چەند زانیاریەک لەسەر ئيبليس يان شيطان

چەند زانیاریەک لەسەر ئيبليس يان شيطان

ناوی ئیبلیس چی بووە پێش دەرکردنی لە بەهەشت ؟
ناوی شەیتان ..
1ـ حارس .
2ـ باوکی تاڵ (ابو مرة)
3_ عزازيل
 
بۆچی ئەبێت جلەکانمان قەد بکەین و هەڵی نەواسین بە شەوان ؟
چونکە شەیتان لەبەری ئەکات ئەگەر هەڵواسراوبێت.
 
بۆچی ئەبێت سەرین و بالیفەکانمان بتەکێنین و خاوێنی بکەینەوە پێش خەوتن؟
چونکە شەیتان سەر ئەخاتە سەر سەرینەکانمان و لەسەری ئەخەوێت ئەوکاتەی کە چۆڵەو سەری کەسی بەسەرەوە نیە .
 
ئەو ڕەنگە چیە کە ئیبلیس لای جوانەو حەزی پێ ئەکات؟
ڕەنـگی ســورە.
 
ئەو ڕۆژانە چ ڕۆژێکن کە ئیبلیس ڕقی لێی ئەبێتەوە حەزی پێناکات؟
ڕقی لە ڕۆژی عارفە و هەینی و جەژنی قوربانە ، وە ڕقی لەو ڕۆژەیە کە بێ ئەمری خوای گەورە و تاوانی تێداناکرێت .
 
بۆچی پێویستە پێش لەبەرکردن و پۆشینی جلکەکانمان ناوی خوا بێنین “بسم اللە” بکەین؟
چونکە شەیتان هەموو شتێک لەبەر دەکاو بەکاردەهێنێت کە ناوی خوای لێنەهێنرێت “بسم اللە” لێنەکرابێت تەنانەت لەکاتی لێدانی بۆن پێویستە پێش بەکارهێنانی ناوی خوا بهێنین “بسم اللە” بکەین .
 
ماڵی شەیتان کوێیە؟
خۆشترین ماڵ بۆشەیتان حەمام و ئاودەستە.
 
خۆشترین خواردن لای ئیبلیس چ خواردنێکە؟
هەموو خواردنێکی گەرم کە پێویستە ساردی بکەینەوە پێش خواردنی خۆشترین خواردنە لای شەیتان .
پێویستە لەسەرمان هەر خواردنێک بانی لەسەر نەبوو و دانەپۆشرابوو دایپۆشین و بانی بدەین تاوەکو پیس و میکرۆباوی نەبێت بە جانەوەرو بەکتریاو شتی تر
بەڵام هۆکارە ئاینێکەی ئەوەیە کە شەیتان نەفرەتی خوای لێبێت لەهەر خواردنێک دەخوات کە بان نەدرابێت و سەرەکەی دانەپۆشرابێت.
 
ئەو خواردنەی کە ئیبلیس حەزی پێناکات چیە؟
شەیتان حەز بەم خواردنانە ناکات هەنار ، خورما ، زەیتی زەیتون .
لەگەڵ سەفرەجل بەڵام سەفرەجل .!
 
ئیبلیس چ کاتێک میز ئەکاتە گوێ خەڵکی؟
فریشتەکان سێ جار بەندەکانی خوا هەڵدەستێنن لە شەواندا بۆ نوێژی بەیانی ئەگەر ئەو کەسە هەڵنەستا لەخەو بۆ نوێژی بەیانی ئەوە شەیتان میز ئەکاتە گوێی بۆیە گیانی قورس ئەبێت و تەمبەڵ ئەبێت.
 
ئەو دوعاو وێرە چیە کە لە شەڕی شەیتان ئەمانپارێزێت؟
(اللهم إني أصبحت في ذمتك وجوارك , اللهم إني أستودعك ديني ونفسي ودنياي وآخرتي ومالي وأعوذ بك يا عظيم من شر خلقك جميعاً ومن شر ما يبلس به إبليس وجنوده ).
 
قورسترین و ناخۆشترین شت لای ئیبلیس چیە؟
قورسترین شت لای ئیبلیس ڕاسگۆییە.
 
خۆشترین شوێن و جوانترین شوێن لای ئیبلیس کوێیە؟
جوانترین و خۆشترین شوێن بازاڕگاکانە.
 
