بەشی یەکەم:: بەرنامەسازی بە زمانی جاڤا بۆ سەرەتایی وناوەند وپێشکەوتووان

img03-415x260

پێشەكی:

بێگومان هەركاتێك كۆمپیوتەر بەكاردەهێنین، بەرنامە جیاوازەكان بۆ جێبەجێكردنی كارە جیاوازەكان بەكاردەهێنین وبەهۆیانەوە فرمان و كارە پێویستەكان جێبەجێدەكەین. بۆنمونە بەرنامەی جێبەجێكاری ئیمەیل E-Mail Application  بەكاردەهێنین بۆ ناردن Send و وەرگرتن Receive ی نامە و پەیامەكانمان messages. بگەڕی وێبیش Web browser بۆ پیشاندانی لاپەڕەكانی وێب و كردنەوەی ماڵپەڕەكان Web sites بەكاردەهێنین.

بەرنامە سازەكانی كۆمپیوتەر و ئەندازیارانی بەرنامە سازی (Software Engineering) ئەم بەرنامانە دروست دەكەن بەهۆی زمانەكانی بەرنامە سازییەوە وپێشكەش بە بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەری دەكەن.

زمانی بەرنامە سازی جاڤاش Java programming language  یەكێكە لە زمانە ئاست بەرز و باڵاكانی High level language بواری بەرنامە سازی و دەتوانین بەهۆیەوە بەرنامە دروست بكەین و،كاری بەرنامە سازی و نەخشەسازی بەرنامەكان ئەنجام بدەین، بۆ هەموو بوارە جیاوازەكانی وەكو:

1-بەرنامەسازی ئاراستەكردنی تەن (OOP(Object Oriented Programming.

2-ڕووكاری وێنەیی بۆ بەكارهێنەر (GUI(Graphical User Interface.

3-گرافیك Graphics.

4-ڕیزبەندی كردن و گەڕان Sorting and Searching .

5-پێكهاتەكانی داتا Data Structure.

6-ئەپلێت(بەرنامەی بچوك Small Program ( Applet.

7-بەرنامەسازی تۆڕەكان Networking Programming .

8-بەكارهێنانی داتابەیس و دروستكردنی داتابەیس.

9-بەرنامەسازی وێب Web Programming.

10-بەرنامەسازی مۆبایل.

11- بەرنامەسازی ئامێرە پزیشكی و پیشەسازییەكان.

12-چەندان بواری تر.

بەپێی پێویست و بە بوونی كاتی تەواو هەوڵدەدەین باسی هەریەكێك لە بوارەكانی بەرنامە سازی بكەین بەهۆی زمانی جاڤاوە و،هیوادارین بشتوانین لە ئایندەدا بیكەینە باشترین كتێبی بواری بەرنامەسازی بەبەكارهێنانی زمانی جاڤا و هەوڵیش دەدەین بەزۆری گرنگی بە بەشی GUI بدەین.چونكە لە جیهاندا جێگەی بایەخە و ،گرنگییەكی زۆری پێدەدرێت.

بەرنامە پێویستەكانی كە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامە بچوك و نمونەكانی بەرنامە سازی بەكاری دەهێنین،هەریەكێك لە جەی دی كەی jdk-6 و بەرنامەی Text Pad  كە سەرەتا بە دابەزاندنی ئەم دوو بەرنامەیە دەست پێدەكەین :

دابەزاندنی JDK 6:

1-سەرتا لێرە JDK دابگرە، دوای داگرتنی دووانە كلیك Double click لەسەر فایلە داگیراوەکە بكە.

2-پاش كەمێك چاوەڕوانی ئەم شێوەیەی خوارەوە دەكرێتەوەو،كلیك لەسەر Accept >   بكە:

3-پاشان ئەم شێوەیەی خوارەوە دەكرێتەوەو،كلیك لەسەر Next >    بكە:

4-پاشان چاوەڕێبە تا فایلەكان داونلۆد دەبن:

5-كلیك لەسەر Next >  بكە:

6-پاشان كەمێك چاوەڕێدەكەین،تا هەموو فایلەكان دادەبەزن:

7-لەكۆتایدا كلیك لەسەر Finish  دەكەین:

ئێستا بەرنامەی یەكەممان دابەزاند و،پێویستە دەست بكەین بە دابەزاندنی بەرنامەی دووەم،كە تێكست پادە وپشت بە خوا لە بەشی دووەم دێینە سەر چۆنییەتی دابەزاندنی ئەم بەرناوچەندینن شتی تر.

.

www.kitn.net ئاماده‌كردنی كاك: هێمن مەلا کریم بەرزنجی

….

.

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!