥ نوێبکاتەوە و موچەی ساڵانەشی کە ئێستا ١٣ ملیۆن یۆرۆیە، بەرزبکاتەوە بۆ ١٥ ملیۆن یۆرۆی تەواوەتی جگە لەو باجەی دەخرێتەسەری.
ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانی ڕیاڵ مەدریدە و وەرزی ڕابردوو گۆڵکاری مێژوویی خولی ئیسپانی بوو بە تۆمارکردنی ٤٠ ئێستاش خاوەنی ھەمان ژمارەیە لە پێشەنگی گۆڵکترانی وەرزی ئەمساڵَدا بەجیاوازی گۆڵێک لەپێش لیۆنێل میسی ئەستێرەی بەرشەلۆنەوە.

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!