ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە VPN چیە و بۆچی بەکاردێت ؟

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە VPN چیە و بۆچی بەکاردێت ؟

ڤــی پــی ئێــن کورتکراوەی VPN

Virtual Private Network

بریتیە لە سۆفتوێرێک یاخود پرۆگرامێک کە بەکاردەهێنرێت بۆ پاراستنی شوێن پێی ئامێرە هۆشمەندەکان لەبەردەم کردارەکانی هاککردن و سیخوڕی ئەلیکترۆنی لە تۆڕەکانی نێتوۆرک و هێڵەکانی ئینتەرنێت دا، ڤی پی ئێن پشت دەبەستێت بە میکانیزم و شێوازی بەهێز بۆ تێکدان و شاردنەوە و پاراستنی پرۆتۆکۆڵەکانی نێتۆرک بە تایبەت ” IP ” کە دەبێتە ناونیشان و شوێنی هەر ئامێرێکی زیرەک کە دەبەسرێت لە ئینتەرنێت دیاری دەکات

بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت دەتوانن پرۆگرامەکانی VPN بەکاربهێنن بۆ وونکردن و شاردنەوەی ناونیشانی ڕاستەقینەی خۆیان لەکاتی بەکارهێنانی تۆڕەکانی ئینتەرنێت دا،
لە دنیای یەکەم دا بە تایبەت ووڵاتی ئەمەریکا و ووڵاتانی ئەوروپا زۆرترین سودیان بینیوە لە ئانرازەکانی ڤی پی ئێن بۆ پاراستنی حەقی خۆیان بە تایبەت لە ئاستی یەکە حکومیەکان و ڕێکخراوەکان و هەموو لایەنەکانی کەرتی تایبەت، ئەم پرۆگرامانە جگە لەوەی هۆکارێکە بۆ پاراستنی شوێنی ڕاستەقینەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت

بگرە یارمەتی بەکار‌هێنەرانی کۆمپیوتەر دەدات پەیوەست بێت بەو خزمەتگوزاری و وێب سایت و هێڵانەی ئینتەرنیتەوە کە سنوردار کراون و ڕیگەپێنەدراون لە ووڵاتەکەی خۆت بەکاریان بهێنیت، ئەمانەو چەندین سودی تری پارێزگاریکردن لە مافی بەکارهێنەرانی تەکنۆلۆژیا.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!