بۆچی پێویستە لەکاتی باوێشک هاتن دەستمان بخەینە سەر دەمان؟
چونکە باوێشک دان هی شەیتانە ئەگەر دەستمان لەسەر دەمان دانەنێن شەیتان دەچێتە گیانمان و توشی خەمۆکیمان دەکات.
 
منداڵەکانی شەیتان کێن و ناویان چیە؟
نێرینەکان: هفاف ، زلنبور، ولها ، ابيض ، ثبر ، أعور داسم ، مطرش ، دهار ، تمريح ، مقلاص ، اقبض .
 
مێینەکان : لاقيس .
 
لەکاتی بینینی پەلکە زێڕینە بە عربی قوس و قزحی پێدەڵێن ، بۆچی نابێت بڵەین (قوس و قزح) دەبێت بڵەین قوس ؟
چونکە (قزح) یەکێکە لەناوەکانی ئیبلیس بۆیە باش نیە ناوی دوژمنەکەمان بۆ ئەو شتە جوانە بەکاربێنین .
 
ئەو شتەی کە ڕوی شەیتانی پێ ڕەش هەڵئەگەڕێت چیە؟
ئەو شتەی ڕوی شەیتانی پێ ڕەش هەڵەگەڕێ بەڕۆژوبوونە.
 
کەی شەیتان ئەقیژێنێ و هاوار ئەکات و ئەگریت ؟
ئەوکاتەی مسوڵمانان سەلام لەیەکدی دەکەن .
 
نیشتمانی شەیتان کوێیە؟
نیشتیمانی شەیتان سینگی ئەو بەندانەیە کە یاخی بونە لە خوای گەورە.
 
شەیتان بە کام دەست نان دەخوات وە چەند پەنجەی بەکاردەهێنت لەکاتی نان خواردن؟
بە دەستی چەپ نان دەخوات و دوو پەنجە یا یەک پەنجەی بەکاردێنێت .
 
ناخۆشترین خەو لای ئیبلیس کەم جۆرە خەوەیە؟
خەوی چێشتەنگاوە خەوی کورت و کەم بە زمانی عەرەبی پێی دەڵێن قەیلولە”.
 
ئەوەچیە کەلەکاتی نوێژکردن شەیتانی زۆر پێ توڕەدەبێت؟
لەکاتی نوێژکردن سوجدەو کڕنۆش بردنی زۆر پێناخۆشە .
 
ئەو باڵندەیەی کە شەیتان زۆری ڕق لێدەبێتەوە کام باڵندەیە؟
کەڵەباب ، کۆتر ، .
لەگەڵ خوتاف” و قەنابیر” کەنازانم لەگەڵ چ باڵندەیەکێتی ببورن.
 
شەیتان چ باڵندەیەکی خۆش دەوێت؟
باڵندەی تاوسی زۆر خۆشودەوێت .
 
چ کاتێک شەیتان دەم و چاوی تێک دەچێت و گرژ دەبێت؟
ئەوکاتەی برا مسوڵمانەکان چاکە لەگەڵ یەک دەکەن .
 
ئەو کارەچیە کە شەیتان لوتی پێی ئەشکێت؟
کاتێک مسوڵمانان لەیەک ئەپرسن و سەردانی یەک دەکەن.
 
ئەوشتە چیە کە شەیتان پێ تێک ئەچێت و ئازاری پێ ئەچێژێت؟
کاتێک بەندەیەک داوای لێخۆشبون لەخوای گەورە دەکات پەشیمانی دەرەبڕێت لەو تاوان و گوناهانەی کە کردویەتی ، پەشیمانە کە فریوی شەیتانی خواردووە و بەگوێی کردووە.
 
چ خواردنەوەیک شەیتان حەزی پێی نیەو ڕقی لێ دەبێتەوە؟
ئاوی باران چونکە گیان و لاشە پاک دەکاتەوە شەیتانیش ڕقی بە پاکیە.
 
کام پێخەمبەر بوو شەیتان زۆرترین تەماحی داپێی تا لەڕێی دەربکات؟
پێغەمبەر محمد (ٔد.خ) لەسەربێت .
 
فێڵ و تەڵەی شەیتان چیە؟
فێڵ و تەڵەی شەیتان خواردنەوەی ئەو شتانەیە کە هۆشی مرۆڤ ئەبات وەک مەی” .
 
جێی دانیشتن و پشودانی شەیتان چیە؟
هەرشوێنێک کە پیس بێت وەک زبڵدانی پیسی
ئاماده‌كردنی بولبولی ده‌نگۆش

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!