تکایە  وریابن ئاگاداری ئەم پلانەی جولەکە بن

السلام علیكم

تکایە  وریابن ئاگاداری ئەم پلانەی جولەکە بن

زۆرجار تێبینمان کردوە و بەسەرمان هاتوە کە لەلایەن چەن کەسانێکەوە نامەیەکمان بۆ هاتوە و لە کۆتاییەکەیدا نوسراوە ئەم نامەیە بۆ دە کەس یان زیاتر بنێرە دوای چەن دەقەیەک هەواڵێکی خۆشت پێ ئەگا یان ڕووداوێکی خۆش لە ژیانتا ڕوو ئەدات ئایا تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە ئامانجی ئەم نامەیە چیە ؟؟ لە چ شوێنێکەوە سەرچاوەی گرت ؟؟ کێ بوون ئەوانەی ئەم بیرۆکەیەیان دانا ؟؟ ئایا ئەم نامەیە تەنها چەواشەکاریە یان چی ؟؟ لەیەکێک لە چاپەکانی ڕۆژنامەی نیوز کە ئەکەوێتە شاری تل ئەبیبەوە و لەژێر ناونیشانی چۆن وا لە ئیسلام بکەین کە شکست بێنێ و پاشان زاڵبین بەسەریدا ؟؟؟ کە لەلایەن کەسێکی ئیسرائیلی بەناوی هنری لیونر بڵاوکرایەوەو وتی ئێمە هاوکاری تەواومان هەیە ، لەسەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتی و پەیوەندیەکان وەکو ڤایبەرو واتس ئەپ کە بە شەوو ڕۆژ و بەبێ وەستان کار ئەکەن لەپێناوی ناشرین کردن و بچووککردنەوەی دینی ئیسلام لەنێوان خودی موسوڵمانەکان خۆیاندا بەجۆرێک کە ئێمە بە زمانی عەرەبی و فارسی و تورکی و سەرجەم ئەو زمانانەی کە موسوڵمانەکان بەزۆری بەکاری ئەهێنن ، نامە و ئاگاداری ئەنووسین . . و هەر لەناو نامەکەشدا ئایەتەکانی قورئانو حەدیسە صحیحەکان و هتد بەکار ئەهێنین و لە کۆتایی نامەکەدا ئەنوسین ئەم نامەیە بنێرە بۆ دە کەس یان زیاتر بنێری ئەوا دوای ١٥ خولەک موعجیزەیەک بەسەر تۆدا ڕوو ئەدات و خوێنەریش دڵنیا ئەکەینەوە کە ئەمە تاقی کراوەتەوەو بێ شک ڕوو ئەدات لەدوای تێپەڕبوونی ئەو ماوەیەی لە نامەکەیا نوسراوە و ئەو کەسە ئەبینێ کە هیچ شتێک ڕووی نەداوە وا بیرئەکاتەوە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز و حەدیسە صحیحەکانی پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم هیچ بنەمایەکیان نیە و تەنها بۆ هەڵخەڵەتاندنی مرۆڤەکان دانراون بەداخەوە ڕۆژانە ئەم نامانە ئەگاتە دەستی هەزاران کەس و سەدان جار ئەنێردرێن و دواتر کاریگەری تایبەت دروستەکەن لەسەر بیروباوەڕی خودی موسوڵمان
ئاماده‌كردنی بولبولی ده‌نگۆش

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!