باشترین بەرنامەی ” قورئانی پیرۆز ” بۆ مۆبایل و تابلێتی ئەندرۆید

باشترین بەرنامەی ” قورئانی پیرۆز ” بۆ مۆبایل و تابلێتی ئەندرۆید

 

دیارە لە بابەتەکانی پێشوودا باسی چەند بەرنامەیەکی تایبەت بە قورئانی پیرۆزمان کرد. بەشێکی زۆریان باش بوون بەڵام کواڵیتیان زۆر بەرز نەبوو هەروەها زۆر پێشکەتوونەبوون لە ڕووی ئیشکردن و دەرکەوتنەوە هەرچەندە هەندێکیان تایبەتمەندی بەرزیان هەبوو ، خۆشبەختانە دوای دەرچوونی بەرنامەی QuranWorks دەتوانین بڵێین کە ئێستا باشترین بەرنامەی تایبەت بە قورئانی پیرۆزمان هەیە. ئەم بەرنامەیە تاکە بەرنامەی قورئانی پیرۆزە کە ڕوکار و شێوازێکی دەرکەوتنی ناوازەی هەیە کە وا لە بەکارهێنەر دەکات زۆر بەکاریبهێنێت و بیخوێنێتەوە بۆیە لە ڕووی دەرکەوتنی و دیزاینی پەڕەکانیەوە جوانترین و باشترین بەرنامەی ئەندرۆیدە تایبەت بە قورئانی پیرۆز.

تایبەتمەندیەکانی بەرنامەی QuranWorks

١. هەموو قورئانی پیرۆز لە خۆ دەگرێت

٢. خوێندنەوەی ئایەتەکان بە دەنگی ١٤ خوێنەر

٣. توانای داگرتنی دەنگی خوێنەرەکان بۆ گوێکردن لە کاتی نەبوونی ئینتەرنێت

٤. تەفسیرکردنی ئایەتەکان بە هەر دوو تەفسیری ( جلالین، المیسر )

٥. توانای دیاریکردنی پەرەکان بۆ بیرهێنانەوە

٦. توانای نوسینی تێبینی لەسەر ئایەتەکان

٧. توانای گەڕان بۆ هەر وشەیەکە کە بتەوێت بیدۆزیتەوە

٨.  توانای گەورەکردنی پیشاندانی ( تەفسیر و تەرجومەی ئینگلیزی لە کاتی دەرکەوتن )

٩. تەرجومەی ئایەتەکان بۆ زمانی ئینگلیزی و عەرەبی

١٠. توانای پیشاندانی ئایەتەکان بە عەرەبی ئینگلیزی ( واتە بە ئینگلیزی نوسراوە بەڵام خوێندنەوەکەی عەرەبیە )

١١. شێوازی ئاسان بۆ چونە سەر سورەتەکان

١٢. جیاکردنەوەی سورەتەکان بە پێی جوزء

١٣. جیاکردنەوەی سورەتەکان بەپێی حیزب

١٤. توانای گۆڕینی پەڕەکان زۆر بە ئاسانی لە ١ هەتا ٦٠٤

هەندێک وێنەی بەرنامەکە ::

_________________________________________________

داگرتن ::

تێبینی :: 

– قەبارەی بەرنامەکە ٢٦ مێگابایتە. بەڵام بۆ جاری یەکەم کە داونلۆدی دەکەیت، ئەوا پێویست دەکات کە مۆبایلەکەت یان تابلێتەکەت پەیوەستی ئینتەرنێت بێت بۆ دابەزاندنی ٨٧ مێگابایتی تر بۆ تەواو دابەزینی بەرنامەکە.

============================

ڤیدیۆی بەرنامەکە ::

سه‌رجاوه‌ : ئه‌ندرۆيد كورد http://androidkurd.com
.

هیوادارم سودی هه‌بێ بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!