چەند وانەیەک لە سەر فەنکشنەکان لە مایکرۆسۆفت ئێکسل

سڵاو خۆشەویستانم …

چەند وانەیەک لە سەر فەنکشنەکان لە مایکرۆسۆفت ئێکسل 

http://www.webchinupload.com/files/308150586-2012-01-28%2011-08-06%20AM.png

.

سڵاو خۆشەویستانم …

ڕۆژانە ئەبینین و ئەبیستین خەڵکانێک پرسیار دەربارەى کردارە بیرکاریەکانى مایکرۆسۆفت ئێکسل ئەکەن بۆیە بەباشمزانى چەند وانەیەک لەسەر فەنکشنەکان (fx) ئامادەبکەمبەپشتیوانى خواى گەورە سوودى هەبێت بۆ هەمووان .

1 – Sum

ئەم فەنکشنە هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەى ژمارەکان بەشێوەى ئاسایى یاخود مەرجى یاخود کۆکردنەوەى توانى ژمارەکان … هتد

لەم وێنەیەدا 

http://www.webchinupload.com/files/800262036-2012-01-28%209-18-04%20AM.png

ئەگەر ستونى داهات بەگشتى و بەشێوەیەکى ئاسایى کۆ بکەینەوە ئەو بەم شێوەیە ئەکەین:

=Sum(C2:C6)

یان

=9+8+5+2+1

کە ڕێگەى دوەمیان لە ژمارەى زۆردا کاتى زیاترى ئەوێت

هەر لەهەمان وێنەدا ئەگەر بمانەوێت تەنها داهاتى ساڵی (2011) کۆبکەینەوە ئەوا لێرەدا فرمانى (Sumif) بەکاردەهێنین بەم شێوەیە 

ستونێک دروست ئەکەین بۆ ئەوەى بەروارەکان بکەین بە سال واتە (1-1-2011) بکەین بە (2011) ئەویش بەبەکارهێنانى ئەم یاسایە :

=year(خانەىبەروارەکە)

پاشان کۆکردنەوەکە ئەکەین بەم شێوەیە:

=SUMIF(A2:A6,2011,C2:C6)

لێرەدا تەنها داهاتى سالى (2011) کۆ ئەکاتەوە وەک لە وێنەکەى سەرەوەدا دیارە .

– (Sumproduct) ئەم فرمانە هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەى ژمارەکان بەم شێوەیە :

http://www.webchinupload.com/files/1337255635-2012-01-28%209-29-32%20AM.png

=(2*5)+(2*2)+(2*6)+(4*1)

ئەمەش بەپێی یاساى (Sumproduct):

=SUMPRODUCT(E2:F3,H2:I3)

– (Sumsq) کۆکردنەوەى ژمارەکان بەڵام هەریەکێک لە ژمارەکان توانەکەى وەردەگرێت , ئەگەر هەمان نمونەى دووەم وەربگرین ئەنجامەکەى بەم شێوەیەیە :

=(2*2)+(2*2)+(5*5)+(2*2)+(2*2)+(4*4)+(6*6)+(1*1)

بەڵام بەپێی یاساى (Sumsq) بەم شێوەیە کارەکە خێراتر ئەنجام ئەدرێت :

=SUMSQ(E2:I3)

***********************

2 – IF

ئەم فرمانە هەڵدەستێت بە دانانى ئەگەرێک بۆ کارەکەمان بەپێى ئەو ئەگەرەى کە خۆمان دیارى دەکەین کارەکەمان بۆ ئەنجام ئەدات بۆ نمونە 

نمرەى خوێندکاران ئەگەر خوێندارێک (50) یان زیاترى هێنا ئەوا دەرچووە ئەگەر نا کەوتووە

http://www.webchinupload.com/files/308150586-2012-01-28%2011-08-06%20AM.png

ئەمەش یاساکەى

=IF(E3>=50,"دةرضووة","كةوتوة")

*******************

Average تێکرا

هەر لە هەمان نمونەى (IF) خانەى تێکرامان هەیە بۆ وەرگرتنى تێکراى چەند ژمارەیەک هەلدەستین بە کۆکردنەوەى هەموو ژمارەکان دابەش دانەى ژمارەکان بەڵام بەپێی یاساى (Average) بةم شێوەیە ئەنجام ئەدرێت :

=Average(خانەکانىژمارەکان)

واتە هى ئەم نمونەیە

=AVERAGE(C3:D3)

لێرەدا وانەى یەکەم کۆتایی دێت بە پشتیوانى خوا نوێکارى هەر لەم بابەتەدا ئەکەم 

هیوادارم سودى هەبێت

www.webchin.org

……….


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